ثارتي
و
كوردستان تيظي و هونةرمةند فواد ئةحمةد ... سالار دووطرتكاني
ئه‌مڕۆ،22.8.2004 له کوردستان تیڤی دیمه‌نی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی
گۆرانیبيژی ناوداری کوردستان فوئاد ئه‌حمه‌دم بینی، که کۆمه‌ڵێک
مه‌سئوولی، به قه‌ولی خۆیان، حیزبی و حوکومی پێشوازییان لێی
ده‌کرد.
فواد
ئه‌حمه‌د ڕۆڵه‌یه‌کی به وه‌فای کوردستان و شۆرشی کوردستان بوو.
ده‌یان سروودی نیشتیمانی و شۆرشگێڕی له ڕۆژانی سه‌ختی خه‌باتدا
چڕیبوو. چه‌ندان گۆرانیی بۆ سه‌رۆک بارزانی گوتبوو. ئه‌مه هه‌مووی
له ڕۆژگارێکدا که گۆرانیی له‌و بابه‌ته ته‌نیا ماڵوێرانیی
به‌دواوه بوو. ئه‌وسا زوڕناژهنان به‌ناوی بارزانییه‌وه پاره
وپایه‌یان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت.
ئه‌وه‌ی
سه‌رنجی منی ڕاکێشا ئه‌وه‌یه، که پارتی و حوکومه‌ته‌که‌ی، به
دریژایی ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ی ده‌ربه‌ده‌ری و بینازی، ئاوڕێکی
خێریان له‌و هونه‌رمه‌نده خێرله‌خۆنه‌دیوه نه‌دایه‌وه. ئه‌و
ته‌له‌فزیۆنه ئابڕووبه‌ره‌ی پارتیش، که ئێستا
شین و شه‌پۆر
داده‌به‌ستێ بۆ ئه‌و که‌ڵه هونه‌رمه‌نده، لێی ده‌پرسم: تا ئيستا
له کوێ بووی؟ تۆ که ته‌له‌فزیۆنی زوڕناژه‌نانی، هه‌قی ئه‌وه‌ت
نییه باسی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بکه‌ی. تۆ له ڕۆژی
دامهزراندنتهوه تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ ئاوڕێکت لێی نه‌دایه‌وه. تۆ،
هه‌ی ته‌له‌فزیۆنی بنه‌ماڵه، له ماوه‌ی هه‌شت- نۆ ساڵی وجوودی
خۆتدا، ئاخۆ چه‌ند سه‌عاتت بۆ فوئادی زیندوو ته‌رخان کرد، تا
ئه‌مڕۆ ئه‌و شین‌و شه‌پۆڕه‌ی به مردوویی بۆ بکه‌ی؟ تۆ، هه‌ی
ته‌له‌فزیۆنی سه‌ریڕه‌ش، شه‌ووڕۆژ، خۆت به گۆرانی که‌لسووم و کازم
ساهیر و خدێری و مدێری و گه‌جه‌روگوجه‌ر و مناڵ و مه‌زنی هه‌موو
لایهگ خه‌ریک کردووه، ئاگات له فوئاد ئه‌حمه‌ده بێنازه‌کان
بوو؟! قه‌ت جارێک ڕێزت لێنان؟
ئێوه هه‌ر
زوڕناکه‌ی خۆتان بژه‌نن و ئێمه‌ش، به‌تایبه‌تی ڕۆشنبیرانی
چاره‌ڕه‌شی هه‌ولێری بێکه‌س، باشتان ده‌ناسین. بڕۆن خه‌ریکی ئوم
که‌لسووم و کازم ساهیری به‌عسی و یاس خدر و مدرهکانی خۆتان بن،
واز له فواد ئه‌حمه‌د بێنن، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ڕۆڵه‌کانی هه‌ولێر
خۆیان به شێوه‌یه‌کی شایان یادی گه‌وره‌پیاوی خۆیان ده‌که‌نه‌وه.