شه‌هرنووش گیان،
ده‌ست پێبكه‌ین. . .
به‌ڵێ باشه.
ده‌ته‌وێ له سه‌ر كتێبه‌كانم قسه بكه‌م یان شتی ئه‌ده‌بی؟ قسه‌كانمان
هه‌م له سه‌ر كتێبه‌كان و هه‌م له سه‌ر شتی ئه‌ده‌بی ده‌بێ، به‌ڵام زیاتر
حه‌ز ده‌كه‌م وتووێژێكی ژن له‌گه‌ڵ ژن بێ، له سه‌ر ژیان و له سه‌ر ژن بێ.
ده‌كرێ بێ زه‌حمه‌ت قه‌سه‌كانت له سه‌ر ژیانی خۆت ده‌ست پێ بكه‌ی؟ نازانم
چی له سه‌ر خۆم بڵێم، من هه‌میشه كاتێك پرسیارم لێ ده‌كه‌ن، باسێكی كورت
له سه‌ر خۆم به تلگهراف ده‌نێرم كه چ ساڵێك له دایك بووم و چیم
خوێندوه و كام زیندان چووم و چ كتێوگهلێكم نووسیووه. به‌م جۆره نازانم
پرسیاره‌كانی تۆ كام له‌م به‌شانه ده‌گرێته‌وه. . . له سه‌ر ئه‌و
هۆكارانه بڵێ كه له‌سه‌ر ژیانی تۆ كاریگه‌ری بووه.
زۆر شت كاریگه‌ری
بووه. بۆ نموونه له دایكم و دایه گه‌وره بگره تاكوو جێگه‌ی ژیان،
له‌و ده‌ورانه‌دا كه ژیانتان به سه‌ر بردووه، ئه‌و جێگه‌ی كه تێیدا
هاتوویته دنیاوه، چ شتگه‌لێك زۆر گرنگ بوون؟ هه‌ڵبه‌ته ئه‌و شته‌ی كه
ده‌مه‌وێ بیڵێم، له كتێبی "شیوا"دا نووسیوومه، به‌ڵام دووپات كردنه‌وه‌ی
زۆر گرنگه. له كاتێكدا من 5 ساڵان بووم، ڕووداوێكی جینسیم تووش بوو.
هه‌ڵبه‌ته زینای به "محارم" و له‌م جۆره شتانه و زیناش نه‌بوو، یان
ڕاستییه‌كی به‌و جۆره‌ش نه‌بوو، یاریه‌كی منداڵانه و نهێنی بوو. به‌ڵام
كاتێك ته‌مه‌نم بووه یازده و دوازده ساڵه و به‌ره‌و لای پێگه‌یشتن یان
دڵ كردن (بلوغ) چووم، دایمه ئه‌م پرسه له نێو مێشكمدا خولی
ده‌خوارده‌وه. یه‌كه‌م به تووندی هه‌ستم به گوناح ده‌كرد، یانی هه‌ستێكی
ترهسێنهری پڕ له گوناح له مندا بوو. دووهه‌میش تووشی سه‌رلێشێوانێك
ببووم كه ده‌مگوت من "كچ" نیم. باشه ڕووداوه‌كه‌ش شتێكی وانه‌بوو كه
به‌و جۆره‌ی لێ هاتبوو، به‌ڵام من شتێكی ترم له جێگه‌ی "حیا" یان په‌رده‌ی
جینسی" گرتبوو كه هه‌ر ئه‌م شته‌ش بووه هه‌وێنی كتێبی "ژنانی بێ
پیاوان"م. هه‌ڵكه‌وتی قه‌واره‌ی ژن، به بۆچوونی من پێوه‌ندی به
"بكارت"یه‌وه هه‌یه. بۆ نموونه ده‌زانی كه قه‌واره‌ی "تناسلی" ژن له
دوو لێو پێك هاتووه. ئه‌م دوو لێوه‌ش له یه‌ك جیان. من وام ده‌زانی كه
ئه‌م دوو لێوه جیایه‌ی "تهناسل"ی منه، ئه‌وه‌یه كه من "بكارت" "بن"
یان "په‌رده‌ی حیا"م نه‌ماوه (دڕاوه) . زۆر جێ سه‌رسووڕمانه كه به
ئێوه بڵێم له ته‌مه‌نی بیست ساڵاندا مێردم كردووه، پاشانیش له ته‌مه‌نی
28 ساڵاندا زانكۆم ته‌واو كرد، تا ئه‌و كاته‌ش نه‌مده‌زانی كه په‌رده‌ی
حه‌یا"بكارت" چ جۆریه! له‌وانه‌یه ئێستا كه‌سێك گوێی له‌مه بێ، پێ
بكه‌نێ. كه‌م تاكوورتێ ئه‌وه‌م ده‌زانی كه ئه‌مه شتێكی ده‌روونیه،
ده‌روونی جه‌سته‌یه، به‌ڵام ئه‌م لێوارانه‌ی حه‌یا هه‌میشه بۆ من وه‌كوو
سیمبۆڵێك بوو. پاشانیش كه ته‌مه‌نم گه‌یشته دوازده، سێزده ساڵان ئه‌و
هه‌سته له ده‌روونمدا هه‌ر به هێز بوو. باوك و دایكم له شاره‌كانی
"خرمشهر و ابادان"دا ده‌ژیان و له سه‌ر داوای خۆم، منیان نارد بۆ
قوتابخانه‌ی (پانسیونی) شه‌وانه ڕۆژی ئیتالیایی له تاران كه له لایه‌ن
خۆشكانی قه‌شه‌ی مه‌سیحییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوو. له‌م قوتاخانهیهدا به
ئێمه‌یان وت گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ن ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه وه‌رن بۆ قوتابخانه له
ڕێوڕه‌سمی دینی كه قه‌شه دێ، به‌شداری بكه‌ن. لێره‌دا مه‌به‌ستیان به
مه‌سیحی كردنی مرۆڤ بوو. به‌ڵام زۆریان بۆ كه‌س نه‌ده‌هێنا، هیچ زۆریشی
تێدا نه‌بوو. من جارێك چووم و له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا كه قه‌شه هات، به‌شداریم
كرد. ئێمه‌ش له‌وه‌و به‌ر ئه‌وه‌مان بیستبوو كه ئه‌م خۆشكه قه‌شانه
خۆیانیان به ده‌زگیرانی مه‌سیح كردووه و وه‌كوو ده‌زگیرانی مه‌سیح
ههڵقهیان كردووه‌ته په‌نجه‌یان و هه‌رگیز زه‌ماوه‌ند ناكه‌ن. له‌وه‌ی
كه بیرم له "بكارت"ی خۆم ده‌كرده‌وه و له مێشكمدا ده‌سووڕایه‌وه و
به‌ته‌واوه‌تی مێشكمی مهشغۆڵ كردبوو، ده‌مویست منیش لاسایی ئه‌وان
بكه‌مه‌وه.
