بؤشايي أامياري و ناتةبايي بةرةو كلتوري سةربأين ... كصوان
سيوةيلي
کێبه‌رکێیه‌ک که ئانجامێکی پۆزه‌تیڤی لێ ڕچاو بکرێت کارێکی
دروست و شایسته‌یه، جا له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌وڵدانه بۆ
گه‌یشتن به ژیانێکی خۆشتر، یاخود بۆ وه‌ده‌ستهێنانی
پله‌یه‌کی سروتر بێت بۆ خودی خۆت، خانه‌واده‌که‌ت، یان بۆ
گه‌له‌که‌ت. وه‌رزشکاره‌کان بۆ سه‌لماندنی توانای خۆیان
ته‌رکیز ده‌که‌نه سه‌ر توانای به‌ده‌نی یا خود توانای فکری
تاکه که‌س یاخود سه‌رئه‌نجامی کۆی توانای گشت تیپه‌که‌یان.
له کۆمه‌ڵگایه‌کی مهدهنیهتیشدا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات
هه‌مان پڕنسیپ پیاده ده‌کرێت، گڕوپێک خۆیان له چوارچێوه‌ی
بیرۆکه‌یه‌کدا کۆده‌که‌نه‌وه‌و بانگێشه بۆ گشت ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵگاش ده‌که‌ن که گویا ئێمه ڕێگه‌یه‌کی باشمان
هه‌ڵبژاردووه بۆ گه‌یشتن به‌به‌خته‌وه‌ری بۆ گشت لایه‌ک له
وڵات‌دا، واته به‌هۆی هه‌ڵگرتنی ئه‌و دوروشمه وه سه‌رکه‌وتن
یاخود به‌خته‌وه‌ری پارێزراوه.
با بیر له چه‌ند ساڵێکی ڕابووردوو بکه‌ینه‌وه، کاتێک که
ڕژێمی دکتاتۆری کوردکوژی به‌غدا که به‌گشت هێزێکیه‌وه هه‌وڵی
ده‌دا دێهاته‌کانی کوردستان خاپور و، مرۆڤی کورد قڕ بکات،
هه‌نگاوی له ڕاستای بیرۆکه‌ی شۆفێنی عه‌ره‌بیه‌وه ده‌نا، و
مژده‌ی خاکێکی شاخاوی به‌هشت ئاسای به مرۆڤه‌کانی ده‌ڤه‌ری
سه‌حراوه ده‌دا. (دڵنیام که زۆربه‌ی برا عه‌ره‌به مرۆڤ
دۆسته‌کانیش دژی هه‌مان بیرۆکه‌ی ڕژێمی دکتاتۆری بوون)، به‌ڵام
ئاشکرا کۆمه‌ڵیکیان هاوکاری هه‌مان بیرۆکه‌ی ترسناکیان ده‌کرد.
زۆرن ئه‌وانه‌ی که ئێستاش په‌شیمان نین له‌وه‌ی که گڵیان
به‌سه‌ر مرۆڤی زیندوی کوردی ئه‌نفاله‌وه کردبێت. که‌واته له
وڵاته‌ی ئێمه له‌سه‌ری ده‌ژێن بێروکهی مرۆڤ قڕکردن بوونی
هه‌یه و له نێو ئه‌و گه‌له‌یدا که ده‌بێت له ته‌لاری
پهڕلهمانیكدا به‌یه‌کسانی وه‌کی برا له‌ته‌کیاندا بیرله
دواڕۆژی تاکه وڵاتێکی ئاشی و ئازادی بکه‌یینه‌وه خه‌ڵکانێک
بونیان هه‌بووه که بێباک سه‌دان هه‌زار مرۆڤی بێ گوناحی
کوردیان ته‌نها له به‌ر هۆی کوردبوون به‌زیندووی زنده‌به‌چاڵ
کردووه.
