كصشةي ناو" ثةيظصك لةسةر أونكردنةوةيةك .... خاليد عةزيز
ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک! له ڕێکه‌وتی16ی جولای2004 به‌ناوی
هێژایهکهوه له سایتی کۆمیته‌ی سویدی حزبی دیموکراتی
کوردستان بڵاوکراوه‌ته‌وه، که ناو‌و ناسناوه‌که‌ی وه‌ک
ناو‌و ناسناوی منه. ئه‌و هێژایه، به‌و پێیه که له
سایتێکی سه‌ر به حزبی دیموکرات‌دا ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی
بڵاوکردۆته‌وه، ئه‌ندامی ئه‌و حزبه‌یه‌و هه‌روه‌ک له
ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا نوسیویه‌تی "زۆرجار وه‌ک نوێنه‌ری
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ مێدیا وتووێژم
هه‌بووه"نوێنه‌ر یان پهیڤبێژی حزبی دیموکراته.
له ڕاستیدا له‌وکاته‌وه ئه‌و به‌ڕێزه بۆته پهیڤبێژی
حدکا ڕووبه‌ڕووی گه‌لێک پرسیار بوومه‌وه، جا چ له‌ڕێگای
ئیمهیل یان ته‌له‌فوونه‌وه بێت. دیاره بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی
گومان هه‌موو جارێک بۆ ئه‌و دۆستانه‌ی له‌و پێوه‌ندییه‌دا
پرسیاریان هه‌بوو بێت، ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویستم داوه‌و
سه‌ره‌نجام گومانه‌که ڕه‌ویوه‌ته‌وه. بۆیه‌ش پێشه‌کی
ده‌بێ ده‌ست خۆشانه‌ی پێ بڵێم بۆ ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی و
بێگومان ده‌توانێ لانیکه‌م ئه‌و هێژایانه‌ی لهنزیکیهوهن
و ته‌نانه‌ت له یه‌ک شاریش له وڵاتی سوید ده‌ژین بزانن
من که نوسه‌ری ئه‌و بابه‌تانه‌م هاوڕێی حزبی! و
هاوشاریهکهیان نیم. بۆیه ئه‌مه‌ی ده‌بێژم چونکه
چه‌ندین جار له لایه‌ن هاوڕێیانی هاوناوی هێژاوه به
هه‌ڵه په‌یام بۆ من هاتوه‌و هه‌رچه‌ند ئاگادارم کردوون
به‌ڵام هه‌روا به‌رده‌وامن!.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر ڕونکردنه‌وه‌که‌ی به‌ڕێزیان
چه‌ند تێبینی به پێویست ده‌زانم.
من له مێژه به‌و ناوه‌وه ده‌نوسم و وه‌ک ئه‌و هێژایه
ئاماژه‌ی پێداوه ته‌نیا له یه‌ک ساڵی ڕابردوه‌وه نیه
که بابه‌تم به‌و ناوه‌وه بڵاو بۆته‌وه به‌ڵکو لانیکه‌م
پانزده ساڵه1 به‌و ناوه نوسراوه‌م بڵاو ده‌بێته‌وه.
له‌وه‌ش زیاتر له ساڵی 97 به‌ملاوه که له ئوسترالیا
ده‌ژیم که‌م و زۆر بابه‌ت و نوسراوه‌م هه‌ر به‌و ناوه
بڵاوکردۆته‌وه.
هاوناوی هێژا نوسیویه‌تی که" هێندیك وتاری جۆراوجۆری هه‌ر
به‌و ناوه و بێ پێشگر و پاشگر له سایتی "دیمانه" و هێندێك
سایتی دیكه دا بڵاو كردۆته‌وه". له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌بێ
بێژم که من بابه‌تم به‌ناوی خۆم نوسیوه‌و ناوی خۆشم
ئه‌وه بوه که هه‌یه، نه‌ک خودای نه‌کرده! له که‌سێکی
دیکه‌م داگیرکردبێت. پێشم سه‌یره که ئه‌و به‌ڕێزه من
ده‌خاته ژێر پرسیار که گوایه ئه‌ز"بێ پێشگر و پاشگر"
بابه‌تی جواروجۆرم "هه‌ر به‌و ناوه"! بڵاوکردۆته‌وه.
