دوَڕاندنى
ووشه ...خهسروَ
پیرباڵ
هه‌فته‌ى
ڕابردوو له ماڵپه‌ڕێکى کوردى و ڕوَژنامهیهکى
کوردستانى ( ماڵپه‌ڕى
ده‌نگه‌کان و ڕوَژنامهى
میدیا) دا، کێشه‌ى دوو نوووسهرم که‌وته به‌رچاوان، ئه‌وانیش به‌ڕێزان
ماموَستا
عه‌بدوڵا سهڕاجى ڕوَماننوس
و ڕوَژنامهنووس
فه‌خره‌ددین تاهیره.ئه‌م
دوو به‌ڕێزه ، هه‌ریه‌که‌یان به شێوازێکى تایبه‌ت بهخوَى
، دووبابهتیان
بڵاوکردوَتهوه
، تیایدا هاتووه که پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بوَ
کوردستان ، له کوردستان
و وه
به‌تایبه‌تى له هه‌ولێر و له که‌رکووک ، براده‌رانى ده‌زگاکانى
ڕاگه‌یاندن و
وه‌زاره‌تى ڕوَشنبیرى
کوردستان ، هاوکاریان نه‌کردوون و وه‌کوو پێویست
به‌هانایانه‌وه نه‌هاتوون بوَ
بڵاوردنهوه و نمایشکردنى به‌رهه‌مه‌کانیان ( چاپکردن
وهگێڕانى
به‌رهه‌م و به‌ستنى سیمینار بوَ
ماموَستا
عه‌بدوڵا سهڕاجى ڕوَماننوس
)
، هه‌روه‌ها
به‌گوێره‌ى نووسینه‌که‌ى به‌ڕێز کاک فه‌خره‌ددین نووسیویه‌تى له
ده‌زگایه‌کى ڕوَشنبیرى
کار بکات و له به‌رامبه‌ر ئه‌و ویستهیدا ، براده‌رانى
وه‌زاره‌تى ڕوَشنبیرى
هاوکاریان نه‌کردوه
...دیاره
کاک فه‌خره‌ددین تاهیر ته‌نها نووسینه‌کانیم خوێندوَتهوه
و باش یه‌کتر
ناناسین،
به‌ڵام ماموَستا
عه‌بدوڵا سه‌ڕاج ، وه‌کوو په‌ناهه‌نده‌یه‌ک و دورهوڵاتێک
له
نزیکه‌وه باش یه‌کتر ده‌ناسین له فینله‌ندا ، چه‌ندین ئێواره‌مان
پێکه‌وه ، له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێکى تر‌ى هه‌نده‌ران ڕابواردووه ، شه‌ممه
و یه‌کشه‌مان ، سه‌فه‌رم
ده‌کرد و
له شارى تهمپێرىَى
فینله‌ندا ، بابه‌ت و کتێب و نوسینى نوىَم
بوَ
ده‌برد
و زوَر
یارمه‌تی داووم و خوَم
به قه‌ردارى ده‌زانم
.مه‌سه‌له‌ى
هه‌ردووکیان وه گه‌ڕانه‌یان بوَ
کوردستان ، بىَ
شک بوَ
ئه‌وه‌بووه خزمه‌تى
وڵات و
ئه‌دب و نیشتیمان و ژیانى ڕوَشنبیرى
بکه‌ن ، هه‌ردوکیان لههاتنهویاندا
پاره و
پوول زێڕیان نه‌بووه ، هه‌گبه‌که‌یان ، ته‌نها : نووسرا و وێنه و تابلوَ
و
بیروَکهى
ده‌رکردنى ڕوَژنامهیهکى
ڕوَشنبیرى
یان چاپکردنى کتێبێک ، ڕوَمانێک
، کردنه‌وه‌ى پیشانگایه‌ک.. .. له‌وه زیاتر دهبىَ
ئه‌و دوو براده‌رانه
چیان له
وه‌زاره‌تى ڕوَشنبیرى
و ده‌سته‌ى نووسه‌رانى کورد و ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن
بوىَ
؟؟!ئه‌م
دوو به‌ڕێزه ، به نووسین ، هه‌وڵیان داوه هاوارى خوَیان
به‌رنه
ڕوَژنامهکانهوه
و ئێمهنانان و خه‌ڵکى ده‌ره‌وه‌ى وڵات له کێشه‌کانیان ئاگادار
بکه‌نه‌وه ، پاش ئه‌وه‌ى ڕه‌شبین بوونه به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستى به‌رپرسانى
