ئیسلامی سیاسی.. . یاریده‌ده‌ره‌ یان ئاسته‌نگ؟!. مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی

 

زۆربه‌ی حزب و گروپه‌ ئیسلامیه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌و گرفتانه‌ی له‌ عێراق و سودان و مه‌غریب و سعودیه‌ و ئه‌فغانستان و شیشان و هه‌رێمی كشمیر و جه‌زائیر و ئێران و لوبنان و سۆمال و.. هتد هه‌یه‌ بیخه‌نه‌ ئه‌ستۆی ئه‌مریكا و سیاسه‌تی هه‌روه‌ك خۆیان ده‌ڵێن (ئیستیكبار و داگیركه‌ر) ی رِوَژئاوا، ده‌كرێت ئه‌مریكاوسیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌وڵه‌تانی رِۆژئاوا و دیكتاتۆریه‌ت وجیاوازی گه‌وره‌ی نێوان ولإتانی باكوور و باشوور،یاریده‌ده‌ر و هۆكاربن له‌ كێشه‌كانی هه‌ندێك ولإتانی جیهان، به‌لإم مه‌عقول نیه‌ خۆمان له‌ هه‌ڵه‌ی حزب و تاقم و هه‌ندێك له‌ كه‌سایه‌تیه‌ ئیسلامیه‌كان بدزینه‌وه‌ و هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی چه‌وتی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی (به‌ناو ئیسلامی) بۆ رای گشتی به‌دیار نه‌خه‌ین، ئایا مافی خۆمان نیه‌ پرسیار پرسیار بكه‌ین بۆچی له‌ هه‌رجێگایه‌ك له‌جیهاندا بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی له‌ژێر ناوی بزوتنه‌وه‌ یان حزبی ئیسلامی دا هه‌بێت ئه‌و ناوچه‌یه‌ كێشه‌و گرفتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌یه‌؟! جا ئه‌گه‌ر براده‌رێك په‌یدابێت و بڵێت كاكه‌ ئه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رِقیان له‌ئیسلامه‌ و دژایه‌تی ئیسلام ده‌كه‌ن،ئه‌وه‌ نه‌من و نه‌ هیچ كه‌سێكی دیكه‌ به‌و دوعایه‌ ناڵێین ئامین چونكه‌ هه‌موو موسڵمانانی دنیا پرۆسه‌ی رِزگار كردن و به‌هاناوه‌چونی ئه‌مریكا و رِۆژئاوامان بۆ خه‌ڵكی موسڵمانی هه‌رێمی كۆسۆظۆ و پێشتریش بۆ موسڵمانانی بۆسنه‌ بینی،خوا به‌وه‌ رِه‌حمی كردوه‌ كۆسۆظۆ نه‌ نه‌وت و نه‌هیچ سامانێكی سروشتی تێدانیه‌ تا حزبه‌ ئیسلامیه‌كان بالۆره‌ی (به‌رژه‌وه‌ندیه‌ كانی ئه‌مریكا) لێبده‌ن، دوای ئازاد كردنی هه‌رێمه‌كه‌ و ده‌ستگیركردنی میلۆسۆظیچ و داروده‌سته‌كه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌یان به‌جیهێشتن ئه‌وكاته‌ش هێرشه‌كانی 11ی سێپتیمبه‌ر نه‌بووبو هه‌تا برایه‌كی دینیمان لێپه‌یدا بێت و بڵێت ئه‌وه‌ تۆڵه‌ی تاوه‌ره‌كانی سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی ده‌كه‌نه‌وه‌ (هه‌روه‌ك چۆن ئازادكردنی ئه‌فغانستانیان وه‌سف كرد) ،.

ده‌بی پرسیار بكه‌ین بزانین كام حزبی ئیسلامی له‌ ولإته‌ ئیسلامیه‌كاندا گه‌یشته‌ ده‌سه‌لإت؟ كه‌ گه‌یشتنه‌ ده‌سه‌لإتیش چیان كرد؟ ئێستا له‌ هه‌ر ئه‌ندامێكی حزبه‌ ئیسلامیه‌كانی كوردستان بپرسیت ده‌ڵی نه‌ ئوسامه‌ بن لادن و نه‌ زه‌واهیری و نه‌ زه‌رقاوی و نه‌ بزوتنه‌وه‌ی تالیبان و نه‌ رِژێمی ئیسلامی ئێران و نه‌شامل باسایف و نه‌ عومه‌ر حه‌سه‌ن البشیر و نه‌ حیزبولإی لوبنان،هیچیان موسڵمانی رِاسته‌قینه‌ نین،زۆر به‌ئه‌سپاییش ده‌ڵێن شێخانی نه‌قشبه‌ندی و ئه‌وانه‌ی كه‌ مه‌زارو قه‌بره‌كانیشیان له‌بیاره‌ و باخه‌كۆن ده‌رهێنا،موسڵمان نین، باشترین هه‌ڵوێستیشیان به‌رامبه‌ر ئه‌و تیرۆسته‌ خۆكوژانه‌ی كه‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌سته‌ جه‌معی خه‌ڵتانی خوێن ده‌كه‌ن ده‌ڵێن (ئه‌وانه‌ سه‌رلێشێواون) !!!. به‌مانایه‌كی تر ئه‌وانه‌ تاوانبار و تیرۆرست نین،. حزبه‌ ئیسلامیه‌كان، حزبی سیاسین و هه‌رگیز ناتوانن كه‌سێكی رِۆشنبیر قه‌ناعه‌ت پێبكه‌ن كه‌ ئه‌وان له‌به‌رخاتری خوای گه‌وره‌ و بۆ (خێر) حزبایه‌تی ده‌كه‌ن، مه‌ناعه‌تیشیان نیه‌ ئه‌گه‌ر به‌پێی ئیستیحقاقی رِێككه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ حزبه‌ عه‌لمانی و هه‌ندی جاریش مه‌سیحیه‌كاندا، پۆست و كورسی حكومی و ده‌سه‌لإتیان نه‌ده‌نی، ئه‌وا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن!!،هه‌ڵوێسته‌كه‌شیان دوجۆره‌، یان به‌شداری له‌كۆنگره‌ و كۆبونه‌وه‌كانی تكریت ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ده‌بی ئیسلام تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی یاسادانان بێت،یان وه‌كو تاقمه‌كه‌ی (حارس ئه‌لزاری) هیئه‌ی به‌ناو عوله‌مای موسلمین،ده‌چن بۆ ئیسرائیل و له‌پێناو پۆست و ده‌سه‌لإته‌كاندا په‌نا بۆ شه‌یتانیش ده‌به‌ن،خۆ ئه‌گه‌ر پۆست و ده‌سه‌لإتیشیان پێدرا ئه‌وا له‌هه‌مووكه‌س كراوه‌ و لیبراڵترن، من پێموایه‌ حزبه‌ ئیسلامیه‌كان،وه‌سف و پروپاگه‌نده‌ی ئیسلامیه‌ت له‌خۆیان دووربخه‌نه‌وه‌ زۆر باشتره‌ بۆ خۆیان و بۆ كێشه‌ی گه‌لانی موسڵمان له‌هه‌رجێگایه‌ك بێت، چونكه‌ جگه‌ له‌موشه‌كی (مرۆظ كوژ) و جۆره‌كانی ته‌قه‌مه‌نی و شێوازی خۆكوشتن و خه‌ڵك كوشتن و سه‌پاندنی حوكمی جه‌نگه‌ڵستان،ئه‌زموونێكی شارستانی و پێشكه‌وتنی مرۆظایه‌تی له‌سستمه‌ ئیسلامیه‌ (ده‌سه‌لإتداره‌كانی) ئه‌م جیهانه‌دا به‌دی ناكرێت. كاتێكیش جه‌ماوه‌ر هه‌ستی كرد ناعه‌داله‌تی هه‌یه‌ ئه‌وا ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تانی رِۆژئاوا به‌دیاری ده‌خات كه‌ ته‌نها له‌ سستمه‌ عه‌لمانیه‌كاندا مافی نارِه‌زایی و هه‌ندی جاریش گۆرِینی رِژێمه‌كان هه‌یه‌. له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك ئه‌م بۆچونه‌م به‌دژایه‌تیكردنی بێبنه‌مای حزب و كه‌سایه‌تیه‌ ئیسلامیه‌كان وه‌سف بكه‌ن،بۆ ئه‌وه‌ش دوپاتی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌من په‌یوه‌ندیه‌كی زۆرباشم له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی به‌رپرس و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و شورای حزبه‌ ئیسلامیه‌كانی كوردستاندا هه‌یه‌ و به‌وپه‌رِی شه‌فافیه‌تیشه‌وه‌ ئاڵوگۆرِی بیرورِایان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م و دڵنیاشم كاتێك كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان كه‌وته‌ به‌ر هه‌رِه‌شه‌ی ناحه‌زانی ئازادی،من و هه‌ر ئه‌ندامێكی (كورد) ی حزب و لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كانی كوردستان جیاوازیمان نیه‌. چونكه‌ هه‌مو جیهان به‌تایبه‌تیش جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌ما نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌مان مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و هه‌رگیز گوێتان لێنابێت،له‌سه‌ر بنه‌مای قاره‌مانیه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و موسڵمانیه‌تی %98 ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ئه‌و هه‌زاران مزگه‌وت و ته‌كیه‌ وخانه‌قا و چه‌ند حزبه‌ ئیسلامیه‌ی كه‌ له‌كوردستاندا هه‌یه‌ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن،.

ئێمه‌ ئه‌گه‌ر خاك و قه‌واره‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان پارێزراو بێت، ئه‌وا هیچ بیانویه‌ك له‌به‌رده‌م هیچ حزبێكی ده‌سه‌لإتداری كوردستاندا نامێنێت بۆ به‌رده‌وامبوونی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی،مورشید و كه‌سایه‌تی و زانایانی ئاینی كوردستانیش زۆر ئاسانتر ده‌توانن په‌یامی پیرۆزی ئیسلام به‌خه‌ڵكی بگه‌یه‌نن..

Mariwan_na@yahoo. com