ئاوارةيي ... خالَة حةمة

 

پێشكه‌شه‌ به‌ومرۆڤانه‌ی له‌ غوربه‌تا نیشتمانیان له‌ یادناچێت

ئه‌مشه‌و

باران نه‌بێت

كه‌خۆی ئه‌سوێت

له‌ودیو شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌م

شتێ نییه‌

ئاشنابێت به‌ ژووره‌كه‌م

شتێ نییه‌

جێگه‌ی ئێوه‌ پڕكاته‌وه‌

عه‌شقی ئێوه‌

له‌كه‌لله‌مدا بشواته‌وه‌

به‌ ڵام ته‌مه‌ن

مه‌لێكی تیژباڵه‌ و ئه‌ڕوات

كێ ئه‌زانێت

جارێكیتر مه‌ودام ئه‌دات

چاوه‌كانم

به‌ كلی دیده‌نیتان بڕێژم

شیعری كوردی

به‌ هێمنی له‌ سه‌ر لێونێم

پێتان بڵێم

خۆڵی ژێرپێ و

تۆزی رێگه‌و به‌رده‌رگاتان

شیرینتره‌

له‌ته‌مه‌نی بێ مروه‌تی ئاواره‌یی

شیرینتره‌

له‌ته‌مه‌نی بێ مروه‌تی ئاواره‌یی. . .

خاڵه‌حه‌مه‌ /دانمارك/ڤالبی

 

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر:  xale1@ofir.dk

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter