info@kurdistannet.org

كاتي بلآوكردنةوة بة كاتي ناوةندي ئةوروثا

www.kurdistannet.org

www.kurdistannet.org

 

أصطةي كورتي قودسي كوردستان بؤ بةلذيكاي عصراق!!! ساقي بةرزاني

به‌عس به‌ مكانیزمێكی به‌رفراوان كوردی به‌ تاك و كۆ خسته نێو بازنه‌یی شوومی به‌عه‌ڕه‌ب كردن و ڕاگوێزان و كوشت و بڕ. كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ یه‌‌كه‌كیان ده‌رباز بووباین ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌وتینه‌ نێو ئه‌وی تر. ئاكامی ئه‌م ستراتیژیه‌ته‌ نابووت كردنی ناسنامه‌و شوێنه‌واری كورد بوو له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئامرازه‌ پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردیدا و به‌ شێوازێكی زۆر دڕندانه‌ كه‌ كورد هه‌رگیز بیر له‌ دوزی ڕه‌وای خۆی نه‌‌‌كاته‌وه‌. ئه‌گه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی، ئابووری، ئاسایشی زلهێزه‌كان نه‌بووایه‌ كه‌ ڕوو له‌ عێراق بكه‌ن و بیرێكی جیدی له‌ ‌بوونی سه‌ددام وه‌كو مه‌ترسیه‌كی مه‌زن بكه‌ن، ئێستا له‌ مێژ‌ بوو كوردستان له‌ عێراق ناوی نه‌مابوو! به‌عس به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ تا توانی سیمای كوردستانی گوڕی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركووك سه‌رچاوه‌ی نه‌وت بوو، زۆر به‌ خێرایی بۆ به‌عه‌ره‌ب كردنی ئه‌و شاره‌ هه‌نگاوی هه‌ڵێنا!! به‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ زۆربه‌ی كورده‌كانی دانیشتووی ئه‌و شاره‌ ئاواره‌ كران و به‌شێكی زۆریش چوونه‌ ڕیزی پێشمه‌رگه‌!

كه‌ركوك به‌ به‌رده‌وامی كرۆكی ڕێك نه‌كه‌وتنی كورد له‌ گه‌ل به‌عس و ته‌نانه‌ت ڕژێمه‌كانی پێشووتریش بووه. عه‌ڕه‌ب خۆی به‌ خاوه‌نی نه‌وتی جیهان ده‌زانێت و كه‌ركووك هه‌رچه‌ند كوردستانیش بێت له‌ ‌‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نه‌وتێكی زۆره‌ و كارتێكه‌ریه‌كی گرنگی ئابووری به‌سه‌ر عێراق و نیشتیمانی عه‌ر‌ه‌بی هه‌یه‌ به‌ شارێكی عه‌ڕه‌بی ده‌زانن و بۆیه‌ ووڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كانیش داكۆكی لێده‌كه‌ن چونكه‌ ئه‌وانیش به‌ زۆر شێوه‌ هاوپشكی داهاتی بوون و ده‌بن!! بۆ نموونه‌ نه‌وتی كورد به‌ خۆڕایی ده‌درایه‌ وڵاتێكی وه‌كو ئه‌رده‌ن‌.‌ هه‌ر ئه‌م فاكته‌ره‌شه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت توركیای تووشی قه‌یرانی ئابووری هاتووش به‌ چاوی ته‌ماح ده ڕوانێته‌ كه‌ركووك و باسی گوڕینی دیموگرافیای كه‌ركووك دێنێته‌ ئاراوه‌ وتێده‌كوشێت ته‌نانه‌ت هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی كوردیش ڕازی بكات به‌ لكاندنی كوردستانی باشوور به‌ توركیا تا بتوانێت به‌ نه‌وتی كه‌ركووك خۆفرۆشیی به‌ ئه‌مریكای ببڕێنێته‌وه‌......

