info@kurdistannet.org

كاتي بلآوكردنةوة بة كاتي ناوةندي ئةوروثا

www.kurdistannet.org

www.kurdistannet.org

 

لة لةنجةي ثةثولةيةكدا.... ثؤلآ سةعيد

 

زۆر گه‌ڕام به‌دوای سه‌مای ڕۆیشتنتا

له هیچ شوێنێك نه‌مدییه‌وه

وێڵی سكێچی چاوه‌كانت بووم

له په‌ڕاوی شیعره‌كانمدا

تاڵێك له برژانگتم دۆزیییه‌وه،

برژانگت له له‌پی ده‌ستمدا بوو به په‌پووله‌یه‌ك

شیعره‌كانم بۆی بوونه گوڵستان

له‌وساته‌وه ئیدی بۆ په‌پووله‌ی برژانگت

خۆیانكرد به هه‌وارگه‌یه‌ك،

ئێستانێ په‌پووله‌یه‌كی له هه‌وارگه‌ی شیعره‌كانمدا

منیش منداڵێكی پێخاوسی ئاشق

خله‌خل ئه‌وداڵانه‌ ڕاده‌كه‌م

به‌دوای له‌نجه‌ی ئه‌و په‌پووله‌یه‌دا،

خۆزیا منیش له فڕیینتا له‌نجه‌یه‌ك ده‌بووم

خۆئه‌گه‌ر بۆ چركه‌ساتێكیش ته‌مه‌نم هه‌بوایه

ئه‌وا دڵنییا هه‌ر هۆگری گوڵی لێوت ده‌بووم،

خۆزیا ئێمه‌ هه‌ردووك دوو گوڵی كێویی ده‌بووین

به خه‌رمانێك له ئه‌ویینی خاكه‌وه

ته‌نها هاوڕێی په‌پووله‌ی ئازادیی‌ ده‌بووین،

ئای ئه‌زییزم چه‌ند په‌یوه‌ستم پێته‌وه

چۆن بوویته‌ ئه‌نگوستیله‌ی ته‌مه‌نم و

چوویته‌ په‌نجه‌ی ناسكی شیعره‌كانمه‌وه،

خۆزیا ئابه‌م زووانه ده‌هاتمه‌وه ده‌ركی ڕێت

له باوه‌شی ئه‌ویینی خاك دا

ده‌بوومه‌وه به خۆڵی ژێری پێت،

07.08.04