له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی و پێشمه‌رگه‌دا.. سه‌رۆك پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵبژارد
... رائیدی مافپه‌روه‌ر كورده‌وان نه‌قشبه‌ندی*
له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی بهرِێز مسعود بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان،جارێكی دیكه سه‌رۆك قورسایی پێشمه‌رگه‌و پیرۆزیی ئه‌رك و
به‌رهه‌می قوربانیه‌كانی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستانی وه‌بیر هێنایه‌وه و
له‌به‌رده‌م سهركۆمارو سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ژماره‌یه‌كی زۆر له
به‌رپرسانی حزب و لایه‌نه‌كانی عێراق و نوێنه‌ره‌كانی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ولإتانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك له
نوێنه‌رانی ولإتانی جیهان جارێكی دیكه سه‌رۆكایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی
خسته‌وه ناو دوتای ته‌رازوه‌كه و به‌بی دوودڵی پێشمه‌رگه‌ی به پیرۆزترین
پیشه وه‌سف كرد و جه‌ختیشی له‌سه‌رئه‌وه كرده‌وه كه بهرِێزیان
هه‌میشه هه‌ر وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌پێناو سه‌رفرازی گه‌لی كورددا
سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئه‌م تهقدیسكردنهی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن سه‌رۆك
بارزانیه‌وه مه‌غزا و ره‌هه‌ندی سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تی و ئه‌خلاقی تێدایه
و ده‌یه‌وێت به‌زمانێكی دبلۆماسی له رِێگای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه
كه رِۆژی سوێندخواردنه‌كه راسته‌وخۆ مهراسیمهكهیان گواسته‌وه،به
كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و له‌پێش ئه‌وانیشه‌وه به هه‌موو عێراق و
كوردستانیش بڵێت، پێشمه‌رگه دروشمی خه‌بات و زه‌مانه‌تی پاراستنی
ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورده و له‌عێراقیشدا سومبولی ئازایه‌تی و كێوی
پۆلإینه له‌به‌رامبه‌ر تیرۆرستاندا و ده‌بێته راگری بنه‌ماكانی
دیموكراسیه‌ت و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و گهرِانهوهی
شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی كه‌ركوك و هه‌موو ناوچه ته‌عریبكراوه‌كانی كوردستان بۆ
سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه ئێستا (سه‌رۆكێكی پێشمه‌رگه) بهرِێوهی ده‌بات.
ئه‌گه‌رچی له‌لای پێشمه‌رگه سه‌رۆك ئه‌وكاته سوێندی سه‌رۆكایه‌تی
خواردبوو،كه وه‌ك شاخه‌كانی كوردستان له‌به‌رده‌م هاتنی سوپای توركیا بۆ
ناو ئه‌م هه‌رێمه وه‌ستا و به (نا) یه‌كی مێژوویی بۆ یاسای فیدرالیه‌تی
پارێزگاكان و رِێگانهدان به ئالإ شوومه‌كه‌ی به‌عس له‌كوردستان و
هه‌ڵوێسته پێشمهرگانهكهی له چاره‌نووسی كه‌ركوكدا سوێندی سه‌رۆكایه‌تی
خواردبو.
*ئه‌ندامی دادگای سه‌ربازی هه‌میشه‌یی هه‌رێمی كوردستان