په‌یامی پیرۆزباهی

 

به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

سڵاوی رزگاریی و سه‌ربه‌خۆییتان لێ بێت!

له‌پێوه‌ندی هه‌ڵبژاردنتان له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌ بۆپۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان که‌ ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌، به‌ناوی خۆم و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی رزگاریی کوردستانه‌وه‌ پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی له‌ به‌ڕیزتان ده‌که‌م و هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌شساغیتان بۆ به‌ ئاوات ده‌خوازم. به‌و هیوایه‌م له‌خزمه‌تکردن به‌ دۆزی ره‌وای گه‌لی کوردستان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌نده‌ باڵایه‌کانی نیشتیمان سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتووبن.

به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ خه‌ونی شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریی نیشتیمانه‌که‌مان بوو، ئاواتی هه‌مووشمانه‌. به‌ چه‌سپاندنی فیدراڵی و پێکهێنانی حکومه‌تێکی بنکه‌ فراوان و ئازاد گیانی شه‌هیده‌ نه‌مره‌کانمان ئاسووده‌ ده‌بێت و ئاواته‌کانمان چرۆ ده‌که‌ن، مێژووش لێتان ده‌خوازێت که‌شتی ئاواته‌کانی گه‌ل به‌ به‌نده‌ری بێوه‌یی بگه‌یه‌نن. ده‌با له‌ پێناو گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌وه‌ له‌ژێر سه‌رۆکایه‌تی کوردستانه‌وه‌ یه‌کێتی ریزه‌کانی گه‌ل پته‌و و به‌هێزتر بکرێت.

سه‌رکه‌وێ خه‌بات له‌ پێناو کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و گه‌لێکی به‌ختیار.

براتان

رێکار ئه‌حمه‌د

سکرتێری حزبی رزگاریی کوردستان

13/6/2005