ئصوارةي سةفةرصك ... كازم
قادر
ئه
مشه و دوورترین پیاسه ی ژێر بارانت كرد
تۆ كه نائومێدترین ڕۆحله به ری دونیا بووی،
به نیازی پیاسه یه كی ئه به دییه وە..
بێقه رارترین مرۆڤێك بوویت ئارامترین هه نگاوت ئه نا،
ئه ترسای ئه ستێرەیه ك ختووكه ی ئه م هه ورە بارانه بداو
باران وەك ئومێدەكانت بكاته هه ڵم.
چ تینوویه كی په رێسان بوو بارانه شه و
بێ په روا به سه ر ته ڕترین شیعروگۆرانی خامۆشیتا دائه باری و
تۆ كه ته ڕ ترین ووجودی ئه و شه وە بووی،
هێشتا له جه سته یه كت ئه كرد به هه موو ئاگری دۆزەخا هاتبێ.
تۆ كه هیچ ئومێدێكت نه بوو
پڕ به باران هاوارت ئه كرد ئومێد درۆیه كی گه ورەیه،
له به رخۆته وە به حوزنێكی بێ كۆتاوە،هێدی هێدی ئه و گۆرانیه ت ئه
چڕی و
هه ستت وابوو قوربانیه كی گه ورەی له نێو یارییه پووچه كانی ژیان.
تۆ كه له ژیاندا هه میشه ئامێزێكی میهرەبان بویت
به هه موو ووجودو حه سرەتی مرۆڤێكه وە،
باوەشت به قوبه و پرچی ته ڕی بارانا ئه كرد.
شه وێك بوو بێجگه توانه وە له وجوودی ئاوا چ ئارەزوویه كی ترت نه
بوو،
شه وێك بوو به بارانا ئه ڕۆیشتی..
هاوەڵی بێ دەنگی شه وو سه دای پڕژانی (با) بووی..
كه تۆ خۆشیانت ئه ویست.
8/7/2004
سویسرا