|
مه‌ترسی تهبدیلبوونی عێراق بۆ یۆگۆسلاڤیای ڕۆژههڵاتیناوهڕاست، حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری تاكه ئومێدی به‌رگرتنه به‌م هه‌لومه‌رجه |
|
محسن ئیبراهیمی له''انترناسیونال'' ی ژماره 14 ڕۆژی 6 نیسان 2004، خولی دووه‌م وه‌رگیراوه، و (محمد غفور) وه‌ری گێڕاوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ی كهكۆشكی سپی‌و پێنتاگۆن هه‌روا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ناوبردنی عێراق وه‌كو ئه‌لگۆیه‌ك بۆئازادی له‌ناو ووڵاتانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیناوه‌ڕاستدا، عێراق له‌به‌ر ده‌رگای تبدیلبوون بۆ یۆگۆسلاڤیای ڕۆژهه‌ڵاتیناوه‌ڕاستدا ڕاوه‌ستاوه :
1- بۆ ئه‌مریكا عێراق تبدیلبووه به زهلكاوێكی سیاسی. ئه‌مریكا نه‌ئه‌توانێت پێشڕه‌وی بكات، وه نه‌ئه‌توانێت پاشهكشهبكات. درێژه‌ی وجودی سه‌ربازی ئه‌مریكا، ڕه‌وته مه‌زه‌هه‌بی‌و ناسیونالیستییهكان به‌هێز ئهكاتو بهپێكێشانهوهشی ئه‌م ڕه‌وتانه ئه‌کاته ملهوڕی مه‌یدان. به هه‌ردوو باردا، باڵادهستیو زلهێزی ئه‌مریكا كه‌ئامانجی سه‌ره‌كی هێرشه سهربازیهكهشی بوو، ئه‌چێته ژێر پرسیاره‌وه. به‌كرده‌وه ئه‌مریكا بۆته ناوبژیوانێكی بێتوانای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان ڕه‌وته ئیسلامییهکانو ئه‌حزابی ناسیونالیستیدا كه‌هه‌وڵ ئه‌دات هاوسه‌نگیه‌ك لهنێوانیانداپێك بهێنێتو عێراق له‌ژێر سایه‌و ده‌سه‌ڵاتی یه‌ك پێكهاته‌ی سیاسی، مهزههبیو قه‌ومیدا ڕابگرێت له‌ناو خولگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه ناوچهییو جیهانییهكانیدا. 2- دیكتاتۆری بۆرژوازی حیزبی به‌عس، به‌درێژایی چه‌ندین ده‌یه كۆمه‌ڵگای عێراقی به‌شێوه‌یه‌کی توند‌و دڕندانه، وهبهشێوازی ڕێكخراو كێش كردبووه ژێر ڕكێفی ئیستیبدادێكی سیاسی بێوێنه‌وه. میلیتاریزمی ئه‌مریكا ئه‌م پێكهاته داخراو‌و ئیستیبدادهی هه‌ڵته‌کاندو له‌جێگایدا لێكترازان‌و ناڕێكخراوی سیاسی دانا. 3- چینی كرێكار گرنگترین هێزێكه كه‌ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو و ڕێكخراوبێت ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه كه‌به‌رانبه‌ر به‌ده‌سته‌و تاقمه قه‌ومی‌و مهزههبییهكاندا ڕاوه‌ستێت. به‌ربگرێت بهنقوومبوونی كۆمه‌ڵگا له‌ناو كێشمه‌كێش‌و خوێنڕێژیی قه‌ومی‌و مه‌زهه‌بیدا. به‌هۆی دیكتاتۆری بۆرژوازی حكومه‌تی به‌عسه‌وه، ده‌یان ساڵه چینی كرێكاریی عێراق به‌ده‌ست نه‌بوونی ڕێكخراوه‌ی جهماوهریو حیزبی كۆمۆنیستی خوازیاری شۆڕشی كرێكاری‌و ژێرهوژووركهری ڕژێمی سه‌رمایه‌داریه‌وه ئه‌ناڵێنێت. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه كهجێگاوڕێگای چینی كرێكار بۆ ده‌خاله‌تی كاریگه‌ر له‌پێناوی به‌رگرتن به یۆگۆسلاڤیزهبوونی عێراقدا لاوازبێت. 4- بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و ده‌سته‌و تاقم‌و گرووپه وابه‌سته‌كان له‌گه‌ڵیدا كهلهباڵاترین بارودۆخ به‌هره‌مه‌ندن بۆ به‌ڕێخستنی جه‌نگه فیرقه‌یی‌و مه‌زهه‌بیه‌كان، له‌گه‌ڵ هێرشی سه‌ربازی ئهمریكاشداو له‌ناوجه‌رگه‌ی ههژاریو نائه‌منی‌و لێكترازانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌دا، باشترین‌و له‌بارترین زه‌مینه‌و ههلومهجیان بۆ ڕه‌خسا بۆ هێزگرتنو به‌رپاكردنی كێشمه‌كێش‌و كوشتار. 5- بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی‌و به‌دیاریكراویش دوو حیزبی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، یانی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتمانی، به‌تووندی قهومپهرستن. ڕێك هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه له‌بارودۆخێكی باڵا به‌هره‌مه‌ندن بۆ گۆڕینی عێراق به‌مه‌یدانی كێشمه‌كێشه قه‌ومییه‌كان. 6- له‌ناو خه‌ڵكی عێراقدا فه‌رهه‌نگی سكۆلار ڕه‌گوڕیشه‌ی هه‌یه‌و به‌شی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگای شاریی عێراق هێزی سه‌ره‌كی یه‌ك بزووتنه‌وه‌ی به‌توانای سكۆلارن. به‌ڵام ڕێك به‌هۆی ئه‌و هۆیانه‌وه كه‌باسكران، ئه‌م هێزه نه‌یتوانیوه ببێته یه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ڕێكخراو‌و حیزبیه‌ت په‌یدا بكات. ئه‌مانه هه‌موویان كۆمه‌ڵێك هۆی كاریگه‌رن كه‌له‌ئێستادا عێراقیان له‌ناو لهبهریهكترازانێكی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕاگرتووه، كه‌هه‌ر له‌حزه‌یه‌ک ئه‌توانێت كۆمه‌ڵگای عێراق فڕێبداته ناو یه‌ك سیناریۆی ڕه‌شی ته‌واو عه‌یاره‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م وه‌زعیه‌ته، فاكتۆری ئومێدبه‌خشی زۆریش له‌ئارادان كهدهروازهكانی ئاینده‌یه‌کی ئینسانی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای عێراقدا ئه‌كاته‌وه : ناڕه‌زایه‌تی قودره‌تمه‌ندی خه‌ڵكی جیهان له‌دژی هێرشی سه‌ربازی ئه‌مریكا له15ی شوباتی ساڵی ڕابردوودا نیشانی‌دا كه‌خه‌ڵكی عێراق له‌پێناوی ڕزگاربوون له‌م بارودۆخه ته‌نهانین. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، له‌بن گوێی عێراقدا، خه‌ڵكی ئێران بڕیاریانداوه‌و سوورن له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به‌عومری حكومه‌تی ئیسلامی كه‌یه‌كێكه له‌پشتیوانه ئه‌سڵیه‌كانی یه‌كێك له‌هێزه ئه‌سڵیه‌كانی سیناریۆی ڕه‌ش، واته بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له عێراقدا. له‌كه‌ناری هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه، ده‌یه‌ی ڕابردوو شاهیدی شكڵگیری حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق بووه‌و كه هێزگرتنیشی تاكه ئومێده بۆ به‌رگرتن به‌م سیناریۆ ڕه‌شه. بۆچی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ته‌نها هێزێكه كه‌ئه‌توانێت عێراق له‌م وهزعیهتهو له‌م چاره‌نووسه خوێناوییه ڕزگاربكات؟ یه‌كه‌مین‌و گرنگترین به‌ڵگه ئه‌مه‌یه كه‌ئه‌م حیزبه ته‌نها هێزێكه كه‌له‌پێناوی كۆمه‌ڵگایه‌كدا خه‌بات ئه‌کات كه‌تیایدا سهرتاپایخهڵكی عێراق به‌بێ هیچ قه‌یدوشه‌رتێك، له‌ئازادی، ڕیفاه، ئاسایش‌و یه‌كسانی به‌هره‌مه‌ند ببن. ئه‌گه‌رچی ئه‌م به‌ڵگه‌یه مه‌رجێكی ئێجگار پێویسته، به‌ڵام هێشتا بۆ تبدیلبوونی واقعی ئه‌م حیزبه به‌هێزێكی له‌م چه‌شنه به‌س نییه. حیزب ده‌بێت بتوانێت وه‌ڵامی واقعی به‌مه‌سه‌له واقعیه‌كانی خه‌ڵكی عێراق بداته‌وه، هه‌تا بتوانێت ببێته ئه‌و هێزه. به‌كرده‌وه ده‌بێت حیزب چكارێك بكات تا ببێت به‌هێزێكی له‌و جۆره؟هێڵه‌گشتییه‌كانی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌توانرێت لهووتارێكی ڕۆشنگه‌ری (حمید تقوائی) یه‌وه به‌ده‌ست بهێنرێت، له‌ژێر ناونیشانی ''كۆمۆنیزمی كرێكاری له‌عێراق :سیناریۆی ڕهشو مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی '' (انترناسیونال هفتگی 196) . چه‌ند میحوه‌ری ئه‌سڵی ئه‌م ووتاره ئه‌توانرێت وه‌كو بڕیار كورت بكرێته‌وه : به‌شوێن په‌لاماری سه‌ربازی ئه‌مریكادا، ئه‌مڕۆ له‌عێراقدا خودی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ناوچووه، بۆیه خودی مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای مهدهنیو وجودی ده‌وڵه‌ت وه‌كو پێشمه‌رجی ئه‌م مانه‌وه‌یه، تبدیلبووه به‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌سڵی نه‌به‌ردی چینایه‌تی. پێویسته بۆشایی ده‌سه‌ڵات له‌ئاستی یه‌ک گه‌ڕه‌ك‌و یا یه‌ك شار یاخود ناوچه‌دا پڕبكرێته‌وه‌و وه‌كو ده‌وڵه‌ت ده‌بێت ده‌ركه‌ویت. سه‌روساماندان به‌گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌پشتبه‌ستن به‌توانای خۆیان بنچینه‌و پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه. حیزب ده‌بێت وه‌كو یه‌ك حیزبی خوازیاری دهسهڵاتو خاوه‌ن تهرحو ئه‌ڵته‌رناتیڤی ڕۆشن بۆ شكڵدان به‌ده‌وڵه‌ت له‌كۆمه‌ڵگادا مهترهحبێتو بناسرێت. ده‌ركه‌وتنی حیزب وه‌كو كاراكته‌ری به‌رێوه‌بردنی كاروباری خه‌ڵك ته‌نانه‌ت له‌ئاستی محلیشدا ده‌بێت بچێته خزمه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م میحورانهوه، كۆمه‌ڵگای عێراق ڕێگای ده‌ربازبوونی له‌م تراژیدیایه له‌به‌رده‌ستدایه كه نه‌زمی نوێ بۆی پێكهێناوه. به‌هه‌ر ڕاده‌یه‌ک حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق به‌كرده‌وه بتوانێت له‌م وه‌ڵامانه نزیك ببێته‌وه، به‌هه‌مان ڕاده ئه‌توانێت وه‌كو یه‌ك هێزی كاریگه‌ر كۆمه‌ڵگای عێراق له‌وه‌زعی ئێستای دهربهێنێو بهبگرێت بهبهرفراوانبوونو قووڵتربوونه‌وه‌ی ته‌واو عه‌یاری سیناریۆی ڕه‌ش. به هێزگرتنی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق، له‌جێگای نقوومبوونی له‌ناو یه‌ك كێشمه‌كێشی خوێناوی مهزههبیو قه‌ومیدا، كۆمه‌ڵگای عێراق ئه‌توانرێت بگوێزرێته‌وه بۆ به‌رده‌م ده‌روازه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئینسانی، ئازاد و یه‌كسان‌و سۆشیالیستی. |
||