به‌یاننامه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی پێشكه‌وتنی گه‌نجانی كوردستان
سڵاوی
تێكۆشان و ئازادی..
جه‌ماوه‌ری كوردستان.. گه‌نجان، رِوناكبیران.. سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی
كوردستان، وه‌ك ئاگادارن چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی ئه‌م كه‌ش و هه‌وایه
تارِاده‌یه‌ك ئازاده‌ی كوردستان چه‌ندین حیزب و رِێكخراو و رِه‌وتی سیاسی
ده‌رفه‌تیان وه‌رگرت كه‌به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان و به‌ئاراسته‌ی جیا
كاربكه‌ن. به‌ڵام وه‌ك ئاگادارن كه ئه‌م هێزانه به‌ئه‌ندازه‌ی داخوازی
گه‌نجان نه‌یانتوانیوه له‌م رِووه‌وه تا رِاده‌یه‌كی پێویست كاربكه‌ن.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك گه‌نجی رِوناكبیرو ئازادیخواز‌و وه‌ك ئه‌ركێكی
سه‌رشانمان و زه‌روره‌تێكی هه‌نوكه‌یی وه‌كو رِه‌وتێكی ئه‌كتیڤ و
ئازادیخواز‌و شان به‌شانی كۆمه‌ڵه‌و رِێكخراو و پارته سیاسیه‌كانی كوردستان
له‌پێناو به‌مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و ئاراسته‌كردنی گه‌نج
به‌ره‌و دنیابینی نوێ و گێرِانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی گه‌نجێتی بۆگه‌نجان
له‌كوردستان له‌به‌رواری (11 ی نیسانی 2005) ئه‌م بزوتنه‌وه‌یان
دامه‌زراندو ئه‌مرِۆش خۆمان رِاده‌گه‌یه‌نین به‌ناوی (بزوتنه‌وه‌ی
پێشكه‌وتنی گه‌نجانی كوردستان) وه‌دوای رِاگه‌یاندنیشمان هه‌ولڕ ده‌ده‌ین
وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له‌گۆرِه‌پانی سیاسی و له‌پێناو گردبوونه‌وه‌ی گه‌نج
له‌ده‌وری بزوتنه‌وه‌كه‌مان رِۆڵی خۆمان ببینین. جه‌ماوه‌ری كوردستان..
گه‌نجان.. رِوناكبیران، ئه‌م كارانه‌ی كه بزوتنه‌وه پێشكه‌وتنه‌كه‌مان
ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات له‌سه‌رده‌ست و به‌پاڵپشتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئێوه‌ی
گه‌نجانه كه‌كاریگه‌رترین و ئه‌كتیڤ ترین توێژی ناو هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌كن بۆ
دامه‌زراندن و رِاگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌یه‌كی له‌م جۆره پێویستی به‌كاری
هه‌مه‌لایه‌ن و پشتگیری ئێوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌شێوازێكی مۆدێرن و
به‌عه‌قڵیه‌ت و توانستێكی تازه كاربكه‌ین له‌پێناو كرانه‌وه‌ی زیاتری
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌رِووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری‌و وه‌له‌پێناو
به‌شداری كردنی رِێژه‌یه‌كی زۆرتری گه‌نجان له‌په‌رله‌مانی داهاتووی
كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی به‌گشتی كه چه‌ندین ساڵه ئه‌م توێژه
له‌ده‌ره‌وه‌ی برِیاری سیاسی بووه له‌كوردستان و له‌رِووی
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه نه‌خوێنراوه‌ته‌وه. بۆیه
داواكارین ئێوه‌ش له‌پێناوی مافه‌كانتان پشتگیری له‌م بزوتنه‌وه‌یه بكه‌ن.
رِاگه‌یه‌ندراوی
بزوتنه‌وه‌ی
پێشكه‌وتنی گه‌نجانی كوردستان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی رِوون
11 ی حوزه‌یرانی 2005