نامه‌ی پیرۆزبایی بۆ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ... حه‌مید ته‌یموری
له‌گه‌ڵ
گه‌رمترین سڵاو وخۆشه‌ویستیم!
به
بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م سه‌رۆک بۆ هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن
پارلمانی کوردستانه‌وه، پڕ به دڵ پیرۆزبایی له به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی،
سه‌ره‌ک کۆماری عێراقی فیدراڵ مام جه‌لال، پارلمارانی کوردستان و سه‌رجه‌م
هه‌موو هێز و ڕێکخراو و نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌م. سه‌رکه‌وتنی به‌ڕێز
بارزانی له ناخی دڵه‌وه ئاواته خوازم. وه‌ک کوردێک ئه‌م ده‌ستکه‌وته
مێژووییه مه‌زنه که به‌رهه‌می سه‌رهه‌ڵدان و خه‌باتی بێ وچانی
گه‌له‌که‌مانه که ده‌یان ساڵه خوێنی بۆ ده‌ده‌ن و له پێناوی ئازادی و
رزگاری نیشتمان به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی گه‌له‌که‌مان بوونه‌ته قوربانی و به
هه‌زاران ماڵوێرانی و ڕۆخانی گوند و شارۆچکه‌کانی کوردستان و سیاسه‌تی
ته‌عریب و ته‌تریک و ته‌فریسی به‌دواوه بووه، نه‌یان توانیوه نه‌ته‌وه‌ی
کورد به چۆکدا بێنن و له خواست و ویستی خۆی ده‌س به‌ردار نه‌بووه.
دیسانه‌وه ئه‌م
ده‌سکه‌وته گه‌وره‌یه له به‌شێکی کوردستان، ئه‌وه به‌ره‌و ئامانجی
گه‌له‌که‌مان هه‌نگاو ده‌نێ و ورده ورده سه‌روه‌ری و سه‌رفرازی و رزگاری
گه‌له‌که‌مان به هه‌ڵمه‌تی ڕۆڵه کۆڵنه‌ده‌ر و تێکۆشه‌ره‌کانمان خه‌ریکه
به‌ره‌و قۆناخێکی سیاسی تر ده‌چێ و جێگیر ده‌بێ. من وێڕای ده‌ربڕینی شادی و
خۆشحاڵی، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه نه بۆ پارتی و ته‌نانه‌ت کوردستانی عێراق
به‌ڵکوو بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کورستان ده‌بینم،
چوونکه سه‌رکه‌وتنی هه‌ر پارچه‌یه‌ک له کوردستان، رزگاری به‌شه‌کانی تر
مسۆگه‌ر ده‌کا. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش پارچه‌کانی تری کوردستان چاویان
بڕیوه‌ته ئه‌م ئه‌زموونه‌ی کوردستانی عێراق و میلله‌تی کوردیش ده‌بێ ڕێز
له‌م سه‌رکه‌وتنه بگرێ و پشتیوانیشی به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی بزانێ. ئه‌م
سه‌رکه‌وتنه دیسانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوێری و کۆڵنه‌دان و په‌سپۆڕان
و ڕۆڵه کۆڵنه‌ده‌ره‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان
ڕێبه‌رانی به توانای وه‌ک مام جه‌لال و به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی. چوونکه
دیکتاتۆرێکی وه‌ک سه‌ددام حوسێن ئه‌وه‌ی له توانای بوو خستیه گه‌ڕ بۆ
سه‌رکوت و کوشت‌و بڕی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان و ته‌نانه‌ت کیمیای و هه‌موو
جۆره گازی کوشه‌نده‌ی به‌کار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی چۆک به‌م به‌شه‌ی
میلله‌ته‌که‌مان دابێنێ، به‌ڵام به هیمه‌تی گه‌له‌که‌مان و پێشمه‌رگه‌ی
قاره‌مان و بوێری ڕێبه‌ره‌کانمان ئه‌و جۆره چه‌کانه کارێ له وره‌ی
به‌رزییاندا نه‌کرد و ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ش نیشانه‌ی ڕاستی و خواستی
میلله‌ته‌که‌مانه. دوای بڕینی زۆر قۆناخی سه‌خت و ناهه‌موار، هێشتا
دوژمنانی گه‌له‌که‌مان و داگیر که‌ران خه‌ونی له نێوبردنی میلله‌ته‌که‌مان
ده‌بینن و زۆر جار له نێو حکومه‌تی کاتی عێراق ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه
به‌رده‌م پرسی کوردستانی. به‌ڵام دڵنیاین که زانایی و هۆشیاری ڕۆڵه‌کانمان
ناهێڵن نییه‌تی چه‌په‌ڵی دوژمنان و پاشماوه‌ی کۆنه به‌عسیه‌کان و
لایه‌نه‌کانی تر به‌دیی بێی، سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌گه‌یه‌ننه
دوا قۆناغی کوردایه‌تی که هه‌موو گه‌لی کورد له پێناویدا بحه‌سێته‌وه و
کورد له کوردستان به ئامانجی خۆی بگا. جارێکی تر له لایه‌ن خۆمه‌وه‌و پڕ
به دڵ پیرۆزبایتان لێ ده‌که‌م و هیوای ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌تر بۆ میلله‌ته
چه‌وساوه‌که‌مان که به درێژایی مێژوو غه‌دری لێ ده‌که‌ن و هیچ لایه‌نێکیش
یارمه‌تی ده‌ری نه‌بووه. به‌و هیوایه که شێلگیرانه تێ‌بکۆشن بۆ
گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک، خانه‌قین و مه‌نده‌لی و به‌دره و جه‌ستان و.. .
هتد. هه‌ر به‌و جۆره‌ی که له وتاری سوێندخواردنه‌که‌تدا باست کرد و
هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان وه‌کوو یه‌کن له بیریان ناکه‌ی هه‌ر به‌و
جۆره‌ی تێده‌کۆشی به‌شه‌کانی تری کوردستان له بیر نه‌که‌ی، ئه‌وه گه‌لی
کوردیش له به‌شه‌کانی تر بۆ ئه‌و پۆسته‌ی که به‌ده‌ستت هێناوه و بوویت
به متمانه‌ی گه‌له‌که‌مان پڕ به دڵ پیرۆز باییت لێ ده‌که‌ن و ئه‌م
سه‌رکه‌وتنه‌ش به هی خۆیان ده‌زانن. چوونکه دڵنیاین به‌ڕێزتان به‌و
ئه‌زموونه‌ی که هه‌تانه و به درێژایی مێژوو خه‌باتتان بۆی کردووه،
ناهێڵن خۆێینی شه‌هیدانی گه‌له‌که‌مان به‌فێڕۆ بڕوا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه
جه‌نابت له ژێر ئاڵای کوردستان له مه‌هاباد له دایک بوویی و ئه‌و
ئه‌رکه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر شانت که حیزبی پێشه‌وا قازی که نه‌مر مسته‌فا
بارزانی پێشمه‌رگه‌ی بوو، سێ که‌ڵه ڕێبه‌ری وه‌ک قازی و قاسملوو و
شه‌ره‌فکه‌ندی له پێناویدا گیانیان به‌خت کردووه. پێشمه‌رگه له هه‌ر
کۆێدا بێ هیچ جیاوازییه‌کی نێیه و بۆ رزگاری نیشتمان و میلله‌ته‌که‌ی
گیانی خۆی به‌خت ده‌کا. با دوژمنانیش ئه‌م ڕاستیه بزانن که سه‌رده‌می
کوشتن و ماڵوێرانی و کاولکردنی گوند و شارۆچکه‌کان نه‌ماوه. ته‌نیا مێتۆدی
که دوژمنانی گه‌له‌که‌مان له‌م سه‌رده‌مه‌دا هانای بۆ ده‌به‌ن تێرور و
خۆته‌قاندنه‌وه‌یه، هه‌ر بۆیه له ڕۆژی سوێندخواردنه‌که‌تدا له نێوڕاستی
شاری که‌رکوک به خۆته‌قاندن و کرده‌وه‌ی تێروریستی ویستیان پێشی ئه‌م
سه‌روه‌ریه‌ی گه‌لی کورد بگرن و کۆمه‌ڵێک هاووڵاتی شه‌هید و بریندار کرد.
با تاریک په‌ره‌ستان بزانن هیچیان پێی ناکرێ و ئه‌و کرده‌وانه‌ش له‌تمه
له بوونی ده‌سڵاتی سیاسی کوردستان نادا و ته‌نیا ڕووڕه‌شیان بۆ
ده‌مێنێته‌وه.
جارێکی تر پڕ به دڵ
پیرۆزبایی له گه‌لی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ده‌که‌م بۆ ئه‌م
یه‌ک بوون و یه‌ک گرتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد و بوونی بارزانی به سه‌رۆکی
هه‌رێمی کوردستانی عێراق. پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و
پێشمه‌رگه که‌م ئه‌ندامه‌کان و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و ڕۆڵه
نه‌به‌زه‌کانی گه‌لی کورد ده‌که‌م.
بژی کورد و کوردستان!
بڕۆخێ قه‌ڵای
دیکتاتۆری و کۆنه‌په‌ره‌ستی و فاشیستی سه‌رده‌م!
ستۆکهۆڵم، 14/6/2005