جه‌ماوه‌ری ناڕازی كه‌لار، له پێناو دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا،
درێژه به‌خه‌باتی خۆیان ده‌ده‌ن!
دوێنی ڕیكه‌وتی
7/9/2005 جه‌ماوه‌ری ناڕازی شاری كه‌لار، له‌پیناو دابینكردنی
خزمه‌تگوزارییه مه‌ده‌نیه‌كاندا له ئاو‌و كاره‌با و شه‌قامی قیرتاوكراو
هه‌روه‌ها له دژی گه‌نده‌لی ئیداری كه له شاره‌كه‌ماندا شه‌بۆل ده‌دات،
به ده‌ست پێشخه‌ری "كۆمه‌ڵه‌ی به‌مه‌ده‌نیكردنی كه‌لارو رزگاری"
خۆپیشاندانێكی هێمنانه و شارستانیان به‌رێخست بۆ به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی
قائیمقامیه‌ت له‌كه‌لار. پاش گفتوگۆیه‌كی درێژ خایه‌ن له نێوان نوێنه‌رانی
خه‌ڵك و قائیمقام دا، گقتوگۆكه به هیچ شوینێك نه‌گه‌یشت و وه قائیمقام
هیچ به‌لێنیكی نه‌دا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و ئه‌وه‌بوو قایمقامیش داوای
له نوێنه‌ران كرد كه داوا له خه‌ڵك بكه‌ن كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كه
بهێنن و نوێنه‌رانیش ئه‌مه‌یان ره‌فز كرد‌و پییان گوت كه با خۆی قسه بۆ
خه‌لك بكات. قائیمقام كه هاته ده‌ره‌وه چوه سه‌ربانی كۆشكی قائمقامیه‌ت
و به‌دور له‌خه‌ڵك به‌بی بڵند گۆ قسه‌ی كرد وكه‌س گویی له قسه‌كانی نه‌بوو
ئه‌مه‌ش زیاتر خه‌ڵكی بێزار كرد‌و قایمقامیش گویی پینه‌داو چوه وه
ژوره‌وه، هه‌روه‌ها خه‌لك له ئه‌نجامی رق و كینه‌ی كه‌له‌كه‌بوی خۆیدا و
گوێنه‌دانی قائیمقام به خواسته‌كانیان ئۆتۆمۆبیلی قائمقامیان به‌رد باران
كرد و جامه‌كانیان شكاند. له‌وه‌لامدا هیزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ده‌ستیان
دایه ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران و چه‌ندین كه‌س له م نێوه‌دا بریندار
بون و كه حاله‌تی هه‌ندێكیان خه‌ته‌ره و به‌هیچ شیوه‌یه‌ك له نیو
خۆپیشانده‌رانه‌وه هیچ ته‌قه‌یه‌ك نه‌كراوه و وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ
ده‌كرێت. پاش تیكچونی وه‌زعه‌كه و ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران كه
قائیمقام و به‌رپرسان لیی به‌رپرسیارن ئه‌وه‌بوو شیرازه‌ی خۆپیشاندانه‌كه
گۆردرا بۆ په‌لاماردانی هه‌ندی داموده‌زگای تر وه‌كو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك
له به‌رانبه‌ر ته‌قه‌كردنه‌كه و له جه‌ورو سته‌مێك كه له‌سه‌ر خه‌لكی
شاره‌كه‌یه به دریژایی 14ساڵی رابوردوو كه له دابین نه‌كردنی هیچ
خزمه‌تگوزاریه‌ك بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان خۆی ده‌بینێته‌وه.
ئیمه لیره‌و له‌وی
له‌هه‌ندی رۆژنامه و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌وه، گوی بیستی ئه‌وه‌ین كه
گوایا كۆمه‌لیك گه‌نجی ئاژه‌وه گێر خۆپیشاندانه‌كه‌یان تیكداوه، ئه‌مه
پروپاگه‌نده‌یه‌كی چه‌واشه‌كارنه‌یه و بۆ به لاڕیدا بردنی داواكاری
خۆپیشاندانه‌كه خراوه‌ته گه‌ڕ. ئه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی دروستكرد، ته‌قه‌كردن
له خۆپیشانده‌ران بوو، وه ئه‌م كاره سه‌ركوتكه‌رانه و دژی ئازادییه،
به‌ته‌واوی ئاژاوه‌گیری ده‌خاته ملی ده‌سه‌لاتدارانی گه‌رمیان و هیزی
ئاسایش و پۆلیسه‌كه‌ی. نه‌ك خه‌لكی شاری كه‌لار كه له‌پیناو خواستی
خۆیاندا به‌هیمنانه هاتونه‌ته مه‌یدان.
ئێمه وه‌كو كۆمیته‌ی
كه‌لار، به توندی ئیدانه‌ی ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین و
داواده‌كه‌ین كه تاوانباران بدرێنه دادگایه‌كی ئاشكرا‌و به سزای ڕه‌وای
خۆیان بگه‌ن و له هه‌مانكاتدا داوا ده‌كه‌ین كه به‌خیرایی لێژنه‌یه‌كی
ته‌حقیقی پێك بهینریت له نیوان نوێنه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه و به‌رپرسانی
كه‌لار بۆ تاوتویكردنی ئه‌م ڕوداوه و بژاردنی زه‌ره‌رو زیانی هاوولاتیان و
ده‌ستنیشانكردنی تاوانباران و هه‌روه‌ها بۆ جیبه‌جیگردن و سه‌رپه‌رستی
كردنی پرۆژه‌كانی ئاو‌و كاره‌با و شه‌قامه‌كان و دابینكردنی خواسته‌كانی
جه‌ماوه‌ری شاره‌كه‌مان. ئیمه له‌م خه‌باته‌دا له گه‌ل خواست و داواكانی
جه‌ماوه‌ری ناڕازی كه‌لار و سه‌رجه‌م خواسته ڕه‌واكانی خه‌لكی كوردستاندا
لێبڕاوانه خه‌باتی خۆمان دریژه پێده‌ده‌ین تاكو دابینكردنی
خواسته‌كانمان.
كۆمیته‌ی كه‌لار
حزبی كۆمۆنیستی
كرێكاریی عێراق
8/9/2005 |