|
رِةحمةت !؟ .... فةيسةلَ نورةدين موختار |
|
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر د. شوكریه ره‌سوڵ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به (پۆشاكی سوپای میللی) یه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا ئاگرین له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی كوردستان نێت بڵاوكردوه‌و له‌شوێنێكی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی (ده‌مه‌وێ ئه‌و راستییه به جه‌نابت بڵێم، كه من ساڵی 1982 سه‌رۆكی به‌شی كوردی بووم به هیچ جۆرێك د. عه‌بدوڵڵا ئاگرین له به‌شی كوردی پۆشاكی وه‌رنه‌گرتووه) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وكاته من خوێندكاری به‌شی كوردی بووم، گه‌ره‌كمه سه‌رنجێك له‌و دێره‌ی پێشه‌وه بده‌م، ئایا ئه‌گه‌ر د. شوكریه مه‌وقیعێكی له جه‌یشی ناشه‌عبی ئه‌و ساكه نه‌بێت چۆن زانیاری له‌و شێوه‌یه به‌خوێنه‌ران ده‌دات، ئێ خۆئهوكاته جلی جه‌یشی ناشه‌عبی له‌به‌شی كوردی دابهشنهدهكرا به‌ڵكو له مهعهسكهرهكان جل به خوێندكاران ده‌درا (بۆ زانیاریتان من ئه‌وكاته یه‌كێك بووم له خوێندكاره فه‌سڵكراوه‌كان چونكه ئاماده نه‌بووم بچمه مهعهسكهرهكانی جه‌یشی ناشه‌عبی) به هه‌رحاڵ هه‌قیقه‌تی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی د. شوكریه له‌م راستیه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ئه‌وكاته راستی ئه‌و سه‌رۆكی به‌شی كوردی ـــ كۆلێجی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین بوو، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا لێپرسراوی قاتعی كچانی به‌شی كوردی بوو لهمهعهسكهری جه‌یشی ناشه‌عبی دا، له‌و رووه‌وه ده‌توانرێت پرسیار له كۆمه‌ڵێك له مامۆستایانی ئه‌و كاته‌ی به‌شی كوردی بكرێت كه شوكر لهژیاندانو له‌زانكۆكانی هه‌ولێرو سلێمانی مامۆستان، من حه‌ز ناكه‌م شتی تر بدركێنم چونكه راسته عه‌بدوڵڵا ئاگرین خاوه‌ن فایلێكی بێ خه‌وشی كوردایه‌تی نیه‌و حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ـــ یش ئه‌گه‌ر جله زهیتونیهكانی ئاگرین به خهوشو كه‌موكوڕی تێده‌گات، خۆ ئه‌و واته حه‌مه سه‌عید رۆژی (31/8/1996) و رۆژانی دواتر ده‌یان فاكس‌و نامه‌ی بۆ ئه‌ملاو ئه‌ولا ناردووه‌و دڵخۆشی خۆی به‌هاتنی سوپای ئهنفالو هه‌ڵبجه بۆ شاری هه‌ولێر ده‌ربڕیوه حه‌مه سهعیدــ ێك، ته‌حسین شاوهێســـی بكوژی مامه ریشهـــی پێ تێكۆشهرو مامه ریشه‌ی پێ دزو جه‌رده بێت، ئایا چی چاوه‌رێ بكه‌ین، سه‌دام به‌هه‌موو فاشیه‌تی خۆی دوای مردنی مه‌لا مسته‌فا بارزانی وتی، پێویسته ره‌حمه‌تی بۆ بنێرین، كه‌چی ئه‌و ناو‌و ناتۆره بۆ پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید داده‌تاشێت.
|
||