من له منداڵی‌دا
كتێبم زۆر ده‌خوێنده‌وه. یه‌كێك له‌و نووسه‌رانه‌ی كه كتێبه‌كانیم
خوێندبووه‌وه، داستایوسكی بوو، وابزانم كتێبی"دڵ شكاوه‌كان"، "برایانی
كارامازۆف"م له‌و كاته‌دا خوێندبووه‌وه. ئێستا ته‌مه‌نم به سێزده
گه‌یبوو. كاتێك كه من له سه‌ر ئه‌م خۆشكانه‌ی قهشهیهم بیست كه مێرد
ناكه‌ن، بیرم كرده‌وه: "باشه، منیش كه "په‌رده‌ی حه‌یام" نه‌ماوه و
دوایش ناتوانم مێرد بكه‌م. . . " ئه‌سڵه‌ن به باوه‌ڕی من كه‌سێك كه
"بكارت"ی نه‌بێ، بتوانێ شوویش بكا! هه‌ر جۆرێك بێ، وام دانا كه منیش
وه‌كوو ئه‌م ژنه مه‌سیحیانه بكه‌م. به‌ڵام دوایش بیرم ده‌كرده‌وه كه من
موسڵمانم خۆ مه‌سحی نیم. كاتێك هه‌ڵقه ده‌كه‌مه ده‌ستم، شوو به كێ
ده‌كه‌م. بیرم ده‌كرده‌وه باشه، من خۆم ده‌كه‌مه ژنی "داستایوسكی". یانی
ئه‌مه به قه‌شه‌كه ناڵێم، به‌ڵام له بیری خۆمدا، خۆم به ژنی
داستایوسكی ده‌كه‌م. هه‌ڵبه‌ته من ته‌نیا سێ مانگ له‌م قوتابخانه‌یه‌دا
بووم، دوایش فشارێكی زۆریان هێنایه سه‌رمان و نه‌مده‌توانی "فه‌زای" ئه‌م
قوتابخانه‌یه قبووڵ بكه‌م، ئه‌وه بوو گه‌ڕامه‌وه بۆ "خرمشهر" و له‌وێ
چوومه قوتابخانه‌ی "عالی" به‌رز، (قوتابخانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان) .
حه‌ز ده‌كه‌ی، یان ئه‌گه‌ر به ئه‌رك نابێ له سه‌ر ڕووداویی ته‌مه‌نی
په‌نج ساڵیت باس بكه‌ی؟ من ئه‌م ڕووداوه‌م ده‌قاوده‌ق له كتێبی "شیوا"
نووسیووه‌ته‌وه، به‌ڵام باشه، جارێكی تر دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه. كوڕێكی
منداڵ بوو كه وه‌كوو شاگردی ماڵ "نۆكه‌ر" له ماڵماندا كاری ده‌كرد. له
هه‌مان كاتدا له "بنبه‌ستی" ئه‌و كۆڵانه كه ئێمه تێیدا ده‌ژیاین،
ماڵێكی تر ده‌ژیان. یه‌كێك له كچه‌كانی ئه‌و ماڵه هاو یاڕێی من بوو. دوو
كچیان هه‌بوو، یه‌كێكیان زۆر گه‌وره و ئه‌وی تریان دوو سێ ساڵێك له من
گه‌وره‌تر بوو. كاتێك من په‌نج ساڵان بووم ئه‌و كچه حه‌وت هه‌شت ساڵ
ده‌بوو. ڕۆژێكیان من له نزیك ماڵی ئه‌م كچه ڕاوه‌ستا بووم و كوڕه‌كه‌ش
له لای ده‌رگای ماڵی ئێمه ڕاوه‌ستابوو. كوڕه‌كه چه‌ند ساڵی بوو؟ دوازده
سێزده ساڵی ده‌بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی شته‌كه زۆر كۆنه و بیر و هۆشم
ئێستا زۆر یارمه‌تیم ناده‌ن به ته‌واوه‌تی له بیرمدا نه‌ماوه. پاشان
ئه‌م كچه هات به‌ره‌و لای من و وتی: "ده‌زانی ئه‌م بێ عه‌قڵه به من چی
ده‌ڵێ؟ ئه‌م كوڕه بێ ته‌ربیه‌ته؟ ده‌ڵێ وه‌ره با بچین پێكه‌وه یاری
بكه‌ین! من سه‌رم سووڕما، ئه‌ی یاری كردن شتێكی سه‌ر سووڕهێنه‌ر نیه، یاری
بكه‌ین! پاشانیش چووه ماڵه‌وه. پاشان من به هه‌ڵهاتن چووم به‌ری كوڕه‌م
گرتوو و پێم وت "وه‌ره بچین پێكه‌وه یاری بكه‌ین". بێ ئه‌وه‌ی بزانم یاری
كردن چیه. دوای ئه‌و كاته‌ش ئه‌م یاریه"جینسی" یه ڕووی دا. یه‌ك و دوو
جارێك ئه‌م یاریه‌مان ئه‌نجام دا، به‌ڵام دوای ئه‌وه بنه‌ماڵه‌كه‌م
به‌مه‌یان زانی و كوڕه‌كه‌یان له ماڵ ده‌ر كرد. پاشانیش ئه‌م ڕووداوه له
سه‌ر شانی من مایه‌وه، مایه‌وه! مایه‌وه!
