ساتیر

14-7-2004

شةكراوي زةماوةندي كوراق ... ئاسؤ بيارةيي

ده‌رگای زه‌ماوه‌ند بۆ هه‌مووان كراوه‌یه!

ئه‌م شوێنانه‌ زه‌ماوه‌ند به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ :قه‌ڵای هه‌وڵیر و ڕه‌شه‌ده‌واره‌كانی شه‌ممه‌ر (ده‌شتی موسڵ) .

بووكی زه‌ماوه‌ند : ناسكه ‌كیژێكی به‌رواری.

زاوای زه‌ماوه‌ند : مێرخاسێكی بیابان.

هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ر‌!

جه‌ماوه‌ری كوردستان (دهۆك، زاخۆ، هه‌ولێر و نیوه‌ی كه‌ركوك و موسڵ و سلێمانی) !

له‌سه‌ر بڕیاری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی شاری هه‌ولێر، به‌پێی ڕێمناییه‌كانی سه‌رۆك بۆش و تۆنی بلێر، به ‌له‌به‌رچاوگرتنی قازانج و سه‌رفرازی خاكی پیرۆزی عێراق و وه‌لانانی گیر و گرفته‌ لاوه‌كییه‌كان (سه‌ربه‌خۆیی كوردستان) ، پارتیمان جاڕی بڕیاری گشتی ‌ماره‌كردنی خاتوو نه‌سرین به‌رواری له‌ شیخ یاوه‌ر (خوا ده‌ست به‌باڵایه‌وه‌ بگرێ) ده‌دا و ئه‌م ڕۆژه‌ پیرۆزه‌ به‌ڕۆژێكی نێشتمانی ده‌ناسێنێت و له‌جه‌ماوه‌ری كوردی كوراق داواكاره كه ‌وه‌كو ڕۆژی نه‌ورۆز سه‌یریبكات.

ئه‌ركی سه‌رشانی گشت ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی و هاوپه‌یمانه كۆنه‌كانی ناو به‌ره‌ی كوردستانییه كه‌ئه‌م زه‌ماوه‌ندنامه‌یه‌ له‌هه‌موو شاخ و به‌نده‌نێك و كۆڵانێكی كوراق بڵاو بكه‌نه‌وه پشتگیری بكه‌ن، چونكه‌ چاره‌نووسی مانه‌وه‌مانی هه‌ڵگرتووه.

كۆمیته‌ی زه‌ماوه‌ندنامه‌ی كوراق/هه‌ولێر

14/7/2004/ كوراق

پێش یه‌ك هه‌فته‌ خۆت ئاماده‌كردبوو بۆئاهه‌نگی یادی شوڕشی چوار‌ده‌ی ‌ته‌مووز، كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژووی كورددا دان به‌بوونی كورده‌وه له‌لایه‌ن ‌میرییه‌وه (كۆماری 1958) نرا، كه چرۆی هیوا و ئاواتی ملێونه‌ها كوردی خسته‌ ناو به‌هاری نه‌ورۆزی سه‌رفرازی.تائێواره‌ی 13/7/2004دڵت زۆر خۆشبوو.

كه‌ڕۆژی دوایی به‌ره‌و بازاری قه‌ڵا كه‌وتیته‌ ڕێ، نه‌ چوارده‌ نه‌پانزه به‌ڵكو دار و دیوار به‌ زه‌ماوه‌ندنامه‌ی كوراق ڕازابووه‌وه، به‌گه‌وره‌یی نووسرابوو : كوراق هیوا و ئاواتمانه، هه‌مووان قوربانی تۆین كوراق! كوراق! تۆمان هه‌بی به‌سمانی،...وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌سرین خان به‌جلی كوردیه‌وه و یاوه‌ر به‌عه‌گال و عه‌باوه‌ له‌زۆر لا هه‌ڵواسرابوو.

هه‌ر پۆلیسی ئاسایش بوو زه‌ماوه‌ندنامه‌ی كوراق و شیرینی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌شده‌كرد، تۆش ده‌می خۆت شیرینكرد و زه‌ماوه‌ندنامه‌یه‌كت وه‌رگرت و خۆینته‌وه..

وه‌ك كه‌و‌تبیته‌ ناو ده‌ریایه‌كی سارد، گێژبووی.دوای قه‌درێك هۆشت به‌خۆدا هاته‌وه ‌و ووزه‌ی ئومیدی كه‌مێ دڵی خستیته‌وه جوڵه: كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م زه‌ماوه‌نده ڕاستبێت یاخوا‌ خێری بۆ كورد تیابێت، چونكه‌ :

1-ئه‌م جاره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه بووكی سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌ره‌ب كورده‌، كورد ئاگای له‌هه‌موو مشت و مڕێكی سیاسی ده‌بێ و زوو له‌ پیلانه‌كانی داگیركه‌ران ئاگادارده‌بێ.

2-به‌ڵكو شیخ یاوه‌ر به‌رگه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌گرێت و ئه‌شقی نه‌سرین خان وای لێبكات له‌باتی كه‌ركوك و شوێنه‌داگیركراوه‌كانی تری كوردستانی باشور، تا شاری به‌غداش بكات به ‌كوردستان.

له‌به‌ر ئه‌و دوو هۆیه‌ی سه‌ره‌وه خیرا گه‌ڕایته‌وه‌ ماڵه‌وه و ماڵ و مناڵت به‌ره‌ و یه‌كێ له‌ پاركه‌كانی شار برد و تۆش وه‌كی ئه‌و عاله‌مه‌ی قه‌راتێ درت به‌ زه‌ماوه‌ندنامه‌ی كوراق خۆشبوو و كه‌وتیته‌ گۆرانی :

یه‌خوا یاوه‌ر بمێنێ بۆمان

خورما بێنێ بۆ كوردان

خورما خۆشه بۆ زستان

له‌ گه‌ڵ به‌فری ناو كێن

یاوه‌ر (نه‌سرین) خانی زۆر خۆشده‌وێ

بۆیه‌ فیدراڵی داپێمان

له كۆتاییدا پێش ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی زه‌ماوه‌ند ته‌واوببێت، به‌ره‌و سه‌نته‌رێكی كۆمپیته‌ر كه‌وتیته‌ ڕێ و ئه‌م پێشنیاره‌ت بۆ یه‌كێ له‌بنكه‌كانی ئاسایش ئیمایل كرد :

داوا له‌‌هه‌ردوو حكومه‌تی كوردستانی باشورده‌كه‌م كه‌ ئه‌م هه‌له‌ مێژووییه (زه‌ماوه‌ندی كوراق) به‌باشترین شێوه‌ بۆ قازانجی كورد و كوردستان بقۆزنه‌وه، كه ‌ده‌نگخۆشترین و به‌هره‌مه‌ندترین گۆرانیبێژ بۆ ڕۆژی زه‌ماوه‌ند بانگ بكه‌ن، چونكه‌ وا باسه‌ كه ‌ماڵی باوكی زاوا (یاوه‌ر) كازم ساهر و كچه‌كانی زوهره‌ حسێنیان بۆ گه‌رم كردنی زه‌ماوه‌ند ده‌عوه‌تكردوه.

Email: hama@koraq.com

*كوراق: كورتكراوه‌ی كوردستانی عێراقه

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter