دۆزه‌خم
سارد و هه‌ناسه‌م پێچه‌وانه‌ی ئاو.. . حه‌مه‌شوان شه‌ریف
hamashwan1@hotmail.
Com
21-3-2004
سوید
له‌ژێر چڵێکی
خه‌یاڵاوی شکاودا
ئاونگه‌کانی
به‌یانیانم ڕه‌ش و
گوڵه‌کانی هه‌ناسه‌شم
وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی
بێــئومێد و دره‌ختێکی سه‌ربڕاو
گیــانـیان ده‌دا. !
ئاخم ئه‌رخه‌وانی
ده‌وه‌راند و
پێـکه‌نینم لقی
سه‌رسوڕمانی ده‌شکاند. !.
تێــناگه‌م!
بۆ
بیرت لێده‌که‌مه‌وه و ده‌مه‌وێ
ده‌ست بۆ دوو هه‌وری
سنگی موسیبه‌تت به‌رم
که‌ده‌زانم
له‌چۆگه‌له‌کانی برینێکدا ده‌مـنێژیت و
له‌ناو قه‌فه‌زی
هه‌تاوێکدا به‌زیندوی ده‌مسوتێـنی. ،.
ئای،،،،،هه‌ر
فێرنه‌بووم، نه‌گه‌ڕێمه وه
ناو
چـنارۆکه‌کانی ئه‌وین و له بزربوونم هه‌راسان نه‌ده‌بووم
وه‌ک فانۆسێکی
ژه‌نگرتووی گوندێک تـا مه‌غریب دانه‌ده‌گیرسام. !
هه‌رکاتێ ڕۆحم
له‌قامگه‌کانی پێکه‌نینێکت هه‌ڵبسووایه
نیگایه‌کم پڕ ده‌بوو
له خوێن!
سێبه‌رێکم ده‌شکا!
قسه‌یه‌کم له
گیرفانی یادێکدا کاڵده‌بویه‌وه و
برینی
ژوانێکم ده‌کولایه‌وه و
ڕاسپارده‌یه‌کم
نه‌ده‌گه‌یشته زرێبارو
له گۆلاوه‌کانی
سیرواندا ده‌مرد. !
1-) مه‌ترسه
بــیــڵـێره‌وه
گه‌ر ئه‌مجاره‌ش منت
خۆشــئه‌وێ!؟.
وه‌ره و
ئه‌و سنوره
شوشه‌یـیه بشکێنه
له‌یه‌کترمان
دورده‌خاته‌وه و
له‌مردنمان نزیک
ده‌کاته‌وه
که نایه‌ڵێ به‌ریه‌ک
که‌وین
بـــا
ئه‌م جاره‌ش هه‌ر له‌تۆوه‌بێ درکاندن:؟!:. )
2 – (ئه‌م گره‌وه
مــه‌که له‌گه‌ل من
بــا
مه‌مله‌که‌تت (بــــا) نه‌یـبـا
من پێچه‌وانه‌ی
ئــاوم ئاو،
تـفه‌که‌ت ڕۆمـه‌که
سه‌رڕومه‌تی زه‌وی
تفه‌که‌ت
وشکده‌بێته‌وه
و من هه‌ر نه‌گه‌یشتووم
که چه‌ڵده‌بم و
نه‌موتووه:!.
ئه‌مجاره‌یان ئه‌بێ
تۆ بێت و سۆزی له‌تکرام چاکه‌یته‌وه
ده‌ست بخه‌یته‌سه‌ر
برینی نه‌زیفم و
سێبه‌ره‌کانی گریانم
کۆکه‌یته‌وه
بـێـیتـوو پاشماوه‌ی
لاپه‌ڕه‌کانم درێژه پێـبه‌یت
سڵاوێکم بۆبخه‌یته
خه‌ڵوه‌ته‌وه
دڵم بخه‌یته ناو
ئینجانه‌یه‌کی لێبوردن و به‌ماچ ئاوی به‌یت. ،!.
یان:بێ قسه کردن
ئه‌م ئه‌وینه هه‌ڵده‌گرین
وه‌ک به‌یانێکی سیاسی
قه‌ده‌غه‌کراو له‌چاڵی ده‌نێین تا ده‌پروێت) ،.
-
من پیرم کردوی!.
-
به‌ڵێ: ئــا
پــیـرتکردم
شتـێکـت
وه‌ک خۆیی بۆنه‌هێڵاومه‌ته‌وه ؛!.
تــۆ بــبـینه، چۆن
ده‌بــینم
ڕه‌نگ - ترس
دڵ - تارک
هیوا – شه‌ل
ماچ – بۆنی سێوێکی
گه‌نیوو
سۆراخ
– مردنێکی له‌سه‌رخۆ
ئه‌وین –
سه‌رسوڕمــان و گومانێکی ساری.
به‌هار – ده‌ست
وخه‌تێکی ناشیرین که‌بۆم ناخوێنرێته‌وه
هاوین – دڵی هه‌ژار
پایز - * شه‌بــاب ه
شێت
زستان: دڵی
ساویلکــه. )
• شه‌باب: ئه‌و
مرۆڤه به‌ڕێزه بوو به‌هۆی بینینێک و باری ده‌رونیوه له‌سلێمانی پێی
ده‌وترا شێت،ئه‌م به‌ڕێزه تامه‌زرۆی سڵاوکردن بوو.