كةركوك قةيراني ناسنامة! .... سةردا عةزيز
که‌رکوک،
وه‌ک هه‌موو که‌س ئه‌زانێ، ناوی شارێکه. به‌ڵام چ جۆره شارێکه
ئه‌و شاره؟ ئه‌وه پرسیارێکی ئاڵۆزه. من له ژیانما که‌رکوکم
نه‌دیوه، هیچ شتێکیش نیه له داهاتودا که نیشانه‌ی ئه‌وه بێ من ئه‌و
شاره ده‌بینم. به‌ڵام ئایا که‌رکوک بریتیه له، ته‌نها، شوێنێک له
جوگرافیادا؟ وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئینسۆکلۆپیدیای رۆژهه‌ڵاتا (ئۆریه‌نت)
دا هاتووه: شارێکه له عێراق، ژماره‌ی دانیشتوانی نزیکه‌ی سی
چاره‌که ملێوێنێکه. له پاده‌شتی چیاکانی زاگرۆسدایه، نزیکه‌ی 350
مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه که‌رکوک بێت وه‌ک
جێگایه‌کی تایبه‌ت له سه‌ر گۆی زه‌وی ئه‌وا له‌م جێگا تایبه‌ته‌دا
له‌سه‌ر گۆی زه‌وی کۆمه‌ڵێ ماڵ و خانوو و گه‌ره‌ک و گۆرستان،،،شتی
تر هه‌بن. ئه‌وا ته‌نها به‌شی فیزیای ئه‌م شوێنه دیاری
ئه‌که‌ن.که‌واته ئه‌وه‌ی من نه‌مدیوه بریتیه له فیزیای ئه‌و شاره،
به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ئه‌و شاره متیافیزیکیشی هه‌یه. که له
چیرۆکه‌کانی سه‌رده‌می مناڵیه‌وه ده‌ست پێ ئه‌کات، تا گه‌وره‌بوون
و سه‌ربوورده‌کانی عه‌لی قومارچی.
له ناسنامه
کۆنهکهمدا، که له ناوه‌ندی ساڵانی حه‌فتا ده‌رچوو بوو، تیا
نوسرابوو،(کلار،کفری،کرکوک). به‌ڵام من ئه‌و ناسنامه‌یه‌م، له
شه‌وێکی باوبۆراندا، له سه‌ر که‌شتیه‌کی گه‌وره فرێدایه ناو
زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیه‌وه، به‌و مه‌به‌سته‌ی له هه‌موو شوێنه‌وارێکی
عێراقی بوون پاك بمه‌وه. (ئه‌و ده‌م وام ئه‌زانی ناسنامه بریتیه له
پارچه‌یه کاغه‌ز، ده‌توانم به ئاسانی له کۆڵی خۆمی که‌مه‌وه،بۆیه
فرێم دایه زه‌ریا، به‌ڵام پاشان بۆم ده‌رکه‌وت، که ره‌نگی قژم و
ره‌نگی چاوم و شێوه‌ی قسه‌کردنم و نان خواردنم و چۆنێتی نوستنم له
گه‌ڵ ئافره‌تا و چه‌نده‌ها شتی تریش ئه‌و پێکهاته ئاڵۆزه پێک دێنن
که پێی ده‌ڵێن ناسنامه). ناوی ئه‌و سێ شوێنه که پێکه‌وه هاتوون،
به شێوه‌یه‌کی هێرارکی په‌یوه‌ندیه‌کی ئیداری دروست ده‌کات. ئه‌و
سه‌رده‌مه که‌لار شوێنێک بووه سه‌ر به کفری، هه‌روه‌ها کفریش
سه‌ر به که‌رکوک. به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین، ئێستا ئه‌م شارانه له هیچ
په‌یوه‌ندیه‌کا نین پێکه‌وه. کفری سه‌ر به باقوبهیهو که‌لاریش
سه‌ر به سلێمانی. ئه‌م دابرانه له چه‌ند روویه‌که‌وه مه‌به‌ست
دار بوو، یه‌که‌م دابرینی که‌رکوک وه‌ک شارێک له شارۆچکه
کوردنشینه‌کانی تر، چونکه له ئاگایی کورددا، په‌یوه‌ندی به
شاره‌که‌و لاواز ده‌بێ چونکه که‌متر هاتووچۆی ده‌که‌ن وه له‌هه‌مان
کاتدا که‌متر بیری لێئه‌که‌نه‌وه. دووه‌م باڵا ده‌ستکردنی
عه‌ره‌ب له شاره‌که‌دا. بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجامدا ببێته شارێکی
بچوکی زۆرینه عه‌ره‌ب.
ئه‌گه‌ر
فیزیای که‌رکوک به ئاسانی ببینرێ و بناسرێته‌وه، هه‌رچه‌نده من
بروام نیه هیچ ئاسنیهک له مه‌دا هه‌بێ، چونکه شارێک هه‌مان شار
نیه بۆ دوو که‌سی جیاواز. که‌رکوک هه‌مان شار نیه بۆ پیاوێکی
موسوڵمان و ژنێکی شیوعی. په‌یوه‌ندی ناوه‌ند و مرۆڤ یه‌کێکه له‌و
په‌یوه‌ندیه ئاڵۆزانه‌ی که پانتاییه‌کی به‌رینی له زانستی
جوگرافیا‌و فه‌لسه‌فه‌دا داگیرکردوه. یه‌کێک له‌و پرسیاره
کۆنونوێیهی که ئه‌رستۆ له کتێبه‌که‌یا 'فیزیک' وروژاندی
ئه‌وه‌بوو، ئایا لاشه‌و شوێن چۆن په‌یوه‌ندیدارن؟ یان چ
په‌یوه‌ندیه‌ک له نێوان لاشه و شوێندا هه‌یه. تا رۆژگاری ئه‌مرۆش
ئه‌م پرسیاره جێی تێرامانه. له گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی فیمینیزمدا له‌م
ساڵانه‌ی دوایدا روناکی زیاتر خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندی مرۆڤ(ئافره‌ت)
به شوێنه‌وه. له ئاگایی ژن‌دا نه‌خشه‌ی شار جودایه له نه‌خشه‌ی
پیاو: هه‌ندێ شوێن هه‌یه له شاردا که ئه‌و(ئافره‌ت) وای به‌باش
ئه‌زانێ دووری لێبگرێ، ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسوڵمانی توندره‌وی
تیایه تانه‌و به‌ردی تێئه‌گرن، یان پیاوی له لاشه حه‌رام بوو،
ئه‌یانه‌وێ چالاکی بنوێنن. جوگرافیای شار به پێی کاتیش ده‌گۆرێ، له
کاتی جه‌نگدا وا باشتره نه‌رۆی بۆ هیچ کوێ، له شه‌ودا خۆت له
هه‌ندێ شوێن به دوور بگری باشه. هه‌روه‌ها دابه‌ش بوونی چینه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان جوگرافیای شاریش دابه‌ش ده‌کا؛ که‌س له
'خه‌بات'-ه‌وه نایه بۆ ئه‌وه‌ی له 'تووی مه‌لیک' پیاسهبکا، ئه‌م
دیاریده‌یه زیاتر له شاره پیشه‌سازیه گه‌وره‌کاندا ده‌رئه‌که‌وێ،
که هه‌ر شاره‌و چه‌ندان گیتۆی تیایه، شوێنێکی وه‌ك هارلم له
نیوێورک. میشێل فۆکۆ به‌وردی باس له به دیسپلین بوونی شوێن ئه‌کا
له ووتارێکا که ناوی، ده‌رباره‌ی شوێنی تر، هێترۆتۆپیا. به‌ڵام
دۆلۆز‌و گیتاری بروایان وایه که سه‌رده‌می دیسپلین ته‌واو بوو،
به‌ڵکو سه‌رده‌می کۆنترۆڵ ده‌ستی پێ‌کرد، چونکه کۆنترۆڵ بۆ ماوه‌ی
کورته، خێرایه، زوو زوو ده‌گۆرێ له شێوه‌دا، له هه‌مانکاتدا
به‌رده‌وامه‌و ناکۆتایه. به‌ڵام دیسپلین وا نیه. ئه‌وه‌ی به‌عس
پێی هه‌ستا له هه‌مانکاتدا دیسپلین و کۆنترۆلیش بوو. دیسپلین بوو
له گورینی لاشه‌ی(هه‌یکه‌لی ئیداری) شاره‌که و له هه‌مانکاتدا
کۆنترۆلیش بوو. ئه‌گه‌ر فیزیای شوێن ته‌نها په‌یوه‌ندی به نیشته‌جێ
بوانیهوه هه‌یه ئه‌وا میتافیزیک، چونکه په‌یوه‌ست نیه به
شوێنه‌وه، په‌یوه‌ندی به هه‌مووانه‌وه هه‌یه. لێره‌وه که‌رکوک ماڵی
کهرکوکیهکانه به‌ڵام شاری هه‌مووانه، دیاره من له هه‌موان
مه‌به‌ستم کورده.
