دواكاری به په‌له
راگه‌یه‌ندراوی
كومیته‌ی په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیا (ناسراو به شیمالی عێراق)
سه‌باره‌ت به
سیاسه‌تی له ژێر فشار نانی په‌ناران دوای كۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه‌ی رۆژی
دووشه‌ممه
6/6/2005 له ئانكارا
به پێی ماده‌ی 35ی
كۆنوانسێونی 1951ی ژنیڤ و پرۆتوكولی 11ی ساڵی 1967، وڵاتانی ئه‌ندام
پابه‌ند به ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسانكاری بۆ هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ
كومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
UNHCR له
نیشته‌جی كردن یان دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی بنه‌ره‌تی بۆ په‌نابه‌ران ده‌بن،
(دوو رێگا چاره‌ی بنهرِهتی دیكه بریتن له: گێرانه‌وه‌ی دڵخوازانه (Voluntarily
Repatration)
هێشتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌و وڵاتی كه بۆی هاتوون (Local
intergration)
، به‌ڵام له‌و نێوه دا وڵاتی توركیه ته‌نیا وڵاتێكه كه یاسای جیا له‌و
كۆنوانسێونهی هه‌یه و نیزامنانهی "محدودیت جوغرافی" كه ته‌نیا
تهبسهرهیهكه كه توركیه كاری پی ده‌كا، به پێی ئه‌و تهبسهرهیه،
توركیا ته‌نیا په‌نابه‌رانی وڵاتانی ئوروپایی وه‌رده‌گری و ئه‌وانی تر
ته‌نیا ده‌توانن ئیقامه‌ی كاتی‌یان هه‌بی، دیاری كردنی ئه‌وه كه كام له‌و
په‌نابه‌رانه ده‌توانن مافی مانه‌وه‌ی كاتی وه‌كو په‌نابه‌ریان هه‌بی، به
ده‌ست پولیسی توركیه‌یه.
گروپی 1200 كه‌سی
په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه ته‌نانه‌ت ئه‌و مافه‌شیان پی نادری،
دوای 4 ساڵ مانه‌وه‌یان له‌و بار و دۆخه خراپ و نادیاره، به پێی یاسای
5689ی گه‌شت و گوزاری (سیاحت و توریزم) توركیه، له ساڵی 2004 بۆ ئه‌و
ده‌سته به ناوی "كه‌سانی هاتوو به شێوه‌ی نایاسایی" نه په‌نابه‌ر (refugee)
یا په‌ناخواز (asykum
seeker)
ئیجازه‌ی یه‌ك ساڵ مانه‌وه‌یان پی درا و له‌و نێوه دا به پێی یاسای مافی
مانه‌وه ماده‌ی 492 و كاغه‌زی بایه‌خ پی دراو ماده 210ی توركیه، ئه‌و
په‌نابه‌رانه مه‌جبوور كران تا پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئیزنی مانه‌وه‌یان
بده‌ن، ئیداره‌ی
UNHCR
له‌توركیه بۆ جی به جی كردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی په‌نابه‌ران نه‌ك ته‌نیا
هه‌نگاوێكی باشی نه‌نا، به‌ڵكو له به جی گه‌یاندنی ئه‌رك و دهستوارتی
خۆشی خۆی گێل كردووه و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به به‌هانه‌ی گرۆپی و كورد
بوونیان زیاتر له پێشوو، خستۆته گۆشه‌ی فهراموشییهوه.
هه‌ر كاتێك ئه‌و
په‌نابه‌رانه بۆ روون بوونه‌وه‌ی وه‌زعیه‌تی نادیاریان و رزگاربوونیان له
هه‌ڵ و مه‌رجی ناله‌باری جیاوازی دانان، به نیشانه‌ی نارِهزایی دهبرِین
له پێش ده‌رگای
UN كۆ
ده‌بنه‌وه، بی وه‌ڵام دانه‌وه‌یان ههرِهشهی ناردهنهوهیان (دیپورت،
سنوورداش) لی ده‌كری و یا هه‌ر له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌یان له لایه‌ن
پولیس ده‌كه‌نه‌وه به‌ر لێدان و ناچار به بڵاوپی كردن ده‌كرێن. له‌وه‌ش
گرینگتر ئیداره‌ی
UN ده‌ستی
پولیسی توركیه‌ی بۆ سه‌ركوت كردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه ئاواڵا كردووه.
حه‌وتوویه‌ك نییه
كه شاهیدی دادگایی كردن و له ژێر فشارنانی زیاتری ئه‌و په‌نابه‌رانه
نه‌بین. تازه‌ترین وێنه‌ی ئه‌و فشارانه راكێشانی 25 كه‌س له‌و
په‌نابه‌رانه له شاری
AKSARAY
بۆ به‌ر ده‌م دادگایه، دادگایی كردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه به دوای
ناره‌زایی ده‌ربرینی كۆمه‌ڵێك له‌و ئه‌وان ده‌ستی پێكرد كه رۆژی
دووشه‌ممه 06/06/2005 له پێش ده‌رگای
UN له
ئانكارا كۆببوونه‌وه.
ئێمه كومیته‌ی
په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه پێمان وایه كه هه‌موو ئه‌و
فشارانه نه ته‌نیا پێشل كردنی یاسا و ریسا نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه به‌ڵكو
ئیداره‌ی
UN له
توركیه به جێگای ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره‌ی
بنهرِهتی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه، به سیاسه‌تی گوی نه‌دان و پێش گوی
خستینان ئه‌وانی زیاتر له ژێر فشار و مه‌ترسی گێرانه‌وه‌یان (دییورت،
سنوورداش) ناوه، چونكه هه‌موو كات ده‌وڵه‌تی توركیه ده‌توانی به
به‌هانه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (امنیت ملی) یا پێشل كردنی یاساكان ئه‌و
ده‌سته له په‌نابه‌ران (وه‌كو له یاسای 5683 دا هاتووه) دادگایی بكا و
له ژێر فشار بنی.
به‌و هۆیه، داوا
ده‌كه‌ین له هه‌موو رێكخرا و دامه‌زراوه و كۆر و كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
و حقوقی كه له پێناو مافی په‌نابه‌ری دا تێده‌كوشن كه فشار بخه‌نه سه‌ر