له‌ كاتی ووت و وێژ و ڕێك كه‌وتن دا، زۆر جار چاوپۆشی له‌ بابه‌تی‌ ساكارو لاوه‌كی ده‌كرێت، به‌ڵام قه‌ت چاوپۆشی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌‌وه‌یی و بابه‌ته‌ پره‌نسیپیه‌كان ناكرێت!! هه‌رگیز شارێكی كورد نابێت بكرێته‌ قوڕبانی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی سه‌ركرده‌یه‌ك یاخود حیزبێك. هه‌رچه‌ند به‌رامبه‌رانی دیالۆگ، خه‌ڵكی دڵسۆزی كورد بن، جێ‌ی متمانه‌ نین چۆنكه‌ هه‌ڕ چی به‌ڵێنێك تاكو ئێستا به‌ كورد درابێت جێ‌به‌جێ نه‌كراوه‌!! بارزانی ده‌فه‌رمووی: كه‌ركووك ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌سی كوردیشی تیانه‌مێنێت هه‌ر كوردستانه‌!!!! چۆن ده‌كرێت ئێستا بڵێین كه‌ركوك به‌لژیكای عێراقه‌!!!!؟؟؟؟ زۆر سه‌یره ‌كه‌ چۆن به‌رژه‌وه‌ندی تاك قودسی كوردستان ده‌كاته‌ به‌لژیكی عێراق و نكۆڵی له‌ خاوه‌نێتی ده‌كرێت!!! مه‌گه‌ر كه‌ركوكی‌یه‌كان تاكو دوێنێ پێشمه‌رگه‌ نه‌بوون و داكۆكی‌یان له‌ سلێمانی و بادینان و هه‌ولێر نه‌كردووه‌؟ چۆن ده‌بێت ئێستا بۆ ڕزگار كردنی كه‌ركووك بڵێیین: شه‌ڕی كه‌ركووك ده‌بێت ته‌نیا كه‌ركووكی بیكات؟؟؟! و له‌م كاته‌ ناسكه‌دا به‌ جێیان بهێڵین! له‌ كاتێكا له‌ ئۆپۆراسیونی ڕزگاری ئێراقدا بۆ ڕاوه‌ڕووت كردنی كه‌ركووك هێشتا قودسی كوردستان بوو!!! به‌ڵام له‌ دوای ڕاوڕه‌ووت بوو به‌ شاری برایه‌تی!!! و به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌ پاكانه‌ له‌ له‌سێداره‌نه‌دانی سه‌ددام بكه‌ین!!! به‌ پێی كام یاسا؟ كام مۆرال؟ كام مێژوو؟ كام ئایین؟ كام......... دیكتاتۆر و داروده‌سته‌كه‌‌ی جینوسایدی گه‌لێك بكه‌ن و سه‌ركرده‌ی كورد لێ‌ی ببورێت؟؟؟ دوا به‌ دوای ده‌رباز كردنی خێزانه‌كه‌شی. داكۆكی له‌وتاوانبارانه‌‌ بكرێت كه‌ ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بۆمبای ئه‌تومیشمان هه‌بووایه‌ له‌ كوردمان ده‌دا!! ئایا قسه‌كانی ده‌ربڕی بیری گه‌لن؟ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كه‌ ده‌بێت داكۆكی له‌ ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ بكات و ده‌بوایه‌ تا كو ئێستا به‌ سه‌دان پسپۆڕی یاسایی ئاماده‌ كردبا بۆ له‌ سێداره‌دانی ئه‌نفالچی‌یه‌كان!!!! ده‌بێت ئێستا بۆ به‌رژه‌و‌ه‌ندی تاكه‌كه‌سی خۆی، ته‌نانه‌ت نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی‌ جیزبه‌كه‌شی بانگهێشتنی وه‌ڤدێكی دوژمن‌ بكات كه‌ ده‌ڵێت: " ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌فریقاش كوردستان دروست ببێ، ئێمه‌ ڕێگر ده‌بین"!!! تا كو ببینن كه‌ دیموگرافیای كه‌ركووك نه‌گۆڕاوه و ئیسرائیلی لێ نیه‌!! و دوای ئه‌وه‌ش كه‌ وه‌فده‌كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌ پێمان ڕابگه‌ینێن كه‌ دیموگرافی كه‌ركووك گۆڕاوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كورد بكه‌ن و و بیانووی فه‌رمی‌یان هه‌بێ بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی میلیشیایی له‌ كوردستان. له‌ گه‌ل‌ لیستی توركه‌ماندا بۆ هه‌ڵبژاردن خۆی ته‌یار بكات و بڵێت: " شه‌ڕی دژی تورك دژی كورده‌"!! له‌ كاتێكدا كه‌ ئاواره‌كانی كه‌ركووك له‌ ناو كه‌مپدا ده‌ژین و له‌ ماڵه‌كانیان داگیركه‌ر ده‌ژیێت! ئه‌مه‌ چۆن ڕزگاریه‌كه‌؟؟؟

