عیراقی ئیجباری ...  مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی

هه‌ر كاتێك نووسینێك یاخود راپۆرتێك له‌ سه‌ر پێكه‌وه‌ ژینی نه‌ته‌وه‌كانی عیراق ده‌خوێنینه‌وه‌ هه‌ست ده‌كه‌ینی كه‌وا نوسه‌ری بابه‌ته‌كه‌به‌ئومێده‌وه‌ ده‌روانێته‌ دوا رۆژێكی گه‌ش له‌نێوان پێكهاته‌ی گه‌لی عیراق به‌تایبه‌تی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كوردو عه‌ره‌ب و باس له‌ پوه‌ندی مێژوویی نیوان ئه‌م دوونه‌ته‌وه‌یه‌ ده‌كه‌ن به‌ڵكو زۆرجار تێر واننێكی دوورتریان هه‌یه‌ عیراق به‌هه‌ندی ولاتی دیموكراتی وه‌كو ئه‌لمانیا و بلجیكا و هیندو هه‌تا ئه‌مریكا دچوو ێنن به‌لام واقیعی سیاسی نوێی شتێكی تر ئاشكرا ده‌كات ئه‌ویش بریتیه‌ له‌وه‌ی نه‌ك ته‌نیا كوردو عه‌ره‌ب به‌لكو سه‌ رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراقی نوی به‌بیرو بۆچونو مه‌زهه‌به‌كانی هه‌ریه‌كه‌ی بیرو بۆچونێكی جیاوازی هه‌یه‌ له‌ئه‌وه‌ی ترو ناتوان ترێت خالێكی هاوبه‌ش بدۆزێته‌وه‌ بۆ بێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌یان هه‌ربۆنمونه‌: له‌دوای تێ په‌ربوونی دووسال به‌سه‌ رووخاندنی دیكتاتۆریه‌ت و ئاشكرابوونی داخوازیه‌ ره‌واكانی كورد بۆ به‌ فیدرالی بوو نی عیراق به‌ده‌گمه‌ن گوێبیستی ووشه‌ی عیراق فیدرالی ده‌بینن له‌ سیاسه‌ت مه‌داران و رۆشه‌نبیرانی عه‌ره‌ب بڵكو له‌جیاتی ووشه‌ی (فیدرالی) ووشه‌ عیراقی یكگرتوو (العراق الموحد) به‌كارده‌هێنن، هه‌رچه‌نده‌ فیدالیه‌ت واته‌ (الاتحاد) به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد زاراوه‌ی فیدرالیه‌ت به‌كارده‌هێنن ئه‌وا ئه‌وان خۆیان له‌م زاراوه‌یه‌ ده‌پارێزن و هه‌ركه‌ باسی فیدرالیه‌تت له‌گه‌ل كردن ئه‌وباس له‌ (یه‌گرتوی عیراق و سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی و سه‌لامه‌تیه‌كه‌ی) ده‌كه‌ن، به‌لام من له‌هه‌موو ئه‌وعیراقیانه‌ ده‌پرسم كه‌ بانگه‌شه‌ بۆ سه‌روه‌ری عیراق ده‌كه‌ن: كه‌یسه‌روه‌ری عیراق وبه‌ها پیرۆزه‌كانی وهه‌تا كه‌رامه‌تی مرۆڤیش پێشێل نه‌كراوه‌؟ ئایاله‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو حكوومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق هاوكاری وولاته‌ دراوسێیه‌كانی نه‌كردووه‌ بۆله‌ناو بردن و سرینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌ویی گه‌لی كورد؟ ئایا به‌شێكی گرینگ له‌خاك وئاوی عیراق له‌ رێكه‌وتنی جه‌زائیری سالی 1975 جیاواز نه‌بوه‌وه‌ی له‌ عیراق بۆ حیسابی ئێران؟ جاچۆن داوا له‌كورد بكرإ پارێزگاری له‌یه‌گرتوویی خاكی عیراق و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب خۆی چ حیسابێك بۆ سه‌روه‌ریه‌ كه‌ی نه‌كات؟ من رووی پرسیار ده‌كه‌مه‌ هه‌موو سیاسه‌ت مه‌داران و رۆشه‌نبیرانی عه‌ره‌ب كه‌ چ رژێمێكی عه‌ره‌ب ئێستا باس له‌یه‌كگرتویی ولاتی عه‌ره‌ب ده‌كات و هه‌وڵ ئدات بۆ یكگرتنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ولاتانی عه‌ره‌ب؟ بۆیه‌ من هیچ هۆكارێك نابینم بۆ ئه‌وه‌ی پإ له‌سه‌ر یه‌كگرتووی نیشتمانی دابگرین، چونكه‌ رۆژگاری ئیمرۆ بۆمان ئاشكرا ده‌كات كه‌ رۆژانه‌ كێشه‌ و گیرو گرفت له‌ناو خودی عه‌ره‌به‌كانی عیراق (سوننه‌ و شیعه‌) روو له‌زیاد بوون ئه‌كات و به‌هانه‌ لێكتر ئه‌فرۆشن و به‌دووریشی نازانم ناكۆكی نیوان خودی عه‌ره‌به‌كان كاریگه‌ری خۆی ئه‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشی كوردستان ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر له‌گه‌ل عیراق بمێنینه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ولێكی جدی بدرێت بۆ حالی كردنی عه‌ره‌به‌كانی ناوعیراق به‌ تێكرایی كه‌ ناكرێت (دوو نه‌ته‌وه‌ی لێك جیا له‌ رۆشنبیری و مێژوو و شارستانیه‌ت پێكه‌وه‌ بژین له‌ عیراقێكی ئیجباری) به‌لكو بۆ ئه‌وه‌ی دۆستایه‌تی نیوان كوردو عه‌ره‌ب هه‌ر بمێنێت حه‌ق وایه‌ هه‌ر یه‌ك له‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه‌ بریاری مافی جاره‌نووسی خۆی بدات بإ ئه‌وه‌ی كه‌س ده‌ست له‌جاره‌نووسی ئه‌وه‌ی تر وه‌ربدات.. .. .. ..

 16/6/2005

         Mala_2004_59@yahoo. com