با که‌مێک چاو به‌سه‌ر وڵاتانی دی دابخشێنین ساڵانێک بوو که
له میدیای جیهانیه‌وه ده‌بیسترا و به‌وێنه‌وه په‌خشده‌کرا
: به‌ڵی ئه‌مڕۆکه موجاهیده‌کانی جه‌زائیر له فڵان گوند گشت
مرۆڤه‌کانیان سه‌ربڕی، به‌ڵی له فڵان که‌میندا پاسێکی پڕ له
مرۆڤ که‌وته بۆسه‌ی هه‌مان موجاهیدهکانهوهو گشتنان وه‌ک
به‌رخ سربڕان. به‌ڵی زیادتر نه‌ک له سه‌دان به‌ڵکوو هه‌زاران
نمونه‌ی دی. به‌ڵام هه‌ده‌م گشتیانم به پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی
گه‌نده‌ڵی ڕژێمی دکتاتۆری هه‌مان وڵات ده‌نرخاند.
به‌ڵام که گهروپی تاڵه‌بان به‌ئاشکرا له یاریگاکانی کابولدا
مرۆڤه‌کانیان به‌به‌رچاوی میداکانی جیهانیه‌وه قه‌تڵوعام
ده‌کرد، هه‌ستم به‌ترسێک ده‌کرد چونکه زۆربوون ئه‌و کوردانه‌ی
به‌هامان به‌رگ، ڕه‌نگ و ڕیشی تاڵهبانیهکانهوه به‌ره‌و
وڵاتی ئێمهکشابوون و جاڕی باشی و پیرۆزی هه‌مان بیروکهیان بۆ
گه‌ل ده‌دا. پاش کاره‌ساتی ئاوایحهمه، پاش سه‌ربڕینی
کۆمه‌ڵێک کادیری سه‌ربازی ی.ن.ک. له‌لایه‌ن هه‌ڵگری هه‌مان
بیرۆکه‌ی موجاهیده‌کانی تاڵه‌بان و جه‌زائیره‌وه ئه‌و ڕاسته
ئێستا بۆ گشتمان به‌ڵگه‌نه‌ویسته، به‌ڵێ له چوارچێوه‌ی
بیرۆکه‌ی ئه‌و مرۆڤه موسوڵمانانه‌دا خه‌ڵکانێک هه‌ن که به
پابه‌ندی به ئیمانه‌که‌یانه‌وه خاوه‌نی کولتوری سه‌ربڕینن.
(دڵنیام که ئاینی ئیسلام ئاینێکی ئاشتی یه).
باجی بۆشایی سیاسی، ڕوتاندنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر، بۆشایی ڕامیاری
ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆ، گهندهڵكی بیرۆکه‌ی به‌ڕێوه‌برن،
یه‌کسانی خه‌ڵکانی جاش و باش دوای ساڵانێکی درێژی شۆڕشی
خوێناوی چه‌کداری بۆ ئێمه‌ی کورد له کوردستان ئه‌وه‌یه که
شاهیدی خۆ دزه‌کردنی دابوونه‌ریت و کولتوری سه‌ربڕینن بۆ نێو
ریزه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان.
خۆم به ڕه‌شبین نازانم گه‌ر بڵێم گه‌ر وابڕوات، کات زۆر که‌م
ماوه تا ئه‌و ساته‌ی گۆێ بیستی ئه‌و هه‌واڵانه‌ش بین که
به‌ڵی ئه‌مڕۆ له فڵان گوندی گه‌رمیان، سیده‌کان، یاخود
هه‌ورامان کۆمه‌ڵێک موجاهیدی ئیسلامی له ژێر په‌رچه‌می
به‌رگری له چه‌وساوه‌کانی وڵات، گشت گوند نشینه‌کانیان
سه‌ربڕی... ئێستاکه ڕۆژ نیه که لاشه‌ی شێوێندراوی هاوڵاتیانی
کورد له باکوره‌وه به‌روه باشوری هه‌رێمی وڵات به تۆمه‌تی
هاوکاری داگیرکه‌ر ڕه‌وانه‌ی خانه‌واده‌کانیان نه‌کرێته‌وه.
