حه‌رامكردنی ئازادی ڕۆحیوجه‌سته‌یی كوشتنی غه‌ریزه‌كانی گه‌نجه ... فه‌رمان ساڵح
ئاین به‌درێژایی مێژوو تێڕوانینێَكی خراپی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه رۆحی‌و جه‌سته‌ییه‌كانی تاكی نێرومیدروست كردوه. له‌وكۆمه‌ڵگایانه‌شدا. كه‌ئاین تیایاندا بالاَده‌سته گه‌نج ده‌نێوتابوی كۆمه‌ڵیحه‌رامكراوی بیمانا و كه‌م به‌هادا گیریان خواردووه و دووچاری ئازارێكی گه‌وره بوونه‌ته‌وه و. له هه موولایه‌كه‌وه ده‌مبه‌ست كراون و ئازادیه ڕۆحی وجه‌سته‌ییه‌كانیان لی سه‌ندراونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا كه داب و پیر گه‌رایی و ئایین سه‌رده‌سته‌ن. ژیان به ئاقارێكدا گوزه‌ر ده‌كات پڕیه‌تی له تێز‌و خوێندنه‌وه‌ی ته‌قلیدی و كوشتنی بیبه‌های شته‌كان و گوزارشتی پێچه‌وانه‌ی ژیان و ژیاری و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی عه‌قلانیه‌ت و گه‌مارۆ دانی جه‌سته به پیرۆزیه‌كان. كاتی قسه و باس دێته سه‌ر ئازادی جه‌سته‌یی. مه‌وداكانی ئه‌م چه‌مكه هێنده فراوان ده‌بن. دنیایه‌ك كۆت و پێوه‌ند له‌به‌ر ده‌م موماره‌سه كردنی دا. دروست ده‌بن و گه‌نجیش ئه‌و كائینه ده‌بێت. كه پیرۆزیه‌كانیئاین و داب و نه‌ریت ره‌تده‌كاته‌وه و هه‌میشه‌ش هه‌ولده‌دات ده‌نێو توند‌و تیژی دا. خۆشه‌ویستی بشارێته‌وه و له سه‌رو به‌ندی كۆمه‌ڵی حه‌رامكراو دا. یاخی ده‌بێت و ململانی له‌گه‌ڵ چه‌مك و به‌هاو سنوره ته‌قلیدییه‌كان ده‌كات. له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش دا. جه‌سته‌ی می تووشی حاله‌تێكی پۆخل هاتووه و له‌گه‌ڵ گه‌شه كردنی ئاین و ده‌سه‌لاتی نه‌ریتگه‌ڕانه دا تووشی شالإوی سه‌ر كووتكاری بۆته‌وه و وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌لإیه‌تی ته‌ماشا ناكرێت. بۆته به‌شێك له دابه‌كان و قوربانی به‌شێك له كۆمه‌ڵگا. به شێوه‌یه‌كی گشتیش گه‌نج به هردوو ڕه‌گه‌زی نێر و می دووچاری بیری چه‌پاندنی غه‌ریزه سێكسیه‌كان بۆته‌وه و ئاین هه‌میشه قه‌یران بووه بۆ كوشتنی ئازادییه‌كان و دامركاندنه‌وه‌ی هێزه مه‌عریف و به‌ده‌نیه‌كانی گه‌نج له كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراوی تا چڵه پۆپه ته‌قلیدی و پڕاوپڕله نه‌ریتی كۆنخوازو بیر كردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌نگیزانه و ئازار دانی ئه‌وی دی له به‌رامبه‌ر قبووڵنه‌كردنی ئازادییه جه‌سته‌ییه‌كاندا. كاتێكیش جه‌سته له هه‌موو لایه‌كه‌وه زنجیر ده‌كرێت. بیر كردنه‌وه‌ش به كه‌ناری نیگه‌رانی دا ده‌ڕوات و تاكی گه‌نج دووچاری خاو بوونه‌وه و سستی و لاوازی دێت. له ڕووی عه‌قل و مه‌عریفه‌وه ناچار ده‌بێت خه‌ون به گۆرانی كۆمه‌لإیه‌تی و وه‌ستان له دژ به‌ری ئایینگه‌رایی ببینێت و سه‌رسام بێت به‌رامبه‌ر شرۆڤه نادروست و نه‌ڕێنی یه‌كانی كۆمه‌ڵگا. بۆ چه‌مك و به‌هاكانی ئازادی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی دیالۆگی نێر و می و سواقدانی ژیان به بیری ته‌سكی پیرۆزی و هێشتنه‌وه‌ی داب‌و نه‌ریت وه‌ك سیسته‌م. بۆ كار پێكردنی كۆمه‌ڵگا. بۆیه ده‌بێت گه‌نج خۆی له هه‌ڵدێری نه‌مان و گلۆر بوونه‌وه ده‌رباز بكات و هه‌وڵبدات ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بۆ پشوودانی پیرۆزیه‌كان بدۆزێته‌وه و جه‌سته به هه‌موو مانایه‌ك. ئه‌و جوانیه‌ی خۆی پیببه‌خشرێته‌وه. كه هه‌یه‌تی و چیتر ده‌سته وه‌ستان ته‌ماشای كۆمه‌ڵگا نه‌كات و زیاتر پارێزه‌ر نه‌بێت و خۆی به ده‌ر نه‌زانی به‌رامبه‌ر پرسی عه‌قڵی كۆمه‌لإیه‌تی و په‌رده له ڕووی ئه‌و پیرۆزیانه ڕامالی َ. كه چوار ده‌وری كۆمه‌ڵگایان ته‌نیوه‌ته‌وه به ئایدۆلۆژیای سه‌قه‌ت و قسه گه‌لێكی بیمانا و به ده‌ر له پێشكه‌وتنی ژیاری. ڕه‌وتی كۆمه‌ڵگایان به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه و هاوكێشه‌كانیان لاسه‌نگ كردوون و گه‌نج تا ئه‌و په‌ڕی له هه‌موو پێداویستیه جه‌سته‌ییه‌كان قه‌ده‌غه كراوه و خراوه‌ته نێو چوار دیواری ترس و دڵه ڕاوكی و سه‌نگه‌ری توند‌و پڕ له ڕه‌تكردنه‌وه وبه‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌و چه‌مكانه‌ی له كۆمه‌ڵگای ئێمه ناوی پیرۆزیان لی نراوه. |