ده‌زگاکانى
ڕوَشنبیرى
وڵات ، ئه‌وه‌ش هه‌قێکى خوَیانه
و به‌ڵکوو ده‌بێت لێشیان قه‌بووڵ
بکرىَ
، چوونکه ئه‌و ههڵوێٍتهیان
دووا هه‌ڵوێست بووه و پاش ئه‌وه‌ى هیچ
چاره‌سه‌رێکیان نه‌بووه ، عه‌بدوڵا سه‌ڕاج به دڵشکاوى گه‌ڕاوه‌ته‌وه
فینله‌ندا و کاک
تاهیریش
،له ته‌نهایدا له کوردستاندایه‌و له کوردستاندا نیه
..!به‌هه‌قیقه‌ت
به‌ته‌ما نه‌بووم له‌و مه‌سه‌له‌یه بدوێم ، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک به‌سه‌ر
سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و کێشه‌یه ، به واجبێکى ئه‌خلاقى گه‌وره‌م زانى بێمه
قسه‌و ئه‌و
چه‌ند
دێره بنووسم وه‌کوو داکوَکیهک
له‌مافى نووسه‌رانمان و هه‌قى ئه‌وانه‌ى به
نووسین و
قه‌ڵه‌م و خامه و فڵچهکانیانهوه ، خزمه‌تى زمان و فه‌رهه‌نگ و ڕوَشنبیرى
کوردستانى
ده‌که‌ن . ..ئهمڕوَکه
کوردستانى باشوور ئازاده و وه‌زاره‌تى ڕوَشنبیرى
و ده‌زگاى ڕاگه‌یاندنى
کوردستانى
هه‌ن ، ڕوَژنامه
و تهلهڤیزیوَن
و ڕادیوَ
و سه‌رجه‌م دامووده‌زگاکانى
بڵاوکردنه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ڕوَشنبیریهکانى
هه‌رێمى کوردستان‌مان هه‌یه ، له‌هه‌موو شاره‌کانى کوردستان ، هه‌مووشیان
پاره و پێداویستى باشیان بوَ
فه‌راهه‌م
کراوه و
وه به‌رپرس و وه‌زیرى ڕوَشنبیرى
و بنکه و ده‌زگاکانى ڕوَشنبیرى
هه‌موویان
بوودجه‌یان هه‌یه و ده‌تووان – ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت – یارمه‌تى هه‌موولایه‌ک
ده‌ده‌ن و بوَ
ئه‌مه‌ش
ده‌کرێت ، هه‌ر نووسه‌رێک ، ڕوَشنبیرێکى
ده‌ره‌وه‌ى کوردستان یان ئه‌وانه‌ى
ناوه‌وه‌ى
وڵات هه‌ن ، پڕوَژیهکیان
هه‌بێت ، له وه‌زاره‌تى ڕوَشنبیرى
یان له ده‌زگا
ڕوَشنبیریهکانى
وڵات لیژنه‌یه‌کى ته‌شریفات و هه‌ماهه‌نگى هه‌بن بوَ
پێشوازیکردنیان
له
شوێنێک : له چاوپێکه‌وتنێکى کورت‌دا ، گوێیان لێبگیرێت و هه‌ر
پێداویستیه‌کیان هه‌بێت ، به‌گوێره‌ى تواناى ناوه‌نده‌که و یان به‌گوێره‌ى
ماقوولیهتى پڕوَژهکان
، هاوکاری هه‌موو نووسه‌ران و ڕوَشنبیران
و هونه‌رمه‌ندانى
کورد
بکرێن..به‌ستنى
کوَڕێک
و نمایشکردنى چه‌ند تابڵویهک و چاپکردنى کتێبێک بوَ
کتێبخانه
هه‌ژاره‌که‌ى خوَم
، نازانم چ کاریگه‌ریه‌کى نێگه‌تیڤى ده‌کاته سه‌ر ئه‌منى
قه‌ومی و
ئابوورى کوردستان !!!؟؟؟کوردستان و داموودوزگاکانى حکومه‌تى کوردستان
مووڵکى هه‌موومانه و له پێشه‌وه‌ى
هه‌موشیانه‌وه ده‌بێت مووڵکى نووسه‌ران و ڕوَشنفکران
و هونهرمهندابن ،ئه‌گه‌ر مێژووى میلله‌تان بخوێندرێنه‌وه ، ئه‌وه چه‌ند
ناوێک به‌رچاو ده‌که‌ون ته‌نها
..
