info@kurdistannet.org

كاتي بلآوكردنةوة بة كاتي ناوةندي ئةوروثا

 

www.kurdistannet.org

شيني شارصكي ون / كةركوك .... ئاسؤ بيارةيي

 

توركمانه‌ تۆرانیه‌كان هه‌رچه‌نده‌ كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ پاشماوه‌ی سوپا به‌زیوه‌كه‌ی ئۆسمانلین، هه‌رچه‌ند ئه‌و هێزه‌ سیاسی و سوپاییه‌یان نیه، هه‌رچه‌نده‌ بۆ جارێ له‌جاران وه‌كو كورد و دوو ئیماره‌ته‌كه‌ی(بادینان و سۆران) خاوه‌نی گومرگێك یان سه‌رچا‌وه‌یه‌كی ئابوری نه‌بوون، هه‌ر‌چه‌نده له‌گه‌ل هه‌موو ڕژێمه‌داگیركه‌رانی عێراقدا ڕۆڵێكی باڵایان له‌كوشتن و تاڵانكردنی كوردبینیوه، به‌ڵام ڕۆژانی گاورباغیان له‌بیرنه‌چووه‌ته‌وه كه‌ چه‌ندكه‌سێكیان لێكوژرا به‌ده‌ستی كورد و خه‌ڵكانی تر.

به‌ڵام وا ئه‌مڕۆ توركمانه‌كان به‌هاوكاری و یه‌كگرتووی یه‌كترو كه‌مێك توركیا فاشست خه‌ریكه‌ لایه‌كی كوردستانی باشور ده‌كڕن و ده‌یكه‌نه توركمه‌نستانێك. توركمانه تۆرانییه‌كان باكه‌مێشبن، به‌‌ڵام سه‌ركرده‌كانیان له‌سه‌ركرده‌ی كورد به‌هره‌مه‌ندترن له‌پێشبینیكردنی دواڕۆژیان، دڵسۆزترن له‌ به‌ده‌مهاتنی توركمانه‌كان و یار‌مه‌تی دانی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان.

ڕۆژی ڕزگاركردنی شاری كه‌ركوك، خه‌م له‌ وان له‌ سه‌رتاپای تۆركیای فاشیست كه‌وتبوو كه‌ كه‌ركوك ئاڵای كوردستانی تیا هه‌ڵكراوه، به‌هه‌زاران شێوه‌یه‌ پیلانی نه‌بوونی بوونی شاری كه‌ركوكیان داڕشت، بچوكترین چالاكی كوردیان به‌ نابه‌جێ و به‌ جیاخوازی هێنایه‌ ناساندن، ته‌نانه‌ت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیان(ئه‌مریكا و ئینگلیز) له‌قازانجی به‌تۆرانی بوونی كه‌ركوك به‌لای خۆیاندا ڕاكێشاوه.

سه‌ركرده‌كانی كورد چونكه‌ پێش به‌رژ‌ه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری ژێرده‌سته‌ی كورد قازانجی خۆیان له‌پێشه، چونكه دواڕۆژیان لكاوه به‌ چاره‌نووسی هێزه‌ ژه‌نگاویه‌كانی ناوچه و خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌كی سیاسینین، بێجگه‌ دووبه‌ره‌كی، هه‌ست به‌و مه‌ترسیه‌ناكه‌ن كه ‌نه‌ك كه‌ركوك به‌ڵكو زمانی كوردیش له‌ وێردیان بسڕێته‌وه. له‌ماوه‌ی 35 ساڵه‌ی شۆڕشی كوردی كوردستانی باشور مه‌زنترین ڕۆڵیان له‌ گێژكردن و فریودانی جه‌ماوه‌ری كوردبینیوه، خه‌ڵكیان كردوه‌ته‌ ده‌روێشی ته‌كیه‌كانی خۆیان. ئه‌نجامه‌كه‌شی له‌ سه‌رزه‌مینی دوا دروێنه‌ی قوربانیه‌كانی كوردستانی باشوردا له‌زۆرلایه‌نی ژیاندا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه:

دۆڕاندنی شاری كه‌ركوك و شاره‌كانی تری كوردستان و لكاندنه‌وه‌یان به‌خاكی شومی عێراق.

