بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری: ده‌مانه‌وێت خۆمان نوێنه‌ری كلدوئاشور له‌ حكومه‌تی ئایینده‌دا دیاری بكه‌ین نه‌ك حزبی ده‌سه‌ڵات ... ئاسۆ حه‌مید

 

به‌رِێز یۆنان هۆزایا ئه‌ندامی مه‌ كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری ده‌لی: به‌ره‌سمی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئاگاداریان نه‌كر دوین له‌  به‌ شداری كردن له‌ كابینه‌ی نویی وه‌زاری. به‌ڵام له‌ چاوپیكه‌وتنممان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردولا حۆشحالی خۆیان ده‌ربریوه‌ له‌ به‌شداری كردنمان له‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاریك له‌مه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چاو پیكه‌وتنانه‌ به‌ كۆبونه‌وه‌ی ره‌سمی پۆلین ده‌كرین ناوبراو ره‌تی كرده‌وه‌ به‌ رونی وه‌لام بداته‌وه‌ به‌لكو به‌ زه‌رده‌ خه‌نه‌ یه‌كه‌وه‌ گوتی (تۆ ئه‌ته‌وی ناوی كه‌سایه‌تیه‌كانیش بلیم. به‌ گشتی دانیشتن كراوه‌) ئاشكرایه‌ بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری له‌ یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌ته‌وه‌ به‌شداربووه‌ به‌ وه‌زیریك وا چاوه‌ری ده‌كری له‌ كابینه‌ی نویشدا به‌شدار بن. به‌لام تا ئیستا دیار نیه‌ ئه‌م جاره‌ یان چۆن و له‌ چ وه‌زاره‌ تیك به‌ شدار ده‌بن. یۆنان هۆزایا ده‌لی (ده‌مانه‌وی وه‌كو نوینه‌ری كلدو ئاشور به‌شدار بین مه‌رجیش نیه‌ كه‌سه‌كان له‌ حیزبی ئیمه‌ بن به‌لكو لامان گرنگه‌ نوینه‌ری كلدو ئاشور بن) ناوبراو له‌ دریژه‌ی ئه‌و باسه‌دا ده‌لی:به‌لام پیویسته‌ ئه‌و مافه‌ بدریت به‌ ئیمه‌ بۆ دیاری كردنی ئه‌و كه‌سا یه‌ تیه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌. ناوبراو نمونه‌ی به‌وه‌ هینایه‌وه‌ ئیستا وه‌زیری ترو كه‌سایه‌تی تری ئیداری له‌ نه‌ته‌وه‌ی ئیمه‌ له‌ وه‌زاره‌تدا هه‌ن. به‌ لام ئه‌وان حیزبی حاكم دیاری كردون نه‌ك ئیمه‌. سه‌باره‌ت به‌ ئاستی به‌شداری كردن وه‌كو كلدو ئاشوری ناوبراو ووتی (ئیمه‌ ئاواتمانه‌ له‌ ئلستی جیگری سه‌ره‌ك وه‌زیران و پۆستی تری ئیداری به‌شداربین وه‌كو پۆستی پاریزكارو قائمقام تا بتوانین پتر خزمه‌ت بكه‌ین) به‌لام ناوبراو رایگه‌ یاند كه‌ ئه‌وان تا ئیستا هیچ مه‌رجیان دیاری نه‌كر دووه‌ بۆ جۆری به‌شداری كردنیان.

هه‌ولێر