ناوی ئه‌ز خالید عه‌زیزییه و هیچ پاشگرو پێشگرێکی نیه‌و
هه‌ربۆیه‌ش سروشتیه که به‌ناوی خۆمه‌وه بنوسم و
بپه‌یڤم.
من له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کانم ئه‌دره‌سی ئینترنێتیم داندراوه و
له‌وانه‌ی دێمانهش هه‌روا. ئه‌وکه‌سه‌ی پرسیاری هه‌بوو
بێت ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووی کردومهوهو منیش ڕونکردنه‌وه‌م
داوه بۆ ئه‌وه‌ی گومان بڕه‌وێته‌وه. ئه‌و ئازیزه
ده‌بێژێ" تا ئێستا زۆر كه‌س و لایه‌نی سیاسی پێوه‌ندییان
به منه‌وه گرتوه و پێیان وا بووه كه من ئه‌و وتارانه‌م
نووسیوه". تا ڕاده‌یه‌ک جێی پێکه‌نینه و مرۆڤ ناهه‌قی
نیه که سه‌ریشی سوڕ بمێنێ. ئه‌و بابه‌تانه‌ی من نوسیومن
له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حزبی هاوناوی هیژا جیاوازیان هه‌یه‌و زۆر
جاریش ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و حزبه تێدا بوه.
نوسراوه‌کانی من له ڕووی سیاسیه‌وه له سیاسه‌تی حزبی
دیموکرات دوورن یان لانیکه‌م یه‌ک ناگرنه‌وه. سه‌یره حزب
یان لایه‌نی سیاسی له‌سه‌ر بابه‌تێکی سیاسی که ناو‌و
ئه‌دره‌سی له‌سه‌ره پێوه‌ندیی به‌که‌سێکه‌وه ده‌کات که
نوێنه‌ری حزبێکه‌وه و حزبه‌که‌ش سیاسه‌ت و ئه‌ده‌بیاتی
له‌گه‌ڵ ئه‌و نوسراوه پرسیارهێنهره یه‌کانگیر نیه‌و
یان لێی دوره. ئه‌مه بۆخۆی بۆ قوڕ پێوان ده‌بێ نه‌ک
پێکه‌نین. خۆزگه کاکی هاوناو نمونه‌یه‌کی ناوی ئه‌و
وتارانه‌ی بنوسیبایه که بۆته هۆی ئه‌وه‌ی" زۆر که‌س و
لایه‌ن" ی سیاسی پێوه‌ندیی پێوه بکه‌ن و منیش بۆ ئێوه‌ی
خوێنه‌ری هێژام ڕوونکردایهوه که ئه‌و بابه‌تانه
له‌گه‌ڵ هزرو ڕوانینی کاکی هاوناوو حزبه‌که‌ی چه‌نده
ناته‌بان و ناکرێ که‌سێک نوێنه‌ر یان پهیڤبێژی حزبێک بێت
و نوسراوه‌و وتاره‌کانی پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی حزبه‌که‌ی
بێت. به تایبه‌ت لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌زانن که نوێنه‌ر
ده‌توانێ له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حزبه‌که‌یدا بپه‌یڤێ و
هه‌ر ده‌بێ په‌سند بێژی حزبه‌که‌ی بێت، جا ئه‌و حزبه
ئه‌گه‌ر دایکی دیموکراسی و کانیاوی جیاوازی هزریش بێت. پێم
وایه ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و به‌ڕێزه ئێژێ پاشگرو پێشگریشم بۆ
ناوه‌که‌م دانه‌ناوه نێوه‌ڕۆکی نوسراوه‌کان ناسێنه‌ری
خاوهنهکهیانن!.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه که پرسیاریان
ئاراسته‌ی ئه‌و هیژایه کردوه بێگومان ئینترنێت به‌کار
دهێنن. باشه پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌و لایه‌ن و که‌سه
