ماڵی كلتووری كوردستان ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری دارمشتادی ئه‌ڵمانیا ساز ده‌كات

 

ماڵی كلتووری كوردستان وه‌ك كاری هه‌میشه‌یی وهه‌ماهه‌نگی له‌ سه‌رجه‌م بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، بۆ به‌رزڕاگرتن و شه‌نگه‌باڵاكردنی بۆنه‌ی مێژوویی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،كوردستانییانی شاری دارمشتاد وده‌وربه‌ری ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی هه‌ڵده‌سێت به‌ساز كردنی ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ به‌به‌شداری تیپی مۆسیقای ئاڵا به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند ( (ئه‌یاد هه‌ولێری) ) له‌شاری دارمشتاد، ئه‌م ئاهه‌نگه‌ له‌ ( (گریل هوته‌ له‌ كرانیشتاین شتراسه‌ی 183) ) ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 19 / 6 / 2005 كاتژمێر سێ ونیوی پاش نیوه‌ڕۆ ساز ده‌كرێت وتا ده‌ره‌نگانێكی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

بۆ زیاتر زانیاری ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره‌ ته‌له‌فونانه‌ی لای خواره‌وه‌:

 06071738353 و 061511598555 و 06151971329

 ماڵی كلتووری كوردستان له‌دارمشتاد