به‌ڵام که
ئه‌ڵێین میتافیزیکیای که‌رکوک مه‌به‌ستمان چیه؟ چه‌مکی میتافیزیک
یه‌کێکه له چه‌مکه کۆنه‌کانی دونیای فه‌لسه‌فه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
له کاره‌کانی ئهندریۆکۆس سه‌ده‌ی یه‌که‌می پێش زاین تا رۆژگاری
ئه‌مرۆ، به‌ماناو مه‌به‌ستی جیاواز به‌کاردێ و به‌کارهاتووه. لای
کانت میتافیزیکیای ئه‌خلاق هه‌یه. به‌ڵام ئێمه لێره‌دا به
مانایه‌کی جیاواز به‌کاری ده‌به‌ین. چه‌مکی میتافیزیک له پێشگری
میتا که یانی ئه‌ودیوو وه فیزیک پێک هاتووه که یانی سروشت. له
فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخدا ئه‌و کاره تیوریانه ئه‌گرێته‌وه که
ده‌رباره‌ی بابه‌تێک ده‌کرێت. به‌ڵام من لێره‌دا مه‌به‌ستم له
'میتا' ئه‌و گرنگیه‌یه که شوێنێک له ده‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌یه‌تی. ئایا
که‌رکوک له ده‌ره‌وه‌ی که‌رکوک چ گرنگیه‌کی هه‌یه؟ لێره‌دا گرنگی
نه‌وت دێت، سه‌ره‌تا وه‌ک په‌رستراوێک،(هه‌رچه‌نده ئه‌و په‌رستراوه
نه‌زانراوه که نه‌وته، به‌ڵکو وه‌ک گڕ-ێک بینراوه، ئینجا وه‌ک
هه‌رشتێکی تر که لێکدانه‌وه‌ی نه‌بووه ئه‌وه نهێنی بووه وه
په‌رستراوه. بۆ یه‌که‌م جار نه‌وت له که‌رکوک ساڵی 1927له‌لایه‌ن
برتش پترۆڵیوم، کارگه‌ی نه‌وتی به‌ریتانی، وه ده‌رهێندرا). به‌ڵام
ئێمه ئێستا ئه‌زانین. ئه‌مه‌ش به روونی له گۆرانیه فۆلکلۆره‌کاندا
دیاره، بابه‌گورگور بهگور هاتم بۆ کور هاتم. که رسته‌یه‌که
مۆرکێکی ئاینی به سه‌ریا زاڵه، یه‌که‌م جار که‌سه‌که، هاوارده‌کا،
ناودێنێ، داوائه‌کات، ئینجا شێوازی هاتنی خۆی بۆ به‌یان ده‌کات، که
به خێرایه به گوره به حه‌سره‌ته، پاشان داوای خۆی بۆ ئاشکرائه‌کات
که داوایه‌که بۆ کور، جه‌نگاوه‌ر، هێزی کار، ماسولکه، که تارۆژی
ئه‌مرۆش له کۆمه‌ڵگای کوردیا شوێنه‌واری ماوه. هه‌رچه‌نده ئه‌م
جۆره میتافیزیکیایه ئه‌چێته خانه‌ی یه‌کێک له مانا تایبه‌تیه‌کانی
میتافیزیکیاوه که ئه‌ویش ره‌هه‌ندی ئه‌فسانه‌یی میتافیزیکیایه، که
زیاتر تێروانینێکی وهزعیانهیه. به‌ڵام هه‌رئه‌م ئه‌فسانه‌یه
به‌رده‌وامی هه‌یه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا. هه‌رچه‌نده ئێمه له
سهردهمێکاین که سروشت تیایا مردوه، به‌و مانایه ئه‌وه‌ی بتوانرێ
بزانرێ زانراوه، هه‌رچه‌نده ووته‌زایه‌کی وا تاسه‌ر ئێسقان
رێژییه، به‌ڵام ئێمه له سه‌رده‌مێکا ئه‌ژین که زانیاری ده‌رباره‌ی
سروشت له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی تر زۆر زۆر زیاتره. نه‌وت ئه‌مرۆ
خوێنی شاده‌ماری ئابووریه، ئابووریه که ده‌سه‌ڵات وه‌به‌رهه‌م
ئه‌هێنێ، ده‌سه‌ڵاتێک که پێویسته بۆ بوون. بۆیه که‌رکوک وه‌ک
جێگایه‌ک که له هه‌ناویا نه‌وتی حه‌فتا ساڵی داهاتووی تیایه
ده‌بێته ئه‌و شوێنه که کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک خه‌ونه‌کانی له
سه‌ر بونیاد بنێ. مه‌ترسی ئه‌م خه‌ونه‌یه که‌وای کردوه له هه‌موو
ئه‌وانی تر نکوڵی له کوردبوونی که‌رکوک بکه‌ن، له کاتێکا که دڵنیان
که شوێنێکی کوردیه.