به‌ڕێزانه بۆ له ڕێگای ئه‌دره‌سی نوسه‌ره‌وه
پرسیاره‌کانیان ئاراسته‌ی خاوه‌ن و نوسه‌ری بابه‌ته‌که
نه‌ده‌کرد. ئه‌وانه‌ی به‌کارهێنه‌ری ئینترنێتن ده‌زانن بۆ
نموونه(هۆت مایڵ) یان هه‌ر سێرڤهیهکی دیکه یه‌کجار به
ناوێکه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ت ده‌داتێ ئهدرهست
له‌گه‌ڵیان هه‌بێت. که‌سی دیکه ناتوانێ به هه‌مان ناو
ببێته خاوه‌نی ئه‌دره‌س. که‌واته ئه‌و ئهدرهسهش که
له‌سه‌ر وتاره‌کان بوون هه‌ر ئه‌دره‌سی من بوون. ناکرێ
ئه‌و هێژایهش ئه‌دره‌سی وه‌ک هی منی هه‌بێت. بۆیه‌ش بۆ
ئاگادرای هاوناوی هێژاو به‌و ئه‌دره‌سه هه‌ر پرسیارێک
ڕووبه‌ڕووم کرابيتهوه وڵامم داوه‌ته‌وه، به‌ڵام قه‌ت
لایه‌نێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێوه‌ندی پێوه نه‌گرتووم. من
ده‌زانم ئێو پێوه‌ندیتان پێوه کراوه!! و هه‌ر ئه‌وه‌ش
ناچاریکردوون ئه‌و ڕوونکردنه‌وه بوه‌شێنن. به‌ڵام سه‌ر
سوڕمان و قوڕپێوانهکه بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌و هێژایانه‌ی
پێوه‌ندییان به جه‌نابته‌وه گرتوه پێان وایه ده‌بێ له
هه‌موو دنیا که‌سێک به‌و ناوه‌وه هه‌بێت و ئه‌و که‌سه‌ش
ئه‌وه‌یه که بۆخۆیان ده‌یناسن و ناوی له په‌ڕاوی
تهلێفونهکهیان دا هه‌یه‌و هه‌ر شتێکیش کراو ڕوویدا به‌و
ناوه‌وه، خراپ یان چاک، ئه‌وه ئه‌وه‌یه که بۆ خۆیان
ده‌یناسن. ئه‌و بابه‌تانه که ئه‌و پرسیارانه‌ی
به‌ره‌وڕووی هاوناوی هێژا کردۆته‌وه هه‌موویان له
سایته‌کانی ئینترنێتدا بڵاوکراونه‌وه. خوێنه‌ری هێژا گه‌ر
لایه‌ن بێت یان ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن یان که‌سێک، ده‌بێ
له ڕێگای ئه‌دره‌سی نوسه‌ره‌وه پێوه‌ندی به خاوه‌ن
بابه‌ته‌که‌وه بکات و بیخاته به‌ر نه‌شته‌ری پرسیار نه‌ک
شتێکی دیکه. ئه‌و هێژایهش تا پهیڤبێژی حزبی دیموکرات
بێت ئه‌و پاشگره‌ی پێوه نوساوه‌و ده‌توانێ یارمه‌تی ده‌ر
بيت. چونکه هه‌موو پهیڤینهکانی به‌ناوی نوێنه‌ری ئه‌و
حزبه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ک ئه‌و هێژایه ئاماژه‌ی پێداوه، ئه‌ز وێبلاگێکم
هه‌یه به‌ناوی کوردستان و له‌وێش ئه‌دره‌سی پێوه‌ندیم
هه‌یه‌و جێگای نوسینی تێڕوانینیش هه‌یه. هه‌روه‌ها بۆ
ئاگاداری ئه‌و هێژایه بلاگێکی تریشم هه‌یه که ناوی
هه‌واره و ته‌نیا نوسراوه‌کانی خۆمی تێدایه و بۆ ئه‌وه‌م
چێکرد که هه‌موو بابه‌ته‌کانی پێشوم که به‌تایبه‌ت له
دوازده ژماره‌ی گۆڤاری وه‌رزانه‌ی هه‌وار(گۆڤارێکی
وه‌رزانه‌ی سیاسی ئه‌ده‌بی ڕۆشنبیری بوو که من و چه‌ند
که‌سێکی دیکه له ئوستڕالیا ده‌رمان ده‌کرد)دا بڵاوم
کردونه‌وه له‌وێدا بیان نوسمه‌وه.
