طللةيي (كةر)صك لة كورد ... خالَة حةمة
(كه‌ر)
ێك ووتی:
من گلله‌ییم
له مرۆڤی كوردستانه!!
هه‌رچی بارێ
خۆی
نه‌یتوانێ
بێبه‌زه‌یی
له‌سه‌ر پشتم هه‌ڵیده‌چنێ..
پاش
سواربوونیش
مسته(جۆ)كه‌ی جۆم ناده‌نێ!!
له به‌هاردا
من كاركه‌رو،
باره‌به‌رم
ته‌نها جارێ
پڕ به دڵی
خۆم نازه‌ڕم!!
له
زستانیشدا بێده‌رم!
به‌ڵام كه
من
رازیم به‌و
جه‌ورو سته‌مه
به باری
قورس
به سوار
بوون و دابه‌زینتان!
ئیتر بۆچی
ئێوه‌ی كۆیله!!!
له‌ژێر ناوی
كۆرپه‌ی مندا
ووڵاتفرۆش
خۆفرۆشان
حه‌شار ئه‌ده‌ن
خه‌ڵاتی
به‌رزیان پێده‌ده‌ن!!..
دانمارك
/ڤالنی/9/2002
تێبینی
ــــــــــ
به‌ئاگا
هێنانه‌وه‌ی مرۆڤی كورده له‌كاری خۆفرۆشی و نیشتمان فرۆشی و
پیاچوونه‌وه‌یه
به‌ناوی(مرۆڤی جاش)دا و(به‌چكه‌ی جاش)دا واته(جاشه‌كه‌ر).