مه‌به‌ست له یاری كردن چی بوو؟
كه‌مێك ڕووت بوونه‌وه به شێوه‌ی سیكسی، هه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه ژن و پیاو
ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئه‌و جێگه‌ی كه من له بیرم بێ، هه‌ست ناكه‌م
كه شتێك ڕووی دابێ. هه‌ڵبه‌ته من له كاتی مێرد كردن‌دا خوێنم نه‌بوو.
پاشانیش ئه‌م شته‌م له گه‌ڵ ژنی خاڵم‌دا باس كرد كه به‌ڕاستی له داوێن
خاوێنی و پاكیدا وه‌كوو چه‌پكه گوڵ بوو. ئه‌ویش وتی:" كچم منیش له كاتی
زه‌ماوه‌ندا، یانی شه‌وی ئهپهرده چوون، خوێنم نه‌بوو!"
تۆ ده‌زانی ئه‌وه‌نده‌یان به مێشكماندا خوێندووه، حه‌تمه‌ن خوێن دێ،
هه‌ندێكیش له‌م ژنانه هه‌ن كه ئه‌وه‌نده تاریف ده‌كه‌ن كه خوێن
رژاوه‌ته سه‌ر ته‌ختی خه‌وه‌كه و رژایه سه‌ر زه‌وی و پاشانیش له "سقف"ی
زه‌ویه‌كه‌ش تكه‌ی كرده‌ته خواروه بۆ ته‌به‌قه‌ی ژێر و. . . یانی شتێكی
ساویلكه‌و بێ عه‌قڵانه. شتێكی سروشتییه چه‌ند قه‌تره خوێن دێ و ته‌واو.
به‌ڵام ژنی خاڵم ئه‌مه‌ی بۆ باس كردم. پاشانیش له‌م پێوه‌ندیه‌دا له‌گه‌ڵ
دایكم قسه‌م كرد. دایكمیش وتی:"منیش خوێنم نه‌بووه!"
من له‌گه‌ڵ ژنێكی رۆژنامه‌نووس قسه‌م ده‌كرد. ده‌یوت:"ئازیزه‌كه‌م، هه‌ندێك
له ژنه‌كان هه‌رگیز خوێنیان نیه!" به هۆی ئه‌وه‌ی كه گۆیا هه‌ندێك له
ژنان له ڕاستیدا "تارگهلێك" و یان ڕه‌گی ورده‌یان كه زۆر له یه‌ك نزیكن
و وه‌كوو په‌رده وان و خوێنڕێژی ده‌كا. هه‌ڵبه‌ته من دوكتور نیم، هیچ
كاتیش به دوای ئه‌م گرفته‌دا نه‌چووم تاكوو تێبگه‌م. هه‌ندێكیشیان وه‌كوو
ئه‌وه‌ی هاڵهتێكی "اسفنجی"، ئه‌بری هه‌یه، یانێ ده‌ڕواته دواوه و
نادڕێ. بۆ نموونه خزمێكی ئێمه هه‌یه كه مێرده‌كه‌ی نه‌ی توانی "بكارت"ی
یان بیكا به ژن، بردیان بۆ دوكتور به عه‌مه‌لیاتی نشتهگهری په‌رده‌ی
"بكارت"یان لا برد. كه سه‌رنج ده‌ده‌ی ده‌ره‌جه به‌ندی جۆراوجۆر له نێو
ئه‌م پرسه‌دا هه‌یه كه كارناسه‌كان باشی لێ ده‌زانن. به‌ڵام یاریه‌كه‌ی
ئێمه‌ش له‌م سنووره‌دا بوو كه عومرێكه له سه‌ر شانم ماوه‌ته‌وه. به‌ڵام
ئه‌مه‌شتان پێ بڵێم، به بۆنه‌ی ئه‌م مهوزوعهیه.