به‌ڵام له
واقیعدا، وه‌ک چۆن که‌رکوکێک هه‌یه بۆ کورد، هه‌روه‌ها که‌رکوکێک
هه‌یه بۆ تورکومان، یه‌کێک بۆ عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن، یه‌کێکی تر بۆ
عه‌ره‌بی ناره‌سه‌ن، یه‌کێک بۆ کلدان و ئاشور یه‌کێک بۆ تورکیا،
یه‌کێکیش بۆ ئه‌مه‌ریکا. که لای هه‌ریه‌کیان وێنا‌و مێژوو و خیتاب و
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت هه‌یه. که که‌رکوک ده‌کاته ئه‌و جێگایه‌ی که
له کاتێکا ئه‌و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیانه له خۆی ده‌گرێ له
هه‌مانکاتدا ناتوانێ ببێته هه‌موو ئه‌وانه له یه‌ک کاتدا. بۆ
ئاسانکردنی ئه‌و تۆره ئاڵۆزه له په‌یوه‌ندیه‌کان دابه‌شیان ده‌که‌م
بۆ دوو کاتاگۆری، یه‌که‌م ده‌ره‌وه وه دووه‌م ناوه‌وه. ده‌ره‌وه:
تورکیا‌و ئه‌مه‌ریکا. ناوه‌وه: کورد‌و که‌مینه‌کانی تر که له‌وێ
نیشته‌جێن.
ده‌ره‌وه:
تورکیا
تورکیا ئه‌و
ووڵاته‌یه له ناوچه‌که‌دا که په‌یوه‌ندیه‌کی ئاڵۆزی ئابووری و
سیاسی به شاره‌که‌وه هه‌یه. به جۆرێک بۆ تورکیا که‌رکوک یه‌کێکه
له کێشه یه‌که‌میه‌کانی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی. که هه‌ندێ جار
ده‌گاته ئاستێک وه‌ک ئه‌وه‌ی تورکیا شاره‌که به به‌شێک له
جوگرافیای خۆی بزانێ. هه‌ر ئه‌مه وای له هوشیار زێباری کرد له
عه‌بدوڵا گوڵ بپرسێ: ئه‌رێ که‌رکوک شارێکی تورکیه؟ بۆ تورکیا
که‌رکوک هێڵی سوره، سور به‌و مانایه که نابێ ته‌جاوزی بکرێ،
هه‌روه‌ها به‌و مانایه‌ش که تورکیا ئاماده نیه که دان و ستانی له
سه‌ر بکات. بۆ چی که‌رکوک هێڵی سوره؟ یان بۆچی که‌رکوک هێنده
گرنگه؟ دیاره تورکیا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا پێمان ده‌ڵێ،
چونکه زۆرینه‌ی(به‌لای تورکیاوه) تورکن، بۆیه به‌لای تورکیاوه
گرنگه که داکۆکی له مافه‌کانیان بکات، وه‌ک قوبرس. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
بپرسین، بۆچی تا ئێستا تورکیا بێده‌نگ بووه، که ناوچه‌که له ژێر
ده‌ستی دیکتاتۆردا بوه، به‌ڵام له پڕ بوو به خه‌مخۆر؟ بۆیه پێویسته
زیاتر له‌م به‌هانه‌یه بکۆڵینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆمان روون بێته‌وه
که ئایا ئه‌م خیتابه له‌م کاته‌دا، رووپۆشی چی خیتابێکه. دیاره
ئاماده‌بوونی هێزی ئه‌مریکیه که رێ له تورکیا ئه‌گرێ، بۆ ئه‌وه‌ی
له ژێر په‌رده‌ی پاراستنی تورکمانه‌کان-دا هێز ره‌وانه‌ی ناوچه‌که
ناکات. تورکیا ئه‌م کێشه‌یه به به‌شێک له ستراتیژیه‌تی خۆی