كه‌واته خۆنه‌ویستانه ئێمه‌ی هاوڵاتی کورد له تۆز و
گۆڵمه‌زی کولتوری سه‌ربڕیندا له گلانداین. بیرۆکه‌ی شۆڤێنی
عه‌ره‌بی، نه‌فره‌ت له به‌کرێگیراوانی داگیرکه‌ری ئه‌مریکی،
پۆتێنسیال بۆ دروستبوونی وڵاتێکی دی وه‌ک ئیسرائیل له لایه‌ن
کورده‌وه، نه‌وه‌کانی ئیبلیس....هه‌زار بالۆره‌ی دی که
هێزیان پێده‌به‌خشێ و تونایان ده‌داتێ تا چه‌قۆکانیان تیژ تر
بکه‌ن بۆ سه‌ربڕینمان. ئه‌مانه‌و زۆر شتی دی ئه‌و دیارده
به‌ڵگه نهویستانهن که ڕوژانه هه‌ستی پێده‌که‌ین.
پاش تێگه‌یشتن و ڵیکۆڵینه‌وه‌ی زێده‌تری ئه‌م بارودۆخه له
هه‌رێمی کوردتساندا، لێره‌دا به‌م سه‌رئه‌نجامه ده‌گه‌ین که
ده‌بێت گشت تاکێکی کۆمه‌ڵی کورده‌واری بکه‌وێته خۆ تابتوانرێت
هه‌ر هێچ نا زیانه‌کان که‌م بکه‌ینه‌وه. گه‌ر گشت هێزێکی
ڕامیاری کوردی نه‌که‌وێته خۆ ئه‌وا ئه‌و هێزه‌ی گشت وڵاتانی
ئه‌وروپای له قاقوزه پێچاووه، ئه‌و توانایه‌ی که له
چهندچرکهیهکدا گشت هێزی سه‌ربازی و ئابووری زلهێزی ئه‌مرکای
کرده په‌ند بۆ زه‌مانه. نه‌ک ده‌مان سوتێنێ به‌ڵکو ئێمه‌ی
خاوه‌نی ته‌جروبه‌ی هیچ ی به‌رگری و به‌ڕێوه‌بردن له ئاست
وڵاتانی پێشکه‌وتو، ده‌کرێینه قه‌قنه‌ز.
گه‌ر هه‌ستمان به سه‌رئه‌نجامی کێبه‌رکێی ڕامیاری
نادروستانه‌ی نێوماڵی کورد له هه‌رێمی کوردستان کرد، گه‌ر
هه‌ستمان به گه‌نده‌ڵی و که‌مته‌رخه‌می له به‌ڕیوه‌بردن له
وڵاتی هه‌رێمی کوردستان‌مان کرد، گه‌ر هه‌ستمان به ئاکامه
نه‌گریسه‌کانی سه‌رچاوه‌گرتوو له دووبه‌ره‌کی نێو ماڵی کورد
کرد، که‌ر گشت توانا‌مان خسته گه‌ڕ بۆ نه‌هێشنی بێ‌کاری، بێ
ده‌رامه‌تی نه‌دارانی وڵاتی هه‌رێمی کوردستان کرد. گه‌ر
پاداشتی باش به باش درایه‌وه و ڕوی ڕه‌شیش بۆ چاش. ئیدی
ده‌توانین بڵیین که به‌ڵی هه‌ست ده‌که‌ین ههنگاوێکی
پۆزه‌تیڤمان نابێت بۆ به‌رگری له خۆکردن له کولتوری
سه‌ربڕین، به‌ڵێ کهوتوینته خۆ بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی که ئێمه‌ی
کورد دیسانه‌وه زۆر بێکه‌س و لاوازین تیایدا.
