طةمةي دوو دةولَةتي باوةأثصنةكراو كةي كؤتايي دصت؟ ... خالَة حةمة

 

ئه‌وكۆڵه‌كه‌و بنه‌مایانه‌ی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر دروست ده‌بیت: خاك واته‌ نیشتمانه‌. ره‌گه‌ز‌ زمان‌ گه‌ل یاخود میلله‌ته‌، كلتوره‌، كه‌له‌پوره‌، سامانی سه‌ر زه‌مینی و ژێر زه‌مینیه‌. . . و. . .

كوردیش وه‌كوو هه‌موو نه‌ته‌وه ‌و میلله‌ته‌كانی ئه‌م دنیا پان و به‌رینه‌یه‌ هه‌موو ئه‌و بنه‌ماو كۆڵه‌كانه‌ی هه‌یه‌ و به‌زمانی زگماكی دایكی خۆی ده‌په‌یڤێت و ده‌نوسێت، وه‌ك نه‌ته‌وه‌ جل وبه‌رگی جیاواز، هه‌ڵسوكه‌وتی جیاواز، رامان و گفتارو كرداری جیاوازی هه‌‌یه، ‌پاشماوه‌ی هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ئامێزیا خه‌فه‌بووه‌، شوێنه‌واری زۆر دێرینه‌و سه‌رسوڕمێنه‌ری هه‌یه‌ كه‌ئه‌وه‌ ئه‌چه‌سپێنێت له‌مرۆڤه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی نیشتمانی خۆیه‌تی، سنوری خواكردی هه‌یه‌ كه‌له ‌سنوری ووڵاتانی دراوسێی جودای ئه‌كاته‌وه‌.

وه‌رامی ئه‌م پرسیارانه‌ش به‌ ئه‌مانه‌ت لای خۆت گلبده‌ره‌وه‌و خۆشت بخه‌ژێر پرسیاره‌وه‌ ؟!!

تا هه‌ره‌س هێنانی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌ باوه‌ر پێنه‌كراوه‌ و‌ ئاشبه‌تاڵێكیتر كاسه‌ئارده‌كه‌ی له‌سه‌ری تۆدا نه‌شكێنن و سه‌نگه‌ر له‌ رووی ئه‌نفالی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا هه‌ڵبكه‌نیت . .

1) ئه‌گه‌ر كورد هه‌موو مه‌رجه‌كانی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌بێت هۆكار چیه‌ كه‌نابێته‌ ده‌وڵه‌ت نه‌بوونی ئاغایه‌كی كوردستانییه‌ یاخود ده‌به‌نگی و سه‌قه‌تی كوێخاكان و كورد خۆیه‌تی ؟؟

2) ئایا گه‌وره‌پیاوانی كورد هه‌مویان كوێخان و ئاغایه‌كیان تیاهه‌ڵنه‌كه‌وتوه‌ شایانی سه‌ركردایه‌تی كوردبێت ‌؟ !!

3) تاكه‌ی رۆشنبیری كورد‌ له خزمه‌ت‌ كوێخاو گێله‌پیاواندا ده‌سته‌وه‌ستان راده‌وه‌ستن ؟؟!!

4) تاكه‌ی نانی نۆكه‌ری و سواڵ ئه‌خۆین و كوێخاكانیشمان یاری به‌چاره‌نوسمان ئه‌كه‌ن؟؟

5) خوێنی یه‌ك ملوێن شه‌هید له‌ئه‌ستۆی كێدایه‌ كوێخا عێراقچیه‌كان یاخود من و تۆ؟؟

6) ئایا كوێخاكانی كورد وه‌ك هه‌موو جارێك ئه‌ستۆی یه‌كتری وورد ئه‌كه‌ن یاملی كورد ئه‌شكێنن ؟؟. ‌

7) تاكه‌ی كوێخاكانی كورد بڕوای ته‌واویان به‌دوژمن ئه‌بێت و گه‌ل پشت گوێ ئه‌خه‌ن ؟؟

8) ئایا ئه‌و گروپه‌ سیاسیانه‌ی كورد ئه‌توانن سه‌ركردایه‌تی خۆیان بگۆڕن یاخود هه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌شمابیللاو قوربانین ؟؟!!

9) ئایا له‌ عێراقی العروبه‌دا كوێخاكانی كورد له‌گه‌ڵ زاواكه‌یان شه‌ڕی دوو ملوێن كورد‌ ئه‌كه‌ن كه‌ ریفراندۆمیان به‌ئه‌نجام گه‌یاندوو داوای دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان ده‌كرد. .

له‌كۆتاییشدا ئه‌ڵێم كه‌ی كورد له‌م هه‌موو كوێخایه‌ رزگاری ئه‌بێت و ئاغایه‌كی كوردستان په‌رست بۆخۆی هه‌‌ڵده‌بژێرێت ؟ . . . .

 خاڵه‌حه‌مه‌/دانمارك/ڤالبی/14/10/2004

Xale1@ofir. dk

 

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر:  xale1@ofir.dk

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter