|
||||
(1) له ژێر سێبه‌ری چاوانتاپڕم له ئاگری عهشقپڕم له پایزه کانی تۆ که‌ره‌م که تۆ، ئه‌ی ماهی شه‌وانی شیعربا به‌م ئاوی شیعرانهوهئێوارهیهک وه‌کو ماسیلهسهر سکڵی لێوه‌کانت پوله‌که و گۆشتم هه‌ڵبرژێ! با زه‌رده‌یه‌ک به‌پاڵ سایه‌ی چاوانته‌وه جامی شه‌ونم و سه‌وزایی پڕکه‌م خۆم له ماچ و خۆم له گڕت قه‌ڵاته‌که‌م ده‌ی که‌ره‌م که، ماهی عیشق و ماهی ئاگر! (2) له‌و ڕۆژه‌وه که مزرایی هه‌نارم که‌وتووه‌ته سه‌ر و که ئاگری هه‌نارم ڕژاوه‌ته سه‌ر هه‌موو ڕۆژێ هه‌تا ئێستا من به لێوی باخێکه‌وه هه‌ڵده‌تروشکێم ڕۆژی شیعرێ نه‌زری خودا ده‌که‌م ده‌ڵێم به‌ڵکه دوولبه‌ری خوا نیقابی ڕق، له ڕووی دڵی لادا و قاپی دڵی خاته سه‌ر پشت، به‌ڵکه دیسان وه‌ک ڕۆژانی ناو ساماڵی تێکه‌ڵ بوونمان بمدا به به ته‌مووی ڕۆشنایی، ئاوێنه سێوه‌کانیا و په‌نجه‌م له ناو لۆکه‌ی گیانیا ڕاوکا و دیسان بمدا به‌سه‌رچاوه‌ی ئاگرێکدا لافاو هه‌ستێ و هه‌تا مردن، تا ڕۆژی هه‌ق من ده‌ستم به چڵێکه‌وه ڕانه‌گیرێ و ڕانه‌وه‌ستێ! ئاگر بمبا و مه‌وجی هه‌وه‌س چاوی لێک نان له یه‌ک نه‌نێ! وای خودایه له‌حه‌شری سێ‌و و هه‌ناران من که‌ی ده‌مرم؟! (3) هه‌مووڕۆژێ، له ته‌ک ئێواره‌دا تێر بۆنی مێخه‌کی هه‌ورێ ده‌که‌م! وه‌ک ئه‌و کوڕانه‌ی که‌پوویان، له ڕیحانه‌ی سه‌رسنگی که‌نیشکانی دێ پڕه لووتم له بۆنی باڵنده و باران و عیشق پڕده‌که‌م به‌ڵام جه‌خار که سپیده گوڵ ده‌بێ به گوڵدانی خۆر په‌روانه‌ی هه‌تاو ده‌خنکێ و بازی هاوسێ به ڕه‌شپۆشی ده‌فڕێ و نیشتیمانیش به جاجمی پایزه‌وه بۆماڵی خوا به‌ره‌و مزگه‌وت ڕاپێچ ده‌بێ! (4) که سپیده خاڵخاڵۆکه‌ی شه‌ونم به‌سه‌ر مه‌مکی گیاوه هه‌ڵده‌نیشێ! منیش ده‌ستم به به‌رزیوه، گوڵ و هێشووی دۆعا ده‌گرێ هۆ خودایه که‌ره‌م کار به، بۆ هه‌ویری شیعرێ تۆ نارنج و تۆ سێوی سێوه دوولبه‌رم له به‌ر ده‌ست نێ ئاخر خودا، نانی مێ به کێ قووت ده‌چێ؟ ده‌می ته‌ڕی شاعیر نه‌بێ، به‌کێ، به‌کێ به قووت ده‌چێ؟! (5) له‌ئێواره‌ی خه‌یاڵێکدا، به‌ر له خه‌وی ژێر چه‌تری شه‌و که‌وتمه مه‌له‌ی، که‌روێشکه‌ی گووڵه گه‌نمه‌کان په‌روانه‌یه‌ک بووم له کزه خاک به لاما ڕۆشت و ئه‌وین هات و به‌ڵام نه با وه‌ستا و نه‌چاوانی دوولبه‌ری خواش چاوی سه‌رنجێکی داگرت وای دوولبه‌ره به میهره‌که‌ی جاران میهر کوانێ وای ڕه‌نگاڵه به مه‌کره‌که‌ی جاران فڕین کوانێ به کێ بڵێن خه‌می ووڵات، جامی سه‌وزایی ڕژانین! به‌كێ بڵێن، خه‌می ووڵات، هه‌ڵاڵه وچرۆی لێ بڕین! به کێ بڵێن به كێ؟ (7) من له ڕووت بوونه‌وه‌ی تۆدادهبم به ئاگر نشینی جه‌سته‌ت تۆش له ڕووت بوونه‌وه‌ی من دا له‌سه‌یری هه‌ناسه‌ی خۆت، له سه‌یری هه‌نار ڕنینی من دا ده‌بی به بولبولی چڵاو چڵی گیانم، گیانت باخه جێ، پڕ ده‌که‌ی له جریوه دواجار به جووت ده‌ڵێن: وای خودایه چه‌ن شیرینه جریوه‌ی ژن چه‌ن به مه‌کره، زریکه‌ی پیاو له کۆشی ژن!! (8) ئه‌و له لێوی حه‌وت ده‌ریاوه بۆ سه‌ر سنگێ له تاڤگه‌ی ڕووت له ده‌می به‌رد و گوێ ئاوا، مه‌رجان ده‌با من له‌ده‌می حه‌وت شیعره‌وه بۆ هه‌نارێ، بۆ سێوێ به پاڵ شه‌لالی ئاگره‌وه به کۆڵی دڵ، ئاقیقی موحیبه‌ت ده‌بم ئایی خودایه، باری عیشق چه‌ن گرانه!! (9) دوێ ئێواره له شه‌قامێکی جه‌نجاڵدا خوڕه‌می چاوێ ته‌ڕ ته‌ڕی کردم! له نێو کراسێکی ته‌نکۆڵه‌دا، فڕینی مه‌م سه‌مای مه‌مێ له‌پێی خستم زمانم که‌وته پایزی زمان ده‌نگم که‌وته چۆڕاوگه‌ی بان به‌ڵام یاران به‌ر له‌لاڵ بوون فرسه‌تم برد دوا نێرگزی نوتقم به خوا به خشی وای خودایه ئه‌و که‌نیشکه چ غه‌دارێکی شیرین و چ قاسدێکی مه‌حبووب و چ مه‌کارێکی به ئاگرو، چ مه‌خلوقێکه له فڕین!! (10) له ڕۆژی له دایک بوونتا گیا ڕه‌نگ و خوێنی خۆی هێنا شه‌و هه‌ساره و که‌تانی ڕه‌ش! ئاو کازیوه و چه‌مێ ماسی! به‌ڵام باوانی گوڵ، قه‌ڵه‌م که هات هه‌م گیا و هه‌م هه‌ساره و هه‌م ماسی و هه‌م شیعری هێنا منش که هاتم باوانم، به‌چاوانت دیاریم جودا کۆڵی قه‌ڵه‌م، کۆڵی دیوان کۆڵی حووزنی، شاعیرێکی دووره ووڵات دێنم! (11) که باران به تاو داده‌کا گوڵه‌کانی عیشق، به تاو سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن! که هه‌ورێکێش به لێوی گۆڕستانێکی ته‌نکۆڵه‌وه، بێ نمه و باران ڕاده‌کشێ باڵنده‌کان فڕینی خۆ زه‌وی گه‌نم، خوا هه‌ساره و قه‌ڵه‌م دڵی له چاڵ ده‌نێ! (12) وه‌ختێ ئینسان وه‌ک قه‌دی دار توێکڵی خۆشه‌ویستی لێ ده‌که‌نه‌وه و نارنجه‌کانی سه‌وزایی گلۆر ده‌که‌نه‌وه شیوی پایز ئیتریاران چۆن خوێن وه‌ک چۆله‌که له‌ودیو هه‌یوانی دڵه‌وه ستار ده‌گرێ و له‌ودیو پیرانی پایزه‌وه، وه‌کو مێوی به‌هاری ته‌ڕ خۆی له بۆڵ و خۆی له هێشووی شینه هێشووان ده‌گرێ!! (13) ئێواره‌یه‌ک به‌سه‌ر ئیملای ڕووت بوونه‌وه‌ی گوڵه‌کاندا که‌وتم که‌وتم و چنگم پڕبوو له خوێنی گیا که‌وتم و چاوم پڕبوو له ڕۆشنایی په‌نجه‌ره