من زیاتر له‌و به‌ڕیزه مه‌به‌ستمه که نوسراوهکانم هی
خۆم بن و نه‌کرێنه هی که‌سێکی دیکه. به‌ڵام هه‌روه‌ک
چه‌ند مانگ به‌ر له ئێستا هاوناوی هێژا بۆ چاره‌ی ئه‌و
کێشه‌یه به‌ته‌له‌فوون پێوه‌ندیی پێوه‌کردم و گه‌لێک
له‌و باره‌وه په‌یڤین، ڕێگه‌چاره‌یه‌کی ئه‌وتۆ نیه که
ئه‌و کيشهیه بن بڕ بکات. بۆ وێنه من له نوسراوه‌کاندا
زۆرتر و به‌تایبه‌ت پاش پێکه‌وه په‌یڤینه‌که ئاماژه‌م
به‌وه‌کردوه که ئه‌و بابه‌ته که‌سێک نوسیویه‌تی که له
ئوسترالیا ده‌ژی. به‌ڵام دیسان ڕووبه‌ڕووی پرسیار
بوومه‌وه. هیوادارم هه‌م ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی هاوناوی هێژاو
هه‌م ئه‌م په‌یڤه‌ی ئه‌ز بتوانێ کۆتایی به‌و کێشه‌یه
بێنێت. دیاره هه‌روه‌ک له په‌یوه‌ندییه
تهلهفوونیهکهی ئه‌و هێژایه‌دا پێشنیارم کرد بریا هه‌ر
ئه‌وکات پێکه‌وه ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کمان بوهشاندایه به
ناوی هه‌ردووکمان و باشتر و زووتر ته‌می گومانی
ده‌ڕه‌وانده‌وه، به‌ڵام ئه‌و هێژایه به باشی نه‌زانی و
دواتر وه‌ک ده‌بینین بۆخۆی به ته‌نێ ئه‌و کاره‌ی کردوه،
که هێشتاش ئه‌ز به ئه‌رێنی ده‌بینم.
هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه ڕوونمکرده‌وه من ناوم (خالید
عه‌زیزی)یه‌و ئه‌وه ناوی ته‌واوی منه‌و هه‌ر به‌و
ناوه‌شه‌وه ناسراوم و له‌وه‌تی خۆم ناسیوه‌و و به‌بیرم
دێت به‌و ناوه بانگکراوم. کاتێکیش خۆم ناسی و له‌خۆم
ڕوانی منداڵێکی دوانزه سێزده ساڵه، که قالۆرێکی به
شانیه‌وه بوو، بانگیان ده‌کرد خالید عه‌زیزی!! له جارێک
زیاتر ناوم به شه‌هید بوو؟! بڵاوکراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها
به برینداریش. نزیک پانزده ساڵ له حزبی دیموکرات‌دا
تێکۆشانم هه‌بووه هه‌ر به‌و ناوه ناسراوم به‌بێ پاشگرو
پێشگر. له ڕاستیدا بۆخۆم ئه‌م ناوه‌م ههڵنهبژاردوهو
زۆریشم حه‌ز ده‌کرد ئه‌و ناوه عارهبیهم له‌سه‌ر
نه‌بایه. ئه‌م حه‌زه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پاش ڕوداوی
یازده‌ی سپتێمبه‌ر!!.
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم
8ی گه‌لاوێژی 2704
په‌ڕاوێز:
1- ئێستاش که ئێستایه باوه‌ڕناکه‌م و دڵنیا نیم، گۆڤاری
26ی سه‌رماوه‌ز، ژماره‌سێ، سیاسی ئه‌ده‌بی، ده‌وره‌ی
دووهه‌م، بڵاوکراوه‌ی حداکا، ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ.
تێبینی: گه‌ر ده‌خوازی په‌یوه‌ندیم پێوه بکه‌ی:
Tel
&
fax: 0061 8 82891849
E-mail:
xalidazizi@hotmail.com |