ئاگادراییه‌ك له‌ سایتی ئاژانسی نووچێن كوردستانه‌وه‌.. . www.kurdistanan.com

به‌هۆی ڕازنه‌بوونی ئه‌و سێرفه‌ری كه‌ وێب هوتێله‌كه‌مان لێیان كڕیوه‌، بۆ تراسپۆرتكردنی ناوی سایته‌كه‌مان بۆ سێرفه‌ری نوێ، پێمان ناكرێت به‌رده‌وامی به‌ كاری خۆمان بده‌ین له‌ ژێر هه‌مان ناوه‌وه‌. سێرفه‌ری كۆن ناوه‌كه‌یان داخستووه‌ و نه‌ ڕازیده‌بن كار له‌ سایته‌كه‌دا بكه‌ین و نه‌ش ناوه‌كه‌مان ده‌ده‌نه‌ سێرفه‌ری تازه‌.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ دووره‌ له‌ سیسته‌می كاركردن. ئه‌وان به‌رده‌وام باسی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی ده‌كه‌ن، به‌لاَم چۆن هه‌مان سایت به‌ زمانی عه‌ره‌بی چار جار كارده‌كات و جارجار نایه‌ڵن هه‌تتا بڕۆینه‌ ناو سایته‌كه‌ و بایه‌تی تازه‌ بخیه‌نه‌ ناو.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ هاته‌ ئاراوه‌ كاتێك ئێمه‌ ئازادانه‌ وه‌ك ئه‌ركی ئاسایی ڕاگه‌یاندن ده‌ستمان به‌كار كرد و هه‌واڵ ده‌رباره‌ی ڕۆداوه‌كانی كوردستان و داگیركه‌ران كرد، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ڕازیبوون یان ڕازینه‌بوونی ده‌سه‌لاَتداران و پارته‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و داگیركه‌ران.

لێره‌دا ئێمه‌ ناتوانین هیچ لایه‌نێك به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ تاوانبار بكه‌ین به‌لاَم ئه‌و ڕاسته‌یه‌ش ده‌زانین كه‌ هێرشێك بۆ سه‌ر كاره‌كه‌مان هه‌یه‌ و لایه‌نێك یان چه‌ند لایه‌ن حه‌ز ده‌كه‌ن ده‌نگی ئێمه‌ كپ بكه‌ن.

 ئێمه‌ پێشوه‌خت خه‌رجی سیایته‌كه‌مان داوه‌ و خه‌رجی سێرفه‌ری ده‌وه‌ممیشمان داوه‌. كه‌چی سێرڤه‌ری یه‌كه‌م كه‌ سێرڤه‌رێكی (ئه‌جنه‌بی) نییه‌ نه‌ ڕێگا ده‌دات بابه‌ت بلاَوبكه‌ینه‌وه‌ و نه‌ش ڕازییه‌ ناوی سایته‌كه‌ ترانسفێری سێرفه‌ری تازه‌ بكه‌ین.. .

ئێمه‌ له‌ ژێر هه‌ر ناوێكدا بێت به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كاركردن، به‌لاَم له‌وانه‌یه‌ پێمان نه‌كرێت بۆ چه‌ند ڕۆژێكی تریش كار له‌ سیاته‌كه‌دا بكه‌ین.

به‌ ڕێگای ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباس و سایته‌كان ئاگاردارتان ده‌كه‌ین، هه‌ر وه‌ها به‌ ڕێگای به‌شی عه‌ره‌بی ئاژانسی نووچێن كوردستان (ێوت كوردستان) ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌ كاركردن. www. sotkurdistan. com

له‌وانه‌یه‌ ناچاربین به‌ناوی دوومێنی تازه‌ كاربكه‌ین. تاوه‌كوو ئێستا خه‌رجی دوو سێرفه‌ر و چوار ناومان داوه‌.. .. . جارێكی تر سوپاسی نووسه‌رانی ئاژانسه‌كه‌مان ده‌كه‌ین و سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ سه‌ردانی سایته‌كه‌مان ده‌كه‌ن وئاماده‌یی خۆیان ده‌ربایوه‌ بۆ هاوكاریكردنمان و كه‌مپینی ته‌له‌فزیۆن و ڕادیوی ئازاد بۆ كوردستان به‌رده‌وامه‌ و ناوه‌كان له‌كاتی ته‌واودا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كرێن، بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌ین به‌رده‌وام بن له‌ ناو نووسین.

 

ئاژانسی نووچێن كوردستان

وكاله‌ اخبار كوردستان

www. kurdistanan. com

www. sotkurdistan. com