له‌وانه‌شه ناوى
نووسه‌رێک یان هونه‌رمه‌ندێک یان فه‌یله‌سووفێک بمێننه‌وه و
هیچى تر
نا !! ..کاتێک
بابه‌ته‌که‌ى عه‌بدوڵا سه‌ڕاجم خوێنده‌وه ، زوَر
په‌ست و بێتاقه‌ت بووم ، ئه‌و
نووسه‌ره
ماندووهمان ، من له نزیکه‌وه ده‌یناسم و ده‌زانم چه‌ند به پهروَشهوه
وه به
هه‌ستێکى
پڕ به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه به‌رامبه‌ر ئازاره‌کانمان ده‌نووسێت ، ده‌بووایه
باشتر و
لێوه‌شاوه‌تر پێشوازى لێبکرابایه ... کاتێک گه‌یشتبووه کوردستان ،
تهلهفوَنێکى
بوَ
به‌نده و ماموَستا
فه‌له‌که‌ددین کاکه‌یى کردبوو به‌ڵام هه‌ردووکمان
له‌به‌ر
سه‌رقاڵى و کارى ڕوَژانهم،
من خوَم
مخابن نهمتووانى بیبینم و ئه‌ویش
جارێکى تر
تهلهفوَنى
بوَ
نه‌کردمه‌وه ،.به‌ڵام
نابێت ئه‌رکى داڕتنى به‌رنامه‌ى نووسه‌ران بسپێرینه تاکێک، کاتى ئه‌وه
هاتووه
وه‌کوو ده‌زگایه‌کى به‌رنامه‌دار و به‌رپرس و بێ فهرقو جیاوازى به‌رنامه
و
هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێت و ته‌ماسمان هه‌بێت ڵه‌گه‌ڵ مێوانێک و هه‌موو
ڕوَشنبیرێکى
ده‌ره‌وى وڵات.ڕوَژانه
بانگه‌وازى جوَراو
جوَر
ده‌خوێنینه‌وه له ڕوَژنامهکاندا
، له‌هه‌موو
لایه‌ک
داواکارى بانگه‌وازى ماموَستاو
ڕوَشنبیرى
و ئهنتلهکتوێلى کوردین – داوا
له پسپوَران
و دکتوَر
و ماموَستایان
و پسپوَڕانى
بوواره جیاکان ده‌که‌ین
بگه‌ڕێنه‌وه وڵات ، به‌ڵام بێئه‌وه‌ى هیچ به‌رنامه‌یه‌کمان هه‌بێت بوَیان
!!؟؟
خه‌ڵکان
دێنه‌وه و له کوردستان تاوه‌کوو سه‌رئێسقان دژایه‌تى ده‌کرێن و کارى باش
و بووارى
باشیان پێنادرىَ
و یانیش هه‌روه‌کوو جه‌سته‌یه‌کى ناموَ
سه‌یر ده‌کرێن
– پێوابىَ
مه‌سه‌له‌ى ئه‌و دوو نوسهرهشمان هه‌ر له‌و قاڵبهن
.کوردستان
و سه‌رجه‌م دامووده‌زگاکانى مووڵکى هه‌مووانه ، ده‌بێت به‌چاوى ته‌نگ و
بووغزهوه تهعموول له‌گه‌ڵ یه‌کتر نه‌کرێت و به‌ڕێزه‌وه پێشوازى له
نووسه‌ر و
ڕوَشنبیران
بکرێت ، وه لێره‌شدا ، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بدرکێنم که نابێت هیچ که‌س