ئیسرائیلی دووه‌م :

كوردستان خاوه‌نی كۆنترین مێژوو‌یه‌ و كورد بێ‌دابڕان هه‌زاران ساڵه‌ له‌ سه‌رزه‌مینی خۆی ده‌ژی. خاكی ووڵاتێكی تری داگیر نه‌كردووه‌ وكۆچه‌ری شوێنێكی‌تریش نین‌. عه‌ره‌ب به‌ چ لۆژیكێك كورد و ئیسرائیل به‌ هاوشێوه‌ ده‌زانێت؟ مه‌گه‌ر كورد هاوئایینی عه‌ڕ‌ه‌ب نین؟ ته‌نیا سۆنگه‌یه‌ك كه‌ دێته‌ به‌رچاو و زۆریش ڕاسته‌ ئه‌وه‌یه ‌كه‌ كورد و ئیسرائیلی عه‌ره‌ب نین و ده‌زانن كه‌ ته‌نیا ئه‌م هۆكاره‌یه كاریگه‌ر ده‌بێت‌ بیرو بۆچوونی خه‌لكی عه‌ڕه‌ب و موسوڵمان به‌رانبه‌ر به ‌كورد وه‌رگه‌ڕێنێت، به‌تایبه‌ت كه‌ كوردستان له‌ سه‌نته‌ری فه‌نه‌تیكه‌ مه‌زهه‌بیه‌‌كان هه‌ڵكه‌وتووه‌. به‌ بۆچوونی عه‌ره‌ب كورد مافی خۆده‌ربڕینی نیه‌ و كورد ده‌بێت دایم هاووڵاتی پله‌ دوو یان كوێله‌ بێت! کورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌ سه‌ربه‌سته‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان ووڵاتێك دروست بكات. چۆن زۆر ووڵاتی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ئیسرائیل و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا هه‌یه‌، كوردیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه په‌یوه‌‌ندی یه‌كانی خۆی ده‌ستنیشان بكات. بۆ بۆ ئه‌وان حه‌لاله به‌ڵام‌ بۆ كورد بڤه‌یه‌!؟

كه‌ركووك شارێكی كوردستانیه‌ نه‌ك توورك:

هه‌ڵس و كه‌وتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركی و به‌تایبه‌ت (گوڵ) له‌ ئاست كوردستانی باشوور زێتر وه‌كو پێوه‌ری ئاغا و زه‌وی دێته‌ به‌ر چاو! گوڵ وا ده‌زانێت‌ ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل باشووری كوردستان وه‌‌كو باكوری كوردستان بكات. له‌ بیری چووه‌ كه‌ سه‌دان ساڵه‌ پاوه‌نخوازی عوسمانی تووشی قه‌یران هاتووه‌ و ووڵاته‌كه‌شی له‌ مه‌ترسی‌‌یه‌كی مه‌زنی سیاسی، ئابووری دا گینگڵ ده‌خوات! به‌ڵام ئه‌و بیرچوونه‌وه‌ی كاك گول به‌ بێ داگیرساندنی گڵۆپی سه‌وز نیه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی كورده‌وه‌. گوڵی ئاغا سه‌رجه‌م كوردی بۆ كراوه‌ به‌ سه‌پان و زه‌ویه‌كانیشی به‌ پێی بڕیاری سه‌ركرده‌ كورده‌كان بۆ ده‌كرێ به‌ كشتوو كاڵی میتی تووركی. گوڵی به‌ مرۆڤدۆست بوو له‌ نێو عێراقدا سه‌رچاوه‌ی بڕیارده‌ری چه‌وسانه‌وه‌و مافخواردنی كورده‌ له‌ ووڵاته‌كه‌ی دا ئیتر ئایا ئه‌وانه‌ی كه ڕێگه‌خۆشكه‌ری ئه‌و سیاسه‌ته‌ن بۆ گوڵ و داموده‌زگاكانی به‌ چ خه‌یاڵه‌ك ده‌یانه‌وێت خۆڵ كه‌نه‌ چاوی كورده‌وه‌ و ڕاستیه‌كان نه‌بینێن و ببێت به‌ گوڵی دیكتاتۆری دژه‌ كورد له‌ توركیا و مافخواز و كوردپه‌ره‌ست له‌ عێراق!!!