دانی مافی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان به ‌توركیای فاشست و ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ده‌زگا كوردیه‌كان.

دابه‌شكردنی به‌په‌له‌ی میراتی جێماو به‌سه‌ر لایه‌نگری خۆیاندا، له‌بیركردنی دڵسۆزان، زیندوترن نیشانه‌ی نسكۆی سه‌ركرده‌كانی كورده.

با له كوردستانیش ئاڵای ئه‌مریاكا و عێراق دابگیرێ:*

ڕۆژنامه‌ی ده‌ربه‌ند باسه‌ڕه ژماره 66ساڵی 2004چواڕشه‌مه 18ئاب

ئاڵا نێشانه‌ی پیرۆزی و سه‌رفرازی گه‌لێكه، ئاڵای نیشانه‌ی بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، ده‌بێ رێزی لێبگیرێ. ئه‌مریكایه‌كان چۆن دڵیان به‌ئاڵاكه‌یان خۆشه‌، ده‌بێ به‌رامبه‌ر ئاڵای گه‌لانی تریش هه‌مان هه‌ڵوێست بنوێنن، نه‌ك بۆ ڕازیكردنی توركمانه شۆڤینسته‌كان و توركه‌ كه‌مالیه‌كان، نه‌ك له‌داخی به‌زینیان له‌فه‌لوجه‌ و سامرا و نه‌جه‌ف ئاڵای پیرۆزی كوردستان دابگرن.

ده‌بێ به‌ ئه‌مریكایه‌كان ڕابگه‌ینرێ كه‌ ئه‌گه‌ر بێتو ڕێزی بوونی گه‌لی كورد نه‌گرن، مانه‌وه‌یان مه‌حاڵه و وه‌ده‌رده‌نرێن. ئه‌مریكایه‌كان له‌باتی سوپاسی گه‌لی كوردستانی باشور كه‌بوه‌ته هاوینه‌هه‌واری پشودان بۆیان، ده‌بوو ئازه‌ره‌كانی كوردیان ساڕێژبكردایه‌ته‌وه.

توركه‌فاشیسته‌كان ماف ئه‌ده‌ن به‌خۆیان كه‌ له‌سه‌ر ئاڵاڕه‌شه‌كه‌ی خۆیان یه‌كێ له‌لاوێكی یۆنانی دورگه‌ی قوبرس پێش چه‌ندساڵێك بكوژن، به‌ڵام به‌كه‌س ڕه‌وا نابینن تف له‌ ئاڵاكه‌یان بكات كه‌هه‌رده‌م سیمبۆلی كوشتن و بڕین و تاڵان بووه، هه‌مان پێناسه‌ش بۆ ئاڵای ئه‌نفالی عروبه‌ی ئیسلامی عێراق.

ئه‌مڕۆ پێویسته نه‌ك هه‌ر ئاڵای عیراق له‌ كوردستانی باشور قه‌ده‌غه‌بكرێت به‌ڵكو به‌گومانێشه‌وه ئاڵای ئه‌مریكا هه‌ڵبكرێ. ده‌بێ ئه‌وانێش ڕێز له‌ئاڵای كوردستان بگرن. چیتر سنوری پیرۆزی گه‌لی كوردستان نه‌شكێنن.

كاتی ئه‌وه هاتووه كه‌ سه‌ركرده‌كانی كورد چیتر خۆیان و گه‌لی كورد و له‌ گه‌لانی تر به‌كه‌متر نه‌زانن، كه‌م به‌زه‌لیلی و لاواز بچنه‌ به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران. به‌سه‌ئیتر تاكه‌ی، تاكه‌ی جاڕی برایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌چكه‌ فاشت شستی تورك و عه‌ره‌ب ئه‌ده‌ن!

پێویسته‌ی ئاڵای كوردستان له‌ شوێنه‌ عه‌ره‌بیه‌كانێش هه‌ڵبكرێ ئه‌گه‌ر عێراق موڵكی عه‌ره‌ب و كورده، ئه‌گه‌ر نا با له‌كوردستان ته‌نها ئاڵای كوردستان هه‌بێت.

سوید

21/8/2004