كةضةلَ دةرمانكةر بواية دةرماني سةري خؤي ئةكرد ... خالَة حةمة
ئێمه‌ی
كورد له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستاندا خاوه‌ن ئه‌زمونێكی زۆرتاڵین،
به شێوه‌یه‌ك هه‌ر ده‌میان بكه‌نه‌وه‌و بپه‌یڤن به‌ڕاشكاوی بێ
ووردكردنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه ئه‌زانین چی ئه‌بێژن وله له كام
روانگه‌و كام بۆچوونه‌وه ده‌یانه‌وێت (شه‌كر بشكێنن) . . به
تایبه‌تی كه ده‌مارگیرێكی نه‌ته‌وه‌په‌رستیان بپه‌یڤێ له‌سه‌ر
بوونی كورد‌و ئازادی كورد وه‌ك (خواجه) (خالدالقشتینی) ؟
كه‌وه‌ك
خواجه‌خه‌ساوه‌كانی ناو كۆشكه‌به‌رزه‌كانی (سوڵتان) ئه‌یه‌وێت
ره‌فتار بكات و وه‌ك فیله‌كه‌ی خاوه‌ن شكۆش خۆبه‌زل بگرێ
له‌كاتێكدا خۆی نه‌ك زله بگره‌نه‌زانیشه‌و زانیاریه‌كه‌ی
له‌باڵای كورتی نوسینه‌كانی دوور ناكه‌وێته‌وه، به‌ده‌م په‌تاو
له‌رزوتایه‌كه‌وه ئه‌ناڵێنێ كه‌وه‌ك خۆركه خه‌ریكه دڵی ئه‌خوات
و هێنده‌یتر رقه‌خه‌سته‌وه‌بوه‌كه‌ی تووندتر ئه‌كات به‌ڵام كام
كوردله‌مڕۆژگاره‌ی نیشتمانی كوردا گوێی لێ ئه‌گرێت؟ . . رۆژگاری
ئه‌وه به‌سه‌رچوو كه مرۆڤی كورد گێله‌پیاوێك هه‌ڵیخه‌ڵه‌تێنێت
یاخود نه‌زانێك چاوی ببه‌ستێته‌وه. . مرۆڤی كورد له‌وگێژاوو
گه‌رده‌لوله، له‌وگه‌نگاوو بۆگه‌ناوه ده‌رچووه كه چه‌ندان
سه‌ده‌یه به‌باسی دۆزه‌خ ئه‌یتۆقێنن و نه‌یانهێشتووه له ده‌ستی
ره‌شی داگیركه‌ری ئیسلامی (عه‌ره‌ب و تورك و فارس) خۆی رزگار بكات
و چاوێك به مێژووی خۆیدا بخشێنێت. .
له‌سه‌رێكیتره‌وه له گوێی (گا) دا نوستووه ئه‌و مرۆڤه‌ی به‌چاوی
دوێنێ سه‌یری ئه‌مڕۆ ئه‌كات وله‌گه‌ڵ سبه‌ینێدا بێ كه‌ره‌سته
ئه‌جه‌نگێ ئه‌و خواجه‌یه‌ش ئه‌و سه‌رینه له ژوور سه‌ری خۆی
ده‌ربهێنێ كه‌كورد جارێكی‌تر به‌و كۆلكه نه‌خوێنده‌وارانه
له‌خشته‌بچێت و به ده‌هۆڵی نه‌فامان چۆپی بگرێ. .
له‌كۆتاییدا
ئه‌مه‌وێت بڵێم گه‌ر چاوه‌كانت به‌رایی دێت ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی
خواره‌وه بخوێنه‌ره‌وه بازانیاریت له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و
نیشتمانی كورد هه‌بێت نه‌كا خوێنده‌وارێكی كوردت لێ په‌یدا ببێت
شرتوشۆت لێببڕێت. .
وه‌ك له
(شه‌ره‌فنامه‌دا) باسكراوه/1005/1596/ئه‌مه‌ش پوخته‌ی پانتایی و
سنوری كوردستانه‌كه‌ی كورده:
* (له‌به‌شی
سه‌ره‌وه‌ی: كۆماری ئه‌ر‌مه‌نستانی به‌رده‌ستی روس. له
رۆژهه‌ڵاتیه‌وه: ئازربایجانی ئێران و عێراقی عه‌جه‌م و مه‌ڵبه‌ندی
فارس. له خوارویه‌وه: خۆزستانی ئێران و عێراقی عه‌ره‌ب و چۆڵی
شام (لیوای دێرزور) . له‌خۆرنشینیه‌وه: چه‌می فورات و بڕێك له
ویلایاتی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ) .
* (پانایی
ئه‌م نیشتمانه‌ی كورد (530، 000) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ییه.
دانیشتوانی
ئه‌مڕۆی خۆی ئه‌دات له (40، 000، 000) ملوێن كورد. .
وه‌ك
(شه‌ره‌فخانی بدلیسی) ئه‌فه‌رموێ كورد له‌باره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
و‌زانیاریه‌وه ده‌بنه چواربه‌ش: كرمانج/لوڕ/كه‌لهوڕ/گۆران) . .
هه‌ربه‌شێكیش
له‌و به‌شانه تایبه‌تمه‌بدی و ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ سنوری خۆی هه‌یه
هه‌موشیان شانازی به كوردبوونی خۆیانه‌وه‌ئه‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر
زمانی كوردیشت به‌لاوه زمان نییه ئه‌مناوانه‌ش له زمانی كوردیدا
له‌كه‌سانێك ئه‌نرێ
وه‌ك تۆ
سه‌رلێشێواوبن، بێ زانیاری و به‌چاوی سووك هێرش به‌ر‌نه‌سه‌ر
كه‌سایه‌تی و زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كیتر:
(ده‌به‌نگ.
. گه‌لحۆ. . گه‌نگه‌پیاو. . نه‌زان. . زۆر بلێ. . فر‌ه‌وێژ. .
بۆره‌پیاگ. . نادروست. . درۆزن. . گه‌مژه. . گێژووێژ. . حه‌پۆل.
. قرشماڵ. . قۆپز. . كاڵفام. . كه‌مفام. . كودكودۆ. چه‌نه‌باز. .
هه‌ڵه‌وه‌ڕ. . وڕاج. . چه‌قه‌مرۆ. . گێره‌شێوێن. . ئه‌بته‌ر. .
شێتۆكه. . زرته‌بۆز. . ناقۆڵا. . ره‌زاگران. . خۆێنتاڵ. .
ساوێلكه. . سوك. . خواروخێچ. . بێشه‌رم. . بێشكۆ. . بێفه‌ڕ. .
ناله‌بار. . زماندرێژ. . چه‌په‌ڵ. . حولحولی. . خڵه‌فاو. .
خه‌واڵوو. .
له‌كۆتاییشدا
ئه‌ڵێم هه‌ی (گوێره‌كه به‌حری) ! ! ! ! زمانی كوردی زمانی پیرۆزی
(ئاوێستا) یه
كه (714)
ساڵ پێش له‌دایكبوونی (عیسا) ش زمانێكی سه‌ربه‌خۆ بووه‌و
(زه‌رده‌شت) سروده
پیرۆزه‌كانی
خۆی پێنوسیوه‌ته‌وه به گێله‌پیاوێكی وه‌ك تۆ ناشێوێت. .
مێژووی
(4654) ساڵ ودارو به‌ردی كوردستانیش هاوارئه‌كات كه‌كوردستان
نیشتمانی كورده. .
ـ
سنوری
كوردستان (شه‌ره‌فنامه) لاپه‌ڕه 98
پانتایی
كوردستان (مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی) (علاالدین سجادی) لاپه‌ڕه 53
ووشه
(فه‌رهه‌نگی هه‌نبانه بۆرینه) هه‌ژار موكریانی.
(دروود له
گیانی نه‌مری ئه‌و زانا‌و بوێرانه‌ی كورد) كه وه‌رامێكن بۆ (خواجه
خالدالقشتینی) .
/26/10/2004/دانمارك/ڤالبی
ـ