|
||||
مان گرتنی بزاڤی ژنان له تاران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له یاسای ده‌ستووری ئێران
بزاڤی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ بزاڤی ژنانی ئێران بانگه‌وازی مان گرتنێکی کردوه بۆ رۆژی 22ی جۆزه‌ردان له‌به‌ر ده‌رکی زانکۆی تاران له شه‌قامی ئینقیلاب. ئه‌م بانگه‌وازه که زۆر رێکخراوه و که‌سایه‌تی چالاکی بزاڤی ژنان و خوێندکاران و ته‌نانه‌ت پیاوان پشتیوانیان لێ کردوه به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له پێشێل کردنی مافی ژن له یاسای ده‌ستووری ئێراندایه. بزاڤی ژنانی ئێران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قیناعهتهی که یاسای ده‌ستووری گه‌وره‌ترین کۆسپی سه‌ر رێگای ژنانی ئێرانه و ده‌بێ به گشتی بگۆڕدرێ. شایانی باسه بزاڤی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌یاننامه‌یه‌کی نووسیوه و له‌وه‌دا ئاماژه‌ی به چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و چه‌وسانه‌وه‌ی جنسییه‌تی ژنانی کورد کردوه و له‌گه‌ڵ داوای گۆڕینی یاسای ده‌ستووری ئێران داوای مسۆگه‌ر بوونی دیموکراسی و ئاشتی و ئازادی و فیدراڵیزمیش ده‌کات. ژنانی کوردی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئاشتی، رێکخراوه‌ی ئازهرمیهری سنه، رێکخراوه‌ی ژینگه‌ی رێگای سه‌وزی سنه و ژنانی پێشڕه‌وی مه‌ریوان و رێکخراوه‌ی کولتووری کۆمه‌ڵایه‌تی ژنانی مه‌ریوان ورێکخراوه‌ی ژنانی بانه ئه‌م بانگهوازایان ئیمزا کردوه و تێیدا به‌شدار ده‌بن. بۆ زانیاری زیاتر و پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه ده‌توانن سه‌یری ئه‌م سایته بکه‌ن:
|
||||
|