ده‌بینێ، له به‌رئه‌وه هیچ گۆران روونادا ئه‌گه‌ر حکومه‌ت چه‌پ بێت
یان راست، موسوڵمان یان عه‌لمانی. جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که
تورکیا له سه‌رده‌می ئه‌ربه‌کاندا هێرشی کرده سه‌ر قوبرس، بۆ تورک
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تورکیا له سه‌روی خوا‌و باوه‌رو
ئایدهلۆژیاوهیه. ئه‌وه ته‌نها کوردی تێنه‌گه‌یشتووی قوربه‌سه‌ره
که بروای به ئه‌و شته بێبنه‌مایانه هه‌یه،(وه‌ک هه‌واڵ هه‌یه که
کۆمۆنیست و ئیسلامیه‌کان عه‌ره‌به هاورده‌کان به ئه‌ندام
وه‌رده‌گرن و به‌هانه بۆ مانه‌وه‌یان ئه‌هێنه‌وه). هه‌رده‌م فریوی
پێئه‌خوا. که‌رکوک ئه‌و شاره‌یه به‌بروای تورکیا ئه‌گه‌ر ببێته
به‌شێک له کوردوستان ئه‌وا کوردوستان ده‌توانێ وه‌ک ووڵاتێکی
سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌که‌دا هه‌بێت و به‌رده‌وامی به بوونی خۆی بدات.
کۆماری مه‌هاباد ته‌نها توتنی هه‌بوو، بۆیه که روسیا به چه‌ند چاڵه
نه‌وتێ فرۆشتی، ئه‌وا نه‌یتوانی له مانه‌وه به‌رده‌وام بێت، بۆیه
سه‌رکرده‌که‌ی ناچاربوو بروا پێشوازی له داگیرکه‌ران بکات، که
نیشانه‌ی نه‌ناسینی دوژمن و تێنه‌گه‌یشتنی سیاسیانهبوو، له
ئه‌نجامدا خۆی و کۆماره‌که‌شی له سێداره‌درا. هه‌رچه‌نده سه‌رکرده
کورده‌کان له هه‌موو ههستانو دانیشتنێکا ئه‌وه دووباره
ئه‌که‌نه‌وه که ئه‌وان نایانه‌وێ سه‌ربه‌خۆبن، به‌ڵام تورکیا
داواکردنی که‌رکوک وه‌ک داوای سه‌ربه‌خۆیی لێک ئه‌داته‌وه. دیاره
تورکیا له‌وه دڵنیایه که هیچ کام له دوو سه‌رکه‌رده کورده‌کان
جیابوونه‌وه راناگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئه‌و ته‌ماشای پلانی درێژ
خایه‌ن ده‌کات بۆ ناوچه‌که. که ره‌نگه بوژانه‌وه‌ی ئابووری
خه‌ڵکی کوردوستان وایان لێبکات که داوای سه‌ربه‌خۆی بکه‌ن یان وا
له بیست ملیون کورده‌که‌ی ژێرده‌ستی تورکیا بکه‌ن که بۆ مافی زیاتر
تێ‌بکۆشێ. بۆیه زۆر به دڵینایهوه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ک ماڵه
تورکمان له که‌رکوک نه‌بوایه تورکیا به‌هانه‌ی تری ئه‌دۆزیه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی رێ له کورد بوونی که‌رکوک بگرێ. ئه‌کرێ له رووی
ئابووریه‌وه ته‌ماشای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکرێ، تورکیا ووڵاتێکی
هه‌ژار و دواکه‌وتوه، دیاره تورکیا خۆی به ووڵاتانی ئه‌وروپیه‌وه
به‌راورد ئه‌کات، ئه‌گینا تورکیا له زۆر ووڵاتانی ناوچه‌که باشتره،
جگه له کورد نه‌بێ که ئه‌وێش به پێی پلانێکی سیاسی ههژاردهکرێن.