گۆشته‌کانی گوڵ کۆتر نه‌بووم، فڕینم ئاسمانی گرت و پایز نه‌بووم، شیناییم به پایز ده‌ڕۆی ئاگر نه‌بووم، به‌ڵام له سه‌یری مه‌مکی گوڵ سووتانم تامی دۆزه‌خی ده‌دا! (14) ڕامان له پشکۆکانی ماچ ڕامان له ئاوێنه هه‌ڵاژاوه‌کانی بانیۆ ڕامان له تۆ، له جوانی تۆ، له‌شکری چاو جه‌نگی هه‌زار شیعری ده‌وێ!! (15) که شه‌و به ڕه‌نگێکی ساکاره‌وه دێیته چاوم قه‌ستمه، کراسێ له مانگه شه‌وت له‌به‌ر که‌م و بۆ ته‌واشای سوبحێکی ئاڵ و ڕۆشن به پاڵ هه‌ساره‌وه جێیه‌کت بۆ بگرم! (16) تا ئه‌وپه‌ڕی سه‌ختایی ناو کێوه‌کانی ووڵات من ئاسووده‌م به ڕه‌نگی خۆشه‌ویستی خۆم شادم شادم به خوێندنه‌وه‌ی یاداشتنامه‌ی، هه‌موو ئه‌و کچانه‌ی خۆشم ویستن هه‌موو ئه‌و کچانه‌ی، هه‌ر یه‌که‌یان له تابووتی فیرقه‌تێکدا جێیان هێشتم له کن چاوانی من ڕه‌نگی حوزن ڕه‌نگی عیشق و له کن چاوانی وان ڕه‌نگی عیشق ڕه‌نگی حوزن وای خودایه ده‌شێ ئێسته هه‌ر عاشق بن؟! (17) که سپیده به مۆره وه دێمه دییارت وه‌نه‌وشه و چه‌م، چه‌م وه‌نه‌وشه پێ ده‌که‌نن! که تۆش زه‌رده، به ڕۆحی نارنجێکه‌وه دێیته دییارم له‌ته‌ک نارنج خه‌نی ده‌بم له‌ته‌ک عیشق خه‌نی ده‌بم خۆزگه ده‌به‌م مناڵێک بام هه‌ر له‌نارنج! (18) باخه‌وانم و له‌مه‌کری هه‌موو گوڵه‌کان حاڵی ده‌بم ده‌ریاوانم و له‌مه‌کری هه‌موو ماسییه‌کان حاڵی ده‌بم په‌روانه‌م و گوڵ گوڵ ماڵی هه‌موو عه‌تره‌کان ده‌زانم که‌چی خودا له ئاست ئه‌وا چه‌ن عاشق وچه‌ن بزێو بم نه له مه‌کری حاڵی ده‌بم نه ده‌رماڵی به چاو ده‌گرم! (19) بمپێچه له سه‌ته‌نێکی ئاگرینه‌وه و به‌م مه‌ستییه، له سێبه‌ری هه‌نارێکتا په‌ل په‌لم که په‌لپه‌لم که، تا ده‌نگم ده‌گاته لای خوا و تا دوابه‌یتم به گوێی عاله‌مێ ڕاده‌گا مه‌رگ له‌ته‌ک، سه‌ته‌ن وکچ، هه‌وای جه‌ننه‌تێ هه‌ڵده‌کا!! (20) من و په‌روانه له عیشقا هاو دوکه‌ڵین ئه‌و به‌ده‌س مه‌کری به‌هار و من به ده‌س جه‌نگی له‌یله‌وه هاوار خوا ڕێی نوور و فرسه‌ت له کوێیه ده‌ربه‌نی نه‌جات له کوێیه! (21) من له‌سایه‌ی هه‌موو دوکه‌ڵێکدا و به‌پاڵ چاوی هه‌موو چڵه تووتنێکه‌وه ژه‌نگ و سێبه‌ری مه‌رگ ده‌بینم مه‌رگێ له ده‌نگی دڵ، له ته‌ڵی برژانگ نزیک تر، که‌چی خودا، تابێ زێتر من و دووکه‌ڵ شه‌یدای یه‌کتر ده‌بین تابێ له یه‌کتر ده‌گه‌ڕێن وای دوکه‌ڵی دۆست چه‌ن سه‌یره خۆشه‌ویستی و عیشقی ئێمه! به‌هاری 2005/ئه‌ڵمانیا
|
||||
|