په‌یامی پیرۆزبایی

 به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کردستان

‌ هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ لایه‌ن پارڵمانی کوردستانه‌وه‌ شادی خسته‌ ناو دڵ و ده‌روونی هه‌موو دڵسۆزان و ‌تێکۆشه‌ران و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵی سته‌م لێکراوی کورد له‌ هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان.

هه‌ڵوێستی ژێرانه‌ و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی جه‌نابتان‌ به‌ تایبه‌تی له‌ کاته‌ هه‌ستیار و چاره‌نووس سازه‌کانی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ به‌رانبه‌ر پیلانی ڕۆژانه‌ی نه‌یارانی کورد، هه‌روه‌ها بایخ دان به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی،پشتیوان و یاریده‌ده‌رێکی به‌ هێزی پرۆسه‌ی به‌ره‌و پێشچوونی دێمۆکراسی و یه‌کڕیزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی و نزیک بوونه‌وه‌ له‌ ئامانجه ‌سه‌رکیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بووه‌.

بێگومان ده‌ستکه‌وته‌کانی باشووری کوردستان کارتێکه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌ سه‌ر به‌شه‌کانیتری وڵاته‌ دابه‌شکراوه‌که‌مان داناوه‌ و سه‌قامگیربوون و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و ڕه‌وته‌،له‌ ئاواتی له‌مێژینه‌مان،‌پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورد،نیزیک ده‌کاته‌وه‌.

سه‌رکه‌وتنتان له‌و ئه‌رکه‌ نه‌ته‌وه‌یی و مێژووییه‌دا، به‌ ئاوات ده‌خوازین.

  

ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری "هاوار". ئاڵمانیا

تاهیر حکمه‌ت. مه‌نسوور سیدقی. تاهیر به‌رهون. ئه‌نوه‌ر مه‌حه‌ممه‌د. حوسێن به‌خشی.

14. 6. 2005