کورته دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی
کوردستان به‌ڕێز مه‌لا محه‌مه‌د ئاکره‌یی ده‌رباره‌ی برایه‌تی ئیسلامی له
عێراقدا
...
جه‌عفه‌ر گوانی
یاره
ئه‌و بڕیارانه‌ی شیعه ده‌ری ده‌که‌ن به بڕوای خۆیان پشت به ئایینی
پیرۆزی ئیسلام ده‌به‌ستن، چونکه ئه‌وان وه‌ک خه‌ڵکێکی مه‌زهه‌بین پشت به
مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌به‌ستن، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایانی ئایینی
ئیسلامی کوردستان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د ئاکره‌یی ده‌رباره‌ی
برایه‌تی ئیسلامی دوا، له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ده‌بێت
برایه‌تی ئیسلامی به‌رجه‌سته بکه‌ین و ، ده‌بێت وه‌کو برا هه‌موو
موسڵمانان له‌سه‌ر یه‌ک خاک بژین و نابێت په‌رته‌وازه‌یی کاری پێبکرێت:
به‌ڕێزیان گووتی:
ئێمه وه‌کو زانایانی ئایینی ئیسلامی له کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین
ده‌بێت هه‌موو موسڵمانان یه‌ک خاکیان هه‌بێت و وه‌ک یه‌ک ده‌وڵه‌ت پێکه‌وه
بژین، به‌ڵام ئه‌وه له کاتێکدایه که ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی راسته‌قینه
وجودی هه‌بێت و تایفه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌گه‌ری نه‌مێنێت، وه‌لی ئه‌گه‌ر
ئه‌وه نه‌بوو وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستاکه له جیهاندا هه‌یه، که هیچ
ده‌سه‌ڵاتێکی ئیسلامی راسته‌قینه وجودی نییه، له‌و کاته هه‌موو
نه‌ته‌وه‌یه‌ک وه‌ک یه‌ک حیسابیان بۆ ده‌کرێت، چونکه هه‌موویان وه‌کو
یه‌کتری نه‌ته‌وه‌ن، جا ئه‌وه‌ی ئێستاکه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به
ئیسلامه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر راستبێت مه‌به‌ست ئیسلام بێت ئه‌وه کورد نه‌ک
هه‌ر ده‌بێت فیدڕاڵیه‌تی هه‌بێت به‌ڵکو ده‌بێت وه‌ک سه‌رجه‌م گه‌لانی دیکه
مافی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی وه‌ربگرێت، به‌وه‌ی ئه‌وانیش
ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت و بتوانن به هه‌موو مافه نه‌ته‌وه‌ییه
ره‌واکانی خۆیان بگه‌ن، جا هه‌ر له بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه بێت تاکو ده‌گاته
بچووکترین شت، چونکه ئیسلام بۆ کوردێک و عه‌ره‌بێک و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی
دیکه وه‌کویه‌که.
ده‌رباره‌ی برایه‌تی ئیسلامیش به‌ڕێزیان گووتی: برایه‌تی ئیسلامی
هیوایه‌تێکی گه‌وره‌ی ئێمه‌یه، چونکه ئه‌گه‌ر کار به‌و برایه‌تییه بکرێت
ئه‌وا سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کان به ته‌واوی مافه ره‌واکانی خۆیان شاد ده‌بن،
بۆیه ئێمه‌ش داوای ئه‌و برایه‌تییه ده‌که‌ین به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و
برایه‌تییه له‌سه‌ر بنه‌مای ماف و راستی و دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی و ئه‌و
په‌یوه‌ندییه ئایینی و مرۆییانه بێت که هه‌موومان پێکه‌وه
ده‌به‌ستێته‌وه.
نه‌ک براکه‌ی من به ته‌واوی مافه‌کانی من بگات منیش له هه‌موو مافه‌کانم
بێبه‌ش ببم، ئه‌و جۆره برایه‌تییه هیچ بنه‌مایه‌کی ئایینی نییه و که‌سیش
تازه به‌و جۆره قسانه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێت، تازه کورد زۆر له‌وه وشیارتره
ئه‌و شتانه کاری تێدا بکه‌ن. که‌واته ئێستا برایه‌تی ئیسلامی له
مه‌یدانی واقیعدا هیچ وجودێکی کاریگه‌ری نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها
ناوه، ئه‌گینا برایه‌تی جیاوازی له نێوان عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م ناکات، وه
ئایا له عێراقدا هیچ برایه‌تی ئیسلامی هه‌یه تاکو ئێمه‌ش واز له
مافه‌کانمان بینین له‌به‌ر ئه‌و برایه‌تییه ئه‌وه‌ی هه‌یه برایه‌تی
به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌زهه‌بیه، زیاتر هیچ برایه‌تییه‌ک له گۆڕه‌پانی سیاسی
عێراق هیچ بوونێکی نییه.