له گشت کونج‌و که‌له‌به‌رێکی ئه‌م دونیایه‌دا مرۆڤه
ڕامیاریه‌کان به چاوێکی ڕێزه‌وه سه‌یر ده‌کرێن و پله‌و
پایه‌یان پێده‌درێت، تا گشت هه‌زرو بیریان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ
خوڵقاندنی وڵاتێکی ئارامتر، ژیانێکی خۆشبه‌خت بۆ گشت تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵ، نه‌ک بۆ گیرفان پڕکردن. به‌ڵام گه‌ر له‌م ڕۆژه
ناهه‌موارو ناسکه‌دا له هه‌رێمی کوردستان کاربه‌ده‌ستانی
وڵات بیر له بهژهوهندنی تایبه‌تی خویان بکه‌نه‌وه و گوێ
له خواستی گه‌ل نه‌گرن ئه‌وا ئاگری کولتوری سه‌ربڕین هاکا
گشت ته‌لارێکی وڵاتی گرته ئامێزی خۆی.
پیاوانی ئاینیش له کوردستان ده‌بێت له گشت مهنبهرهکانهوه
له‌عنه‌تی کولتوری سه‌ربڕین بکه‌ن، به بیر گشت خه‌ڵکانی دی
بهێننه‌وه که گه‌ر حه‌زره‌تی محه‌مد د.خ. به دیدێکی یه‌کسان
گشت مرۆڤی نه‌بینیبا، باوه‌شی بۆ به‌رده‌کانی قوڕه‌یش
نهکردبیایهوه، و گشت نه‌یارانی نهبهخشیبا، ئه‌وا هیچ کات
له‌شکری ساسانی و ڕومه‌کان نه‌ده‌که‌وتنه سر چۆك. ئاینێک که
کوشتنی مرۆڤێک وه‌کی خاپوورکردنی گشت دونیا یاخود کاولکردنی
ماڵی خودا بنرخێنێ، ئیدی ئه‌بێت بهتاشکرا له گشت مزگه‌وت و
بنکه‌یه‌کی دا کولتوری سه‌ربڕین و قڕکردن محروم بکات.
یه‌ک هه‌ڵوێستی له لایه‌ن گشت ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی نێو
گۆڕه‌پانی هه‌رێمی کوردستان بۆ سه‌قامگیرکردنی بارودۆخی ئاسایی
بێ گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌بردن له هه‌رێمی کوردستان، یه‌ک چاووی و
وریایی بۆ پاراسنی گشت تاکێکی کۆمه‌ڵ له لایه‌ن گشت مرۆڤێک
له هه‌رێمدا،
بێ جیاوازی له هه‌ر ساتێکدا، بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری
وڵات و نه‌هێشتنی بێ‌کاری له‌شاره‌کان، بوژاندنه‌وه‌ی لادیکانی
هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردوستان،
تاکه ڕێگه‌ن بۆ به‌رگری وڵاتمان له کولتوری سه‌ربڕین. به
گه‌شبینیه‌وه کلیلی سه‌رکه‌وتن ئه‌وه‌تا له به‌رۆکی ئه‌و
دایهپیرهدا که له دوورده‌ست و دواکه‌وتووترین لادێی وڵات
دا کۆڵهچیلکه دێنێ. که‌واته هێزی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر
نه‌ریتی قڕکردن و سه‌ربڕین، ته‌نها هه‌ڵقوڵاو و
سه‌رچاوه‌گرتووی هێزی یه‌کگرتووی له‌بن نه‌هاتووی جه‌ماوه‌ری
کوردستانه. تاک ڕه‌وی و ناته‌بایی نێو ڕیزه‌کانی گه‌ل
هه‌ڵدێرن بۆ نێو کولتوری سهربڕیین.
قه‌یوان سیوه‌یلی 25.08.04
k.siwaily@gmx.de