دانی ئیقامه‌ به‌ MUF ه‌كان ده‌بێت هه‌نگاوه‌كانمان توندتر بكاته‌وه‌! ... رِێكخراوی په‌نابه‌رانی كوردی عێراق له‌ نه‌رویج

 

 به‌پێی برِیارێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌كان و به‌رِێوبه‌رایه‌تی كوَچ رِوَژی 27/06/2005 برِیاری دانی ئیقامه‌ی كار وه‌ك كرێكاری بیانی بوَ ئه‌و كوَمه‌ڵه‌ كورده‌ عێراقی یه‌ ده‌رچوو كه‌ زیاتر له‌ 6 ساڵه‌ له‌ دڵه‌رِاوكێ و ترسی دیپوَرتكردنه‌وه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هه‌ر رِوَژه‌ به‌ره‌و رووی برِیارێكی نائینسانی دوله‌تی نه‌رویج ده‌بوونه‌وه‌. جگه‌ له‌ پیروَزبایی گه‌رمی خوَمان له‌م په‌نابه‌رانه‌و خێزانه‌كانیان ده‌مانه‌وێت رِوَشنایی بخه‌ینه‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێك:

1. ئه‌م ئیقامانه‌ به‌ هه‌وڵ و كوَششی ئێوه‌و به‌ رِابه‌رایه‌تی رِێكخراوه‌كه‌تان "رِێكخراوی په‌نابه‌رانی كوردی عێراق له‌ نه‌رویج" و چه‌ندین رِێكخراوی ئینسان دوَستی نه‌رویجی به‌ده‌ست هاتووه‌و له‌ به‌رامبه‌ر رِاوه‌ستاوه‌یی و رِیزی یه‌كپارچه‌ی خوَتاندا ده‌وڵه‌ت ناچار به‌ دانی ئه‌م برِیاره‌ بووه‌. ئه‌مه‌ لانی كه‌می پێشنیارێك بوو كه‌ ئێمه‌ وه‌ك رِێكخراو هه‌م به‌ وه‌زیری شاره‌وانیه‌كان"ئارنا سولبه‌رگ" و هه‌م به‌ به‌رِیوَه‌به‌رایه‌تی كارمان دابوو له‌ چه‌ندساڵ به‌ر له‌ ئێستاوه‌.

2. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م بریاره‌ كه‌مێك باری گوزه‌رانتان باشتر ده‌كات و له‌ دڵه‌رِاوكێی دیپَورتكردنه‌وه‌ رِزگارتان ده‌كات. به‌لإم ده‌بێت ئه‌وه‌شتان له‌بیرنه‌چێت كه‌ ئه‌مه‌ پێشێلكاریه‌كی ئاشكرای ده‌وڵه‌تی نه‌رویجه‌ به‌ مافی په‌نابه‌ریه‌ك كه‌ ئێوه‌ له‌ 6 ساڵ به‌ر له‌ئێستاوه‌ داواتان كردووه‌و برِگه‌كانی ئه‌م برِیاره‌ ئێوه‌ وه‌ك كوَیله‌یه‌ك له‌ بازارِی بێ رِه‌حمی كاری نه‌رویجیدا تا 3 ساڵ ده‌هێڵێته‌وه‌.

3. ئه‌م برِیاره‌ نابێت رِیزی یه‌كپارچه‌ی چه‌ندین ساڵه‌مان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ق بكات. چونكه‌ تا ئێستا چه‌ندین هه‌زار كوردو عێراقی تر له‌م دوڵه‌ته‌دا ده‌ژین و به‌ بیانووی ئامن بوونی عێراق و كوردستان و نه‌مانی ێدام حسێنی دكتاتوَر رِه‌فزیان هه‌یه‌و ده‌وڵه‌ت چاوه‌رِێی فرسه‌تێك ده‌كات بوَ دیپوَرتكردنه‌وه‌یان بوَ عێراق. به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئیقامانه‌ ده‌بێت ووزه‌و توانامان بداتێت بوَ ئه‌وه‌ی هه‌مووان پێكه‌وه‌ ئه‌م مافه‌ش بوَ ئه‌وان ده‌سته‌به‌ربكه‌ین.

4. ئه‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌بین كه‌ ئه‌م برِیاره‌ به‌ ئاشكرا كوَمه‌ڵێك له‌م MUF انه‌ش ده‌خاته‌ به‌ر هه‌رِه‌شه‌ی دیپوَرتكردنه‌وه‌وه‌. به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه‌ كاریان نه‌بووه‌ پێشتر. وه‌ یان له‌وانه‌یه‌ نه‌توانن كارێك به‌ده‌ستبهێنن. ئه‌مه‌ سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م ئیقامه‌یه‌ به‌ جوَرێكه‌ كه‌ ئه‌م ئینسانانه‌ ده‌بێت وه‌ك ماشێنێك 3 سالڕ به‌بێ وه‌ستان كاربكه‌ن تا بتوانن وه‌ك ئینسانی ئاسایی مافیان هه‌بێت و ژیان بكه‌ن وه‌ باری ته‌ندروستی و نه‌خوَشی بوَ ئه‌م ئینسانانه‌ له‌ به‌رچاو نه‌گیراوه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجه‌یان تێدا نه‌مێنێت ئیپقامه‌كانیان لێ وه‌رده‌گرنه‌وه‌.

 بوَیه‌ ته‌نها رِێگایه‌ك كه‌ له‌به‌رده‌مماندایه‌ یه‌كگرتوویی و له‌مه‌یداندابوونمانه‌ تا هه‌موو مافه‌كانمان به‌ده‌ستده‌هێنین.

 شایانی ووتنه‌ كه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فوَنی كامل احمد. سكرتێری رِێكخراو. له‌گه‌ڵ جێگری به‌رِێوه‌به‌ر له‌ به‌شی عێراق George Farners ئه‌و به‌ رِێكخراوی رِاگه‌یاند كه‌ ئه‌وان خه‌ریكی ته‌رجومه‌ كردنی ئه‌م برِیاره‌ن به‌ كوردی/ سوَرانی. بوَیه‌ ئێمه‌ به‌ پێویستمان نه‌زانی كه‌ ته‌رجومه‌ی بكه‌ین و له‌كاتێكدا به‌ ده‌ستمان گه‌یشت بلإوی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

سه‌ركه‌وتووبێت خه‌بات و نارِه‌زایه‌تی په‌نابه‌ران بوَ به‌ ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان

بوَ هه‌ر زانیاریه‌كی تر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌:

كامل احمد 91114116 یان شیروان ابراهیم 47292309 یان ikafn@yahoo. com

رِێكخراوی په‌نابه‌رانی كوردی عێراق له‌ نه‌رویج

28/06/2005