به‌نزینخانه‌ی (نه‌وتی عێڕاق) له‌نێوان ئیبراهیم خه‌لیل و زاخۆ ... هیواموحه‌مه‌د

 

ئێمه‌ هه‌رکات ئه‌وه‌ دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌بێت هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی که‌سی کورد به‌رز بکرێته‌وه‌ بۆ ئاستێک که‌ ڕازی نه‌بێت هیچ دیارده‌ێه‌کی به‌عه‌ره‌ب کردنی له‌سه‌ر بمێنێت و خۆی هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات که‌ دیمه‌نێکی کوردی ته‌واو به‌ کوردستانه‌وه‌ دیار بێت. ئیتر چ وه‌ک زمان کولتور داب و نه‌ریت رواڵه‌ت و هتد. . . . هه‌رچی سه‌رکردایه‌تی کوردیشه‌ پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرن که‌ ئێمه‌فیدڕالیمان ده‌وێت و مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکیش که‌ گرنگ ترین شاری نه‌وتیه‌و له‌ناو سنووری کوردستاندایه‌ واتا کوردستانیه‌. . . هه‌رچی عه‌ره‌بیشه‌چه‌ندین ساڵ به‌م ووشانه‌ ویستویانه‌ وه‌ڵامی ئێمه‌ بده‌نه‌وه‌ (نه‌وتی عه‌ره‌ب بۆ عه‌ره‌ب) (نه‌وت نه‌وتی عێڕاقه‌) بێ ئه‌وه‌ی جارێ ڕازی بوو بن که‌ ئێمه‌ بڵێین نه‌وتی کورد بۆ کورد (که‌ مافی خۆمانه‌) بڵێین. . . سه‌رۆک بارزانی رێگه‌ی نه‌داوه‌ که‌ ئاڵای عێڕاق هه‌ڵ بکرێت. تاوه‌کو گۆڕان کاری تێادا نه‌کرێت و نیشانه‌یه‌کی کوردستانی له‌سه‌ر نه‌بێت. . ئه‌مانه‌ هه‌موو شتی گرنگن که‌ پێیان له‌سه‌ر دابگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی دوژمن وا رابهێندرێت که‌ هه‌میشه‌ به‌ مه‌رجی خۆمانه‌وه‌ ده‌چینه‌ پێش. . هه‌روا بۆئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی تازه‌ پێگه‌یشتوو له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه‌ بێته‌ به‌رهه‌م و چاو نه‌کاته‌وه‌ به‌ دیارده‌ی ڕازی بوون و چوونه‌ ژێر بالی عه‌ره‌ب و فێری ئه‌وه‌ بێت که‌نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌سته‌ و سه‌ر شۆربکات بۆی و واز له‌ داخوازیه‌کان و مافه‌کانی خۆی بێنێ. . . سه‌رمایه‌دارانی کوردیش که‌ ئه‌مرۆ له‌ سایه‌ی ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌ مازنانه‌ی شۆڕش به‌ده‌ستی هێناوه‌ رێگه‌یان پێ نادرێت که‌ له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری خۆیاندا له‌ ناو چوارچێوه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌. ڕاسته‌ ئابووری پایه‌ی بنچینه‌یی به‌رێوه‌ بردنی ووڵاته‌ به‌ڵام نه‌ک له‌سه‌ر گیانی مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌. . دیاره‌ به‌ هۆی ئه‌و بارودۆخ و گۆرانکارییانه‌ی که‌ پێش هاتوون. بازرگانانی نێو ده‌وڵه‌تی و کۆمپانیاکانیش له‌ کوردستاندا زۆر بوون و ره‌وتی بازاری ئازادیش په‌یره‌و ده‌کرێت. . پێویسته‌ میری هه‌رێم هه‌ندێک هه‌ل و مه‌رج دابنێ بۆ ئه‌و دیارده‌ بازرگانیه‌ و بیر له‌وه‌ بکرێته‌وه‌ که‌ داهاتوو رۆژێک دروست نه‌کات که‌ بازرگانان (سه‌رمایه‌دارانی کورد) پابه‌ندی ئه‌وه‌ بکات له‌به‌ر