ئصسك و ثروسكي 3000 سص هةزار شةهيد لة كوص ئةنصذرصن؟؟ ... خالَة
حةمة
له‌م
رۆژانه‌دا بووئێسك و پروسكی پیرۆزی (3، 000) سێ هه‌زار شه‌هید
له‌منداڵ و ژن و پیاو دۆزرانه‌وه كه هه‌ر هه‌مویان به فیشه‌ك
یاخود به‌رێژنه‌بارانی گولله و نوكی تیژی (قه‌مه) بێدڵه‌كانی
(به‌عس) له‌چه‌ند چاڵێكدا شه‌هید كرابوون، له‌ناو ئێسكی
ئه‌مشه‌هیدانه‌دا ئێسكی بچكۆله‌بچكۆله كه دووگیان بوون له ته‌ك
دایكیاندا و ئێسكی منداڵی شیره‌خۆره و منداڵی پێڕه‌وكه و ژنان و
پیاوانی جه‌وان و پیر به‌سه‌ریه‌كداو ده‌ست له ملان دار‌و به‌ردی
ئه‌هێنایه زمان، ته‌نها ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی (عه‌ره‌ب و تورك و
فارس نه‌بیت) كه سه‌دان هه‌زاران جاری
تریش
ئاماده‌ن منداڵ و ژن پیاوانی بێ چه‌كی كورد به (قه‌مه)
ژه‌نگاویه‌كانیان شه‌هید بكه‌ن!!.
ئه‌مشه‌هیدانه هه‌رهه‌موویان بێ چه‌ك بوون واته له‌دانیشتوانی
گونده‌كانی گه‌رمیان وقه‌ره‌داخ و دۆڵی جافه‌تی و بادینان و
بالیسان و (4700) چوارهه‌زارو حه‌وت سه‌د گوندی خاپوركراوی باشوری
كوردستان بوون كه چوارهه‌زار و حه‌وسه‌د مزگه‌وت و سه‌دان
هه‌زار به‌رگ قورئانی تیادابوو كه ته‌نیا ئایه‌تێكیان نه‌هاته
ده‌نگ، ئایه‌تی (ئه‌نفال) نه‌بێ كه‌ئه‌ویش (فه‌رمووی) ئه‌وانه‌ی
(سه‌عد) و (قه‌عقاع) و (خه‌لیفه) و (سوڵتان) نه‌یكوشتن ئه‌مڕۆ
بیانكوژن..
ئه‌مشه‌هیدانه ئه‌ومرۆڤانه بوون كه به‌درێژایی (36) سی ساڵ
گه‌مارۆی ئابووری درابوون و له‌سه‌ر ته‌نه‌كه‌یه نه‌وت یا بوتڵێ
غاز ئاگریان له‌جه‌سته‌یان به‌رئه‌دا.. له‌سه‌ر یه‌ك كیلۆ چایی
له‌سێداره ئه‌دران و له دادگا رووزه‌رده‌كانی رژێمی (به‌عس)
نه‌ئه‌هاتنه‌ده‌ره‌وه..
ئه‌مشه‌هیدانه ئه‌و مرۆڤه گه‌ورانه بوون كه نانیان له‌ده‌می
خۆیان ئه‌گرته‌وه‌و شۆڕشێكیان پێ
به‌خێو
ده‌كرد.. ئه‌مشه‌هیدانه كورد بوون بۆیه به‌كۆمه‌ڵ كوژران..
ئێمه‌ش
كوردین بۆیه (الیاوه‌ر) و (علاوی) كۆنه (به‌عس) ی هه‌ڕه‌شه‌ی
مه‌رگمان لێده‌كه‌ن و به‌شه‌ڕێكی مان و نه‌مان ئه‌مانترسێنن كه
ته‌واوكه‌ری شه‌ڕه‌كانی ئه‌وان ئه‌بێت تا‌ده‌ستبه‌رداری ئازادی بین
و تا ئه‌مرین كوێله‌ی ئه‌و نه‌زان و خوێنڕێژانه‌بین..
ئێمه‌ش وه‌ك
ئه‌و شه‌هیدانه بێكه‌س و بێگه‌وره‌ین بۆیه گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی
سبه‌ینێی خۆمان ئه‌بینین كه ئاڵای خوێناوی (عێراق) یان
به‌سه‌ره‌وه ئه‌شه‌كێته‌وه.. وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی دوێنێ و
هه‌ڵه‌بجه‌ی بێنازی ئه‌مڕۆ!!!!!!
ده‌با ئێسكی
پیرۆزیان به‌رینه‌وه گه‌رمیان و له بنده‌ست هه‌موو گوندێكی
كاولكراودا مه‌زاری
پیرۆزیان بۆ
چێ بكه‌ین و ئه‌و مه‌زارانه تڕ‌ۆ بكه‌ین كه دوانزه سه‌ده‌یه
لێیان ئه‌پاڕێینه‌وه و به‌هه‌زاران وێنه‌ی بگرین و به جیهانی
عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا بڵاوی بكه‌ینه‌وه تا هه‌ول نه‌ده‌ن جارێكی‌تر
(ئه‌نفال) مان بكه‌ن و ئایه‌تێكی تریش بكه‌ن به‌ئه‌ژدیهای
هێرشه‌كانیان هه‌ڵمانلوشێت و سه‌ده‌ی بیست و یه‌كهه‌مینیش وه‌ك
سه‌ده‌ی بیسته‌م له خوێن هه‌ڵبكێشن....
xaLe1@ofir.
dk
خاڵه‌حه‌مه/دانمارك/ڤالب15/10/2004