به هۆی ئه‌مه‌یه؟
ڕاسته. به هۆی ئه‌مه‌یه! له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بیره، ئه‌م بیری
منداڵیه له مندا نه‌ده‌مایه‌وه، له‌وانه‌یه "ڕوئهیایهك" كه به سه‌ر
ژیانی مندا ئه‌مه بووبێ كه مێرد بكه‌م و چه‌ند منداڵێكم ببێ و. . . بۆ
نموونه من له بیرمه كاتێك ده‌چوومه قوتابخانه. . . ده‌وره‌ی یه‌كه‌می
دبیرهستان (دواناوه‌ندی) م له قوتابخانه خوێند، ده‌وره‌ی دووهه‌مم به
"متفرقه" خوێند. یانی ئیتر نه‌ده‌چوومه قوتابخانه. به‌ڵام ته‌واوی
درێژایی ڕێگه له ماڵ تاكوو قوتابخانه و له قوتابخانه تاكوو ماڵ كه
ده‌گه‌ڕامه‌وه ئه‌وه‌م له مێشكدا بوو كه په‌نج قولو"په‌نج منداڵ" (جمك،
چووتهیهك كه ٥ دانه بن) یه‌كم ده‌بێ. واته په‌نج كچ. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م
بیر‌و خه‌یاڵه‌ی منه له‌و ژنه "كانادای"یه‌وه هاتبوو كه په‌نج منداڵی
به جارێك بووبوو. پێنج كچ، ئه‌و كاته‌ی كه من منداڵ بووم، ئه‌مانه زۆر
به ناوبانگ بوون، پێنج "قولوه" كانی وڵاتی كانادا. به باوه‌ڕی من ئێستا
ده‌بێ شه‌ست و په‌نج، هه‌فتا ساڵیان بێ. له‌وانه‌یه زیاتریش، له به‌ر
ئه‌وه‌ی كه من منداڵ بووم، ئه‌م كچانه زۆر گه‌وره بوون. من ناوم بۆ
پێنجه‌كانی خۆم هه‌ڵبژاردبوو:" نورجهان، ماه جهان، بدر جهان، شمس جهان،
شاه جهان". دوایش بیرم ده‌كرده‌وه كه وا بانگیان ده‌كه‌م، بدری و نوری و
شمسی و شاهی. ئه‌و كات نه‌مده‌زانی چۆن قاو له ماه جهان بكه‌م.
ماهی؟!
له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مگوت ماهی، ئه‌م هه‌ژاره له‌وه بوو خفه‌ت بخوا و
ئێوه باوه‌ڕ ناكه‌ن كه ڕۆژان و مانگانی دوور‌و درێژ من له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوی
ماه جهانه دا له‌گه‌ڵ خۆمدا شه‌ڕم ده‌كرد. ده‌مه‌وێ پێتان بڵێم گه‌ر ئه‌م
بیره‌وه‌ری منداڵانه نه‌بوایا، زۆر جێی گومان نه‌بوو كه به ژنێكی ئاسایی
ماڵ و بنه‌ماڵه‌م لێ دهربهاتبا. به‌و كه‌سایه‌تیه‌ی كه من هه‌مبوو، له
باری ده‌روونناسی به هیچ جۆر بۆم قه‌بووڵ نه‌ده‌كرا كه پیاوێك له سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه په‌رده‌ی كچێنیم نیه، ئازارم بدا! هه‌ر ئه‌م بیره‌وه‌رییه
تاڵه دهڵهخورپهیهكی سه‌یری له مندا پێك هێنا بوو كه هه‌ر جۆرێك
بووه من ده‌بێ خۆم له مێرد كردن بپارێزم.
