ته‌رمی وڵات. . . فرمێسكێك بۆ سه‌ڵاح جه‌مووری خۆشه‌ویستم. . . خه‌سره‌و پیرباڵ هه‌ولێر
سه‌ڵاح جه‌موور. كوردێكی پاك. تێگه‌یشتوو و سێبه‌ر سووك و قسه خۆش. هه‌تا بڵێی وورد له بیركردنه‌وه‌و هێواش له تێڕوانین و ئازا و نه‌به‌رد. تاوه‌كوو گه‌یشته شاری عه‌لی بابه و دزو جه‌رده‌كان. بێدابڕان له خوێندن و خۆپێگه‌یاندن بوو. كه‌سایه‌تیه‌كی زیره‌ك و ڕۆشنبیر به‌واتای ته‌واوی وشه‌ی ڕۆشنبیر. . . له‌وانه‌یه هیچ وشه‌یه‌ك له‌وانه‌ی له‌هه‌گبه‌ی من بن. نه‌توانن وه‌سفی برای به‌ڕێزم كاكه سه‌ڵاحی خۆشه‌ویست بكات. به‌ڵام له كوردستانه‌وه و له‌و ته‌نیاییه قه‌ڕه‌باڵغه‌ی من و له‌و غه‌ڵه‌باڵغیه ته‌نیایه‌ی منه‌وه. نه‌متوانی خۆم بێده‌نگ بكه‌م و هیچ نه‌نووسم. . . له‌ساڵی ڕابردووه‌وه چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دڵسۆز و پێگه‌یشتووی مییلله‌ته‌كه‌مان به‌نیازی كاركردن و به‌شداربوون له پڕۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایكوردستان و عیڕاقی. به‌ڕێگای شه‌خسی و یانیش وه‌كوو پێشنیاركراو له‌ڵایان لیستی كوردستانی گه‌ڕاونته‌وه كوردستان بۆ كاركردن. دیار بوو وه‌كوو پێشنیازێكی لیسی كوردستانی له به‌غدا. دكتۆر سڵاح جه‌مور بانگێِشت كرابوو بگه‌ڕێته‌وه عیڕاق وه‌كوو وه‌كیل وه‌زیری بازرگانی كار بكات. پایزی ئه‌م ساڵه‌بوو له هه‌ولێر چاومان به‌یه‌كتر كه‌وته‌وه. زۆرم پێخۆش بوو و وام زانی له كوردستان ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام وتی من بۆ به‌غدا هاتوومه‌ته‌وه. هه‌ر له ساته‌وه خرپه‌یه‌ك له دڵمدا په‌یدابوو و هه‌ر ئه‌و كاته پێم ووت نه‌كه‌ی قه‌بۆڵه بكه‌یت و باروودۆخی ئه‌وه‌ی زۆر خراپه. . خه‌ڵكی دزو جه‌رده‌و سه‌ربڕی زۆر بووه!بۆ ماوه‌یه‌كی كوورت له هه‌ولێر مایه‌وه. بۆ شه‌وێك چووه‌وه سوله‌یمانی بۆ بینینی كه‌سووكاری. به‌فوورسه‌تم زانی و سیمینارێكمان بۆ گرت و خۆیشم له خزمه‌تی بووم بۆ ناساندنی وه‌كوو پسپۆڕێكی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی. كۆڕه‌كه له‌بنكه‌ی كاوه‌ی ڕۆشنبیری سازدرا. . . مخابن له به‌غدا. ده‌ستی تێرۆر گه‌یشته گیانی پاكی دكتۆر سه‌ڵاح جه‌موور. ساڵانێك درێژه له‌ده‌ره‌وه به‌بێ هیچ جیاوازیه‌ك بۆ هیچ هێزو لایانێكی سیاسی كاری دیبلۆماسی بۆ كورد ده‌كرد. جگه له‌وه‌ی له چه‌ندین زانكۆی ئه‌وڕوپا و وانه‌ی ده‌ووته‌وه. هه‌روه‌ها نوێنه‌ری كوردیش بوو له ڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له جنێڤ له ساڵانی 1982 تاوه‌كوو 1992. زیاتر له 12 كتێب ونامیللكه‌ی هه‌یه. یه‌كێكبوو له‌و فڕانكوووفۆنانه كوردانه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوانی لێده‌كرا خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی دۆستایه‌تی فه‌ڕه‌نسی و كوردستانی بكات. . . ئه‌مڕۆكه میلله‌تی كورد كه‌سێكی به‌توانا و لێهاتووی له‌ده‌ست ده‌دات. . سه‌ڵاح جه‌موور ئینتمای كوردستانی و مرۆڤایه‌تی بوو. . پاش چه‌ندین ساڵ. له هه‌ولێر یه‌كترمان بینیه‌وه. زۆر كه‌یفخۆشبوو به‌وه‌ی له كوردستان كراوه. به‌شانازییه‌وه ته‌كلیفی بلۆكی كوردستانی قه‌بوڵكردبوو و گه‌ڕابۆوه بۆ كاركردن له وڵات. دكتۆر سه‌ڵاح پیاوێك بوو پڕاوپڕ له هیوا و ئه‌نێرژی و كوورته‌باڵا. به‌ڵام باڵابه‌رز! زیره‌ك و ووریایی بازێكی كوردستانی هه‌بوو. تێڕوانینێكی عه‌قلانی هه‌بوو بۆ مه‌سه‌له‌كان. ئه‌وانه‌ی سه‌ڵاح جه‌مووریا كوشت. وڵاتێكیان كووشت. هیوایان كوشت. هیوای وڵاتێك كه ناوی ده‌نێین عیڕاقی فیدڕاڵی ته‌عه‌دوودی. . . مخابن له وڵاتی ئێمه ڕۆشنبیر و دكتۆر ی زانكۆ و نووسه‌ران ده‌كووژن. كتێب ده‌سووتێنن و شانۆ هه‌تك ده‌كه‌ن. زه‌هر ده‌ڕژێننه ئاوی بیر و هه‌وا پیس ده‌كه‌ن. . ئه‌و خه‌می تایبه‌تی خێزانی دكتۆر سه‌لاح نیه. ئه‌وه خه‌می قوورسی كولتوورێكه. كوولتوری سه‌ربڕین و هه‌تككردنی نووسه‌ره. خه‌می خێزانێك نیه. ئه‌وه خه‌می میلله‌تێكه. . كوشتنی یه‌كێكی وه‌كوو كاكه سه‌ڵاح. هیوا ده‌ڕه‌وێنێته‌وه. ته‌نگژه له ئاسمان درووست ده‌كات و خه‌مۆكی درووست ده‌كات. به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی وه‌كوو سه‌ڵاح هاتوونه‌ته‌وه شتێك بگۆڕن و شتێك بنیات بنێن له‌وڵاتێكی وێرانی وه‌كوو وڵاتی خۆمان. . . ئه‌وه ته‌رمی سه‌ڵاح نیه. ته‌رمی نیشتیمانێكی بێساحێبه
خه‌سره‌و پیرباڵ /Pirbal@hotmail. com |