(تراژیدیایه‌کی گه‌وره‌بوو که گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی کوردوستانی
باکور نه‌یئه‌توانی ره‌گ و هۆکاری ئه‌م هه‌ژاریه ببینێ، له بری
ئه‌وه ستالینیانه بیری ئه‌کرده‌وه). بوونی ناوچه‌یه‌کی کوردی له
رووی ئابووریه‌وه بوژاوهتر له ئه‌نجامدا ناهاوسه‌نگیه‌ک له
قه‌باره‌ی سیاسی ناوچه‌که‌دا دروست ئه‌کات. که تیایا کورد وه‌ک
کورد ده‌کرێ به‌ده‌ره‌وه بێت. فۆکۆ له شێتی و شارستانیا ئه‌وه‌ی بۆ
روونکردینه‌وه که دابرین و جیاکردنه‌وه‌ی نه‌خۆش و شێته‌کان، وه‌ک
به خستنیانه ناو که‌شتی له ده‌ریادا یان کلۆم دانیان له پشت قفڵه
گه‌وره‌کانه‌وه، مه‌به‌ست لێی دابرینیانه، پهراوێزکردنیانه،
بێده‌نگ کردنیانه. ده‌کرێ به هه‌مان میتۆد ته‌ماشای په‌یوه‌ندی
کورد‌و داگیرکه‌رانی ووڵاته‌که‌ی بکرێ، که داگیرکه‌ران هه‌رده‌م
هه‌وڵ ئه‌ده‌ن کورد له ناوه‌نده‌وه دووربێت، په‌راوێزکراو بێت،
هه‌ژاربێت، هه‌رده‌م هه‌ر له خه‌می ئه‌وه‌دا بێت چۆن ژیانه ده‌رده
سهریهکهی به‌رده‌وامی پێبدات. که له ئه‌نجامدا نه‌یپه‌رژێته
سه‌ر بیرکردنه‌وه له هیچ شتێکی تر. بۆیه تورکیا نایشارێته‌وه و
ده‌ڵێ که که‌رکوک به‌شێکه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا.
ده‌ره‌وه:
ئه‌مریکا!
ئێستا له
که‌رکوک لیوای هێزی ئاسمانی 173د به سه‌رکردایه‌تی کۆڵۆنێڵ ولیه‌م
مهیڤیڵ جێگیره. به پێی ئه‌و زانیارانه‌ی تائێستا له به‌رده‌ستدان
ئه‌مریکا پلانی ئه‌وه‌ی نیه که له که‌رکوک بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی
هه‌میشه‌یی هه‌بێ. یه‌کێک له تایبهیمهندیهکانی بنکه‌ی سه‌ربازی
ئه‌مریکی ئه‌وه‌یه که وایان پێباشه له نزیک شارهگهورهکانهوه
نه‌بن، هه‌رچه‌نده یه‌کێک له بنکه سه‌ربازیه هه‌میشه‌یه‌کانی
ئه‌مریکا له نزیک فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه ده‌بێت له
به‌غدا، له گه‌ڵ سێ بنکه‌ی تر که: بنکه‌ی هه‌وای تالیل نزیک
ناسریه، یه‌کێک له رۆژئاوای عێراق نزیک سنوری سوریا، هه‌روه‌ها
بنکه‌ی هه‌وای باشور له کوردوستان.(ناوه‌کان له ده‌قی ئینگلیزیه‌وه
وه‌رگیراون). هه‌ندێ شاره‌زای سه‌ربازی وای دائه‌نێن که بنکه‌ی
سه‌ربازی ئه‌ناکۆندا که ئێساتا وه‌ک بنکه‌یه‌کی کاتی به‌کاردێ له
داهاتوودا ببێته بنکه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی.