وه
به‌تایبه‌تى ئه‌و دووبه‌ڕێزه ( عه‌بدوڵا سه‌ڕاج و کاکه فه‌خره‌ددین ،
له‌سه‌ر
حکومه‌ت و
حیزب و خوودى که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانى کوردستانى خیسابى بکه‌ن ) ، ئه‌وه‌ى
پێتان
کراوه ، پهرپرسیاریهتهکهى ده‌گه‌ڕێ!ته‌وه سه‌رشانى چه‌ند که‌سێکى
به‌ڕێوه‌به‌رى ناڕوَشنبیرى
نێو ده‌زگاکانمان ، که هیچ له نووسین و ووشه و فیکر
و
خوێندنه‌وه و هونه‌ر تێناگه‌ن .. ته‌نها به میزاجى شه‌خسى و دوور له
هه‌موو
نهڕیت و
ئه‌ته‌کێتى په‌یوه‌ندى و ڕوَشنبیرى
ڕه‌فتاریان به‌رامبه‌رتان کردووه
.ئهمڕوَکه
باروودوَخى
سیاسیى‌و فه‌رهه‌نگى کوردستان ، هه‌مواره بوَ
خزمه‌تکردنى
سه‌رجه‌م
ڕوَشنبیرانى
کورد و به‌ڵکوو بیانیش ، ده‌بێت حکومه‌تیش سیاسه‌تێکى
فه‌رهه‌نگى کامڵى هه‌بێت بوَ
پێخستنى زمان و ڕوَشنبیرى
کوردستانى ، باشتر
خزمه‌تى
ئه‌وان بکرێت که ئه‌فراندنیان هه‌یه و به‌رهه‌مهێنه‌رن له‌بوارى
ڕاسته‌قینه‌ى
ڕوَشنبیرى
.به‌هه‌قیقه‌ت
به‌ته‌مانه‌بووم بهقسهبێم و له‌سه‌ر ئه‌و کێِشهیه
بنووسم ، به‌ڵام هه‌واڵى
گه‌ڕانه‌وى عه‌بدوڵا سه‌ڕاجم به دڵشکاوى و مهللوریهوه بوَ
فینله‌ندا زوَر
پێناخوَش
بوو .هه‌روه‌ها
بهواجبێکى ئه‌خلاقى گه‌وره‌م زانى بوَ
باسکردنى چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کى گرینگ و
وه‌رگرتنى
هه‌لوێستێک به‌رامبه‌ر ئه‌و بێده‌نگیه گه‌وره و ناشرینه‌ى ڕوَشنبیرانى
وڵات و
به‌رامبه‌ر جه‌سته‌ى مردووى ووشه و مه‌رگى فه‌یله‌سووف و دارى سوتاوى
وه‌ته‌ن و
لاشه‌ى بوَگهنى
هه‌قیقه‌ت وبێدهنگى ڕێوی و مه‌نگى ئاوى دووڕووه‌کان .. ده‌بوایه
هه‌ڵوێستێکم هه‌بێت به‌رامبه‌ر فرمێسکى عه‌بدوڵا سه‌ڕاج و گه‌ڕانه‌وه
ساردووسڕهکهى بوَ
وڵاتى دووهه‌مم و بوَ
ناو وڵاتى به‌فر و غهربیى
سه‌رچاوه‌ى کێشِهى
هه‌ردوو نووسه‌ران
http://www.dengekan.com/doc/2005/6/faxradinTahir2.pdf
http://www.yndk.com/m195/m195-10-11.pdf