خاتری په‌یوه‌ست بوونیان به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابووریه‌کان. نه‌توانن داکۆکی له‌ مافه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان بکه‌ن و پشتی تێ بکه‌ن. . . ئێستا بازاری کوردستان له‌ لفکه‌ و ته‌شی و هه‌ندێ شتی دیکه‌ بترازێ هه‌مووی له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه‌وه‌ دێت و زۆرینه‌ش هی تورکیاو ئێرانه‌. واتا کوردستان باشترین بازاری سه‌رخستنی سه‌رمایه‌دارانی ئه‌و دوو وولاته‌یه‌. . باسه‌که‌مان لێره‌دا ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر هێلی خۆی ئه‌ویش باسی به‌نزینخانه‌یه‌کی مۆدێرنی شێوه‌ تورکیه‌ له‌ دووری چه‌ند سه‌د مه‌ترێکی برایم خه‌لیله‌وه‌له‌ که‌نار جاده‌که‌. بوونی به‌نزینخانه‌یه‌کی وه‌ها مۆدێرن زۆر باشه‌ که‌شێوه‌ی ئه‌وروپیانه‌ی به‌ خۆوه‌ گرتوه‌. به‌لام ئه‌وه‌ی جێی داخه‌ ئه‌م به‌نزین خانه‌یه‌ که‌ که‌سێکی ناوچه‌که‌ خاوه‌نیه‌تی ناوی لێ ناوه‌ (عێراق ئۆیل) واتا نه‌وتی عێراق. . . من پێم وایه‌ دانانی ئه‌م ناوه‌ له‌ خۆوه‌ نیه‌ و مه‌به‌ستێکی سیاسی له‌ پشت هه‌یه‌ ده‌نا وه‌کو ناو هه‌رکه‌س ئازاده‌ پرۆژه‌که‌ی خۆی چی ناو ده‌نێت. . له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌وته‌ی که‌ له‌ کوردستان به‌درێژایی مێژوو ده‌رهاتووه‌ و کوردی لێ بێ به‌ری کراوه‌. نه‌خێر هه‌رده‌توانین بڵێین به‌پاره‌ی نه‌وتی خۆمان شه‌ری له‌ناوبردنمان کراوه‌. هه‌رچی چه‌کی کوشه‌نده‌ی کاک عێڕاق بوو به‌ پاره‌ی نه‌وتی که‌رکوک کڕدرا و به‌سه‌رماندا تاقی کرایه‌وه‌. که‌چی ئه‌مڕۆ له‌ ناو جه‌رگه‌ی کوردستاندا له‌و جێگه‌ی که‌ هه‌موو تورکه‌کان و بیانیه‌کان له‌ هاتنیان بۆ کوردستانی باشوور ده‌یبینن. یه‌که‌م جێگه‌ی مۆدێرن وجوان ئه‌و به‌نزین خانه‌یه‌ به‌و ناوه‌ (نه‌وتی عێڕاق) . . ئایا نه‌ده‌کرا ناوی نه‌وتی که‌رکوکی لێ بنێن؟ نه‌ده‌کرا بنووسن (به‌نزینخانه‌ی بابه‌گور گور) ؟یان (کورد ئۆیل) ؟من پێم وایه‌ چۆن له‌ژێر ئالای عێڕاقدا ئێمه‌ هه‌وڵی قه‌ڵاچۆکردنمان دراوه‌بۆیه‌ رازی نابین هه‌ڵی که‌ین. ئاواش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یان ساڵ به‌نه‌وتی (به‌ناوعێڕاق - هی خۆمان) لێمان دراوه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و ناوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌نزینخانه‌یه‌ لابدرێت. لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش دان به‌و هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌دا بنێت که‌ چۆن مۆڵه‌تی داوه‌ به‌ دروست کردنی به‌نزینخانه‌یه‌ک له‌ ژێر ئه‌و ناوه‌دا. . . به‌راستی مرۆڤ چاوی به‌رایی نایه‌ت کاتێ له‌ جێگه‌یه‌کی ئاوادا ناوێکی ئاوا ببینیت. . .

تێبینی: داواکارم له‌ سایته‌کان به‌تایبه‌ت کوردستان نێت که‌ وه‌کو مه‌زبه‌ته‌ له‌رێگه‌ی سایته‌که‌وه‌ ئیمزای کوردان کۆ که‌نه‌وه‌ بۆ گۆڕینی ناوی ئه‌و به‌نزینخانه‌یه‌. . .