بۆ ئه‌وه‌ێ
تێگهیهیشتنێکمان هه‌بێ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا چۆن
ده‌روانێته که‌رکوک ئه‌وا پێویسته ئاورێک له ئه‌مریکا خۆی وه‌ک
ووڵاتێک و له هه‌مانکاتدا وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
بده‌ینه‌وه(زۆر به‌خێرایی). ئه‌مریکا له رووی مێژووییه‌وه ووڵاتێکی
نوێیه، ئه‌مه وای کردوه که زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مریکا ره‌گێکی
مێژووییان له شوێنێکی تایبه‌تدا نه‌بێ، به تایبه‌ت هێزی کار، بۆیه
زۆر ئاساییه که له ئه‌مریکاییه‌ک ده‌بیسی که له برتش کۆڵۆمبیا له
دایک بووه ئێستا له کالیفۆرنیا ده‌ژی، یه‌که‌میان له سنوری
کهنهدایهو ئه‌ویتریان له سنوری مه‌کسیک. له رێی زانکۆوه هاورێی
ئه‌مریکیم زۆرن، که زۆربه‌یان خۆیان یان خیزانه‌کانیان له
شوێنێکه‌وه رۆشتوون بۆ شوێنێکی تر. بۆیه کاتێک به ئه‌مریکیه‌ک بڵێی
خه‌ڵکێک که له باشوری عێراقه‌وه هاتوون ده‌بێ برۆنه‌وه به‌لای
ئه‌وه‌وه سه‌یر ده‌بێ، چونکه عێراق لای ئه‌و یه‌ک ووڵاته که‌واته
خه‌ڵکی تیا ئازادن بیانه‌وێ له هه‌رکوێ بژین، وه ده‌بێت واش بێت
چونکه ئه‌مریکا وایه. به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له هێزی سه‌ربازیدان
ئه‌وانه‌ن که هیچ شێوازێکی باشتر نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی بژین به زۆری
له خێزانه هه‌ژاره‌کانن، که ناتوانن برۆنه زانکۆ، دێن بۆ سه‌ربازی
بۆ ئه‌وه‌ی له پاشاندا بتتوانن برۆن بۆ زانکۆ. ئه‌مه وایان
لێئه‌کات به ئاسانی نه‌توانن له تایبه‌تمه‌ندی شوێن و
نه‌ته‌وه‌کانی تر بگه‌ن.
به‌ڵام
به‌لای لێپرسراوانی ئه‌مریکاوه که‌رکوک گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه،
له به‌ر هه‌ردوو هۆی سامانه‌که‌یی و پێک هاته ئیتنۆگرافیهکهی.
ئه‌وان نایانه‌وێ که‌رکوک ببێته سه‌راییڤۆ(ئه‌و شاره فره
نه‌ته‌وه‌ییه‌ی بۆسنه که شه‌ری ناخۆی تیا هه‌ڵگیرسا و زۆرترین
زیانی به‌رکه‌وت)، بۆیه به‌لای ئه‌وانه‌وه که‌رکوک قه‌یرانێکه
پێویسته به‌رێوه‌ببرێ نه‌ک چاره‌سه‌ربکرێ، بۆیه ده‌یانه‌وێ که له
هه‌مانکاتدا هه‌موو لایه‌ک رازیبێت.
ته‌ماشاکردنی
که‌رکوک له‌م دوو روانگه‌یه‌وه له لایه‌ن ئه‌مریکاوه، یه‌که‌م وه‌ک
شارێکی عێراقی و دووه‌م هه‌وڵدان بۆ سه‌رهه‌ڵنه‌دانی هیچ
کێشه‌یه‌کی ئه‌تنی، که له هه‌مانکاتدا یانی خۆ دوورگرتن له
باسکردنی هه‌موو کێشه‌یه‌کی ئیتنی، به هیچ شێوه‌یه‌ک له
به‌رژه‌وه‌ندی کورددا نیه. گۆرانێک له دیمۆگرافیای که‌رکوکدا دروست
بووه بۆ مه‌به‌ستێکی تایبه‌ت، له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م گۆرانه‌ش
ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر وه‌ک خۆی بهێڵرێته‌وه ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه
هێشتا پیاده‌کردنی سیاسه‌ته‌که به‌رده‌وامه. به‌رده‌وام بوونی
سیاسه‌ته‌که‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که هه‌رچه‌نده به‌عس وه‌ک ناوێک
یان ده‌زگایه‌ک نه‌ماوه به‌ڵام وه‌ک سیاسه‌ت هێشتا له کاردایه. به
کردنی بارودۆخه‌که به ئه‌مری واقیع یانی کردنی به‌عسیزمه به
به‌شێک له ژیان بۆ هه‌تا هه‌تایه. ئه‌گه‌ر کات هه‌بوو له داهاتودا
ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ تێروانینی کورد بۆ که‌رکوک؛ که‌رکوک دڵی
کوردوستانه؛ که‌رکوک قودسی کوردوستانه؛ که‌رکوک عێراقێکی
بچوککراوه‌یه؛ که‌رکوک شاری برایه‌تی و پێکه‌وه ژیانه؛ تا که‌رکوک
شارێکه وه‌ک برۆکسل-ی پایته‌ختی به‌لجیکا.