باری ئێستای كه‌ركووك:

پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رانسه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركووكمان له‌ ده‌ست نه‌چێت پێویسته‌ ئه‌م خاڵانه‌ی خوار‌‌‌ه‌وه‌ ڕه‌چاو بكه‌ین:

1) هه‌رگیز متمانه‌ به‌ هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌ره‌ب، تورك، فارس و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكیش نه‌كه‌ین. دوژمنی به‌شێكی كوردستان دوژمنی گشت كوردستانه‌!!! و باشترین به‌ڵگه‌ش كۆبوونه‌وه‌ نهێنیه‌كانی ووڵاتانی دراوسێی عێراقه‌ بۆ ڕێگه‌ گرتن له‌ ده‌وڵه‌تی كوردی. هه‌ر چه‌ند سه‌ركرده‌ عه‌ره‌به‌كانی ئێستای عێراق دۆستی كورد بن له‌ كاتی بڕیاڕداندا له‌سه‌ر بابه‌ته‌ چاره‌نووسسازه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كێشه‌ی كورد پاشگه‌ز‌ ده‌بنه‌وه‌ و بڕیاری پێچه‌وانه‌ ده‌ده‌ن... نمونه‌ش زۆرن وه‌كو پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی چه‌له‌بی و سیستانی و "ده‌ریای" علووم و هه‌موو تیرۆریسته‌ نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی‌تری گه‌لی كورد.....

2- پێویسته‌ كه‌ركووك نه‌كرێته‌ قوربانی ئاڵۆزكاوی و ئاناركیسمی عێراقی. كێشه‌ی كه‌ركووك سه‌ره‌كی‌یه‌ نه‌ك‌ لاوه‌كی. پێویستی به‌ چاوه‌ڕوانی‌ نیه‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت واته‌ كێشه‌‌‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌. ئێستا كه‌ كورد به‌هێزه‌ ده‌رفه‌ت پتره‌ له‌و كاته‌ی كه‌ عێراق ده‌بێته‌ خاوه‌نی میلیشیایه‌كی تایبه‌ت.

3) ئاوره‌كان ده‌بێت قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌ و بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان. له‌ كه‌مپ مانه‌وه‌ی ئاواره‌كان جه‌خت له‌م خاڵانه‌‌ ده‌كات :

 1- بێده‌سته‌ڵاتی كورد له‌ ئاست عه‌ر‌‌ب و تورك.‌

 2 - بڕوا دۆڕانی ئاواره‌كان له‌ ئاست ده‌سته‌ڵاته‌ كوردیه‌كان و عێراقی نوێ.

 3- خۆ به‌ به‌ هێزتر زانین و به‌ هێزتر بوونی شۆڤینیستی عه‌ره‌بی و توركی

4) پلانێكی نهێینی دابنرێت بۆ هێنانی كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ كه‌ركووك بۆ نیشته‌جێ كردنیان له‌وێ....

5) له‌ هه‌مووی گرنگتر پرس به‌ گه‌ل بگرێت! و داخوازی گه‌ل پێشت گوێ نه‌خرێت! هه‌ر ده‌سته‌لاتێك له‌ نێو خه‌ڵك هه‌ڵنه‌قوولابێت و هی گه‌ل نه‌بێت دیكتاتۆره ‌و ده‌چێته‌ نێو‌ زبڵدانی مێژووه‌وه‌.

ساقی بارزانی

www.klawrojna.com

ڤیرجینیا - ئه‌مریكا