رِحمةتصك بؤ رِةحمةتةكةي كاك فةيسةلَ موختار .... كاروان سةربةني

 

دوێنێ كورته نووسینێكی كاك (فه‌یسه‌ڵ موختار) م سه‌باره‌ت به فایلی دكتۆر ئاگرین و كێشه‌ی تێوه‌گلانی خا دكتۆر شوكریه ره‌سوڵ له‌و مشتومڕه‌ی نێوان حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن و عه‌بدوڵڵا ئاگرین دا خوێنده‌وه، له راستیدا حه‌زم نه‌ده‌كرد كاك فه‌یسه‌ڵ باسی خادكتۆر شوكریه بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێ تۆزێ سه‌ره‌ده‌ری له نووسین ده‌ربكات، تێده‌گات كه خا دكتۆر شوكریه له سه‌ر داوای دكتۆر عه‌بدوڵڵا ئاگرین ئه‌و به‌رده‌ی فڕێداوه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دڵنیام ئه‌گه‌ر كاك فه‌یسه‌ڵ خوێندكاری ده‌وره‌ی ساڵانی 1982 1984ێت ده‌زانێ كه دكتۆر ئاگرین (عه‌بدوڵڵا عه‌زیز خالید) ئه‌و كاته جلی به‌رگری میللی له‌به‌ر كردووه یان نا ؟؟. من كاتی خۆی كورته نووسینێكم سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه نووسی و بۆ كوردستان نێتم نارد، به‌ڵام به‌داخه‌وه مام عومه‌ر بڵاوی نه‌كرده‌وه‌و گوتی ئیتر ده‌رهه‌ق به‌و مه‌سه‌له‌یه هیچ نووسینێك بڵاو ناكه‌ینه‌وه، نازانم هۆی چی بوو؟؟. به‌هه‌رحاڵ مادام دوێنێ دوو كورته نووسین له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌وه مافی منیشه ئه‌و چه‌ند دێڕه بنووسمه‌وه، به‌و هیوایه‌م ئه‌مجاره‌شیان ملی قوت نه‌كرێت و بچێته ناو دێڕه‌كانی ئه‌و كێشه‌یه‌وه.

ساڵی 1991 له كاتی گرتنی هۆبه‌ی حزبی به‌عسی زانكۆی سه‌لاحه‌دین فایلی خوێندكارانی كۆلیجی ئاداب كه‌وتنه ده‌ست من و هاوبیرێكی تر، كه ناوی ئه‌و خوێندكارانه‌ی تێدا تۆمار كراوه كه به‌عس به‌خراپ و دژه میری و دژه به‌عسیان ده‌زانێ و بۆ زانین بۆ هۆبه‌ی رێكخستنی باكوری حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی به‌رز كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ناوی ئه‌و خوێندكارنه‌شی به با‌شه هێناوه كه هاوكاری به‌عس ده‌كه‌ن وئاژاوه‌گێڕی ناكه‌ن ویاسا ده‌پارێزن. ئه‌و كات زۆر به‌وردی ئه‌و فایلانه‌م سه‌راوبنكرد، شه‌وانه بۆیان داده‌نیشتم و ناوه‌كانم ده‌دۆزینه‌وه. ئه‌و‌بوو ناوی كاك عه‌بدوڵڵا عه‌زیز خالید له گه‌ڵ ناوی ئه‌و قوتابیانه‌دا نه‌بوو كه به‌عس به پیاو خراپ و ئاژاو‌ه گێڕ و له یاسا به‌ده‌ریان داده‌نێ. به‌ڵكو له گه‌ڵ قایمه‌كه‌یتر دابوو، ئه‌و كات چووم بۆ لای ره‌حمه‌تی ملازم كه‌ریم و شته‌كه‌م تێگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه دانه‌چووبم، وا بزانم كاك موژده و كاك ئومێد عه‌باس له‌وێ بوون. به‌ڵام ره‌حمه‌تی ملازم كه‌ریم فه‌رمووی جارێ بوه‌سته، خۆم له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كۆڵمه‌وه، چونكه هاوبیر عه‌بدوڵا ئاگرین زۆر جێگه‌ی متمانه‌و باوه‌ڕی منه، هه‌رگیز باوه‌ڕ ناكه‌م. دواتر من هاتم بۆ هه‌نده‌ران و به‌داخه‌وه نازانم هاوبیر ملازم كه‌ریم چی له مه‌سه‌له‌كه كرد. پاشان پاسۆك له‌گه‌ڵ پارتی گه‌ل و حزبی سۆسیالست، بوون به حزبی یه‌كگرتن، منیش ئاگام لێیان نه‌ما، دواتر زانیم كه یه‌كگرتن چۆته ناو پارتی. به‌داخه‌وه هه‌واڵم زانی كه هاوبیر ملازم كه‌ریم له شه‌ڕی براكوژی شه‌هید بوو، به فیڕۆچوو.

كاتێ كێشه‌ی مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید و مامۆستا دكتۆر ئاگرین كڵپه‌ی سه‌ندو سایته كوردیه‌كانی گه‌رم كرد، ته‌له‌فۆنم بۆ براكه‌م له هه‌ولێر كردو پێم گووت ئه‌گه‌ر ده‌كرێ سه‌یری ئه‌و فایلانه بكه‌ره‌وه بزانه ناوی (عبدالله عزیز خالد) له‌گه‌ڵ كامیاندایه. . دوای چه‌ند رۆژ دڵنیای كردمه‌وه كه ناوی له‌گه‌ڵ فایلی ئه‌و قوتابیانه‌دا نییه كه هۆبه‌ی حزبی به‌عس به پیاو خراپ و دژ به میرییان داده‌نێ. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه كه ناوی له‌گه‌ل قایمه‌كه‌ی دیكه (ئه‌و قوتابیانه‌ی كه به‌عس به باش و نیشتیمان په‌روه‌ریان ده‌زانێ) دایه. كاتێ وه‌ڵامه‌كه‌م وه‌رگرته‌وه كورته نووسینێكم بۆ كوردستان نێت نارد، بڵاو نه‌كرایه‌وه. هه‌روه‌ها به‌و نیازه‌م كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا (ئه‌گه‌ر ده‌ستم گه‌یشته‌وه فایله‌كان) ناوی هه‌موو ئه‌و قوتابیانه بڵاو بكه‌مه‌وه كه به‌عس به پیاو خراپ و ئاژاوه‌گێڕیان ده‌زانێ. ئه‌و كاته ده‌زانرێت كه ناوی كاكی دكتۆر ئاگرین له ناو قایمه‌ی پیاوچاكان دایه نه‌ك پیاو خراپان !!!

هه‌روه‌‌ها بۆ دڵنیایی كاك فه‌یسه‌ڵ موختار ده‌ڵێم كه حه‌مه‌سه‌عید دژی هێنانی سوپای سه‌دام بۆ هه‌ولێر سه‌نگه‌ری گرت و (بارزانی وجاغی كوێره‌) ی نووسی. بۆیه نابێ وا بزانرێت كه حه‌مه‌سه‌عید پیاوی پارتی دیوكراتی كوردستانه و بۆ سه‌ركردایه‌تی ئه‌وان شت ده‌نووسێ. من حه‌مه‌سه‌عید ناناسم و نه‌مدووه، به‌ڵام له نووسینه‌كانیدا به دیار ده‌كه‌وێ كه ئازاو چاونه‌ترسه و دژی هه‌ڵه‌ و تاوانی ده‌سته‌ڵاتداران ده‌نووسێ.