شهرنووش گیان، وتت كه هه‌ستت به گوناح كردووه. ئایا هه‌ست به گوناحێك
كه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ت له گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌دا بوو،
یان كرده‌وه‌ی له‌و چه‌شنه بووه هۆی ئه‌وه كه هه‌ست به گوناح بكه‌ی؟
نا، بنه‌ماڵه‌كه‌م زۆر ژیرانه له‌گه‌ڵ ئه‌م مسهلهیهدا هه‌ڵسوكه‌وتیان
كرد. ئه‌و كوڕه‌یان له ماڵ ده‌ر كرد. به‌ڵام هه‌رگیز نه قسه‌یه‌كیان به
من وت و نه لێشیان دام، نه فشارێكی ده‌روونیان بۆ هێنام، هیچ شتێك! كاتێك
لێمیان پرسی، من كه‌مێك درۆم له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌كان تێكه‌ڵ كرد. یانی
مه‌سه‌له‌كه‌م چكۆله كرده‌وه. به‌ڵام به هیچ جۆرێك ئیتر لێمیان
نه‌پرسیه‌وه. دواییه كاتێك من ته‌مه‌نم به دوازده، سێزده ساڵ گه‌یشت
ئه‌م مه‌وزوعه‌م له‌گه‌ڵ دایكم باس كرد. دایكم وتی:"كچم، وا داینێن كه كچ
نیت (باكره نیت) . بڕۆ ده‌رس بخوێن، كار بكه، بۆ خۆت ببه خاتوونێك،
داهاتی خۆت په‌یدا بكه". باوك و دایكم هه‌ردووكیان ڕۆشنبیر بوون. دوایی،
جارێك له‌گه‌ڵ باوكمدا قسه‌م كرد. ئه‌ویش هه‌ر ئه‌و قسانه‌ی دایكمی پێ وتم.
وتی: "كچم دونیا ته‌واو نه‌بووه، هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ نیه. بڕۆ كار
بكه، ژیان پێك بێنه، ده‌رس بخوێن، بۆ خۆت كه‌سایه‌تیه‌ك وه‌ده‌س بێنه.
هیچ پرسێكی گرنگ نیه". ئا له‌م شتانه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌شدا، به هۆی هه‌وای سوننه‌تی كۆمه‌ڵگای
ئێران، ئه‌م بیر كردنه‌وه‌یه له مندا زۆر به هێز بوو، یانی به جۆرێك
به هێز بوو كه هه‌میشه له بیری خۆدا عه‌زابم ده‌كێشا. له ڕاستیدا
له‌وانه‌یه ته‌واوی ئه‌م گرفته‌م له كتێبی "شیوا"دا نووسیووه، هه‌ستم
به ئارامی (ته‌سكینی) كرد. یانێ ده‌بوایا من هاوارم كردبا، به هه‌موو
كه‌سێكم بووتبا تاكوو مێشكم ئارام ده‌بوو. دواتر زۆر له نزیكه‌كانی من كه
ئه‌م كتێبه‌یان خوێندبوو، لۆمه‌یان كردم. ته‌نانه‌ت كه‌سێكی زۆر گرنگ به
لۆمه‌وه پێی وتم:"ئه‌رێ له ده‌ورو به‌ری ئێوه ئیدیتۆر (editor)
نیه"! ئێستا من تێنه‌گه‌یشتم له مه‌به‌ستی كه بۆچی ئدیت بێ. من وتم
ئێمه هه‌رگیز شتێكی دۆزراوه‌ی به ناوی ئدیتۆرمان له ناوچه‌ی ژیانی
ئێرانیماندا نیه. كه‌سێكی تر كه كتێبه‌كه‌ی خوێندبوو وتی:"به بۆچوونی من
ئه‌م چه‌ند ڕسته‌یه‌ت نه‌ده‌بوو نووسابا، بۆچی نووسیووته؟" به‌ڵام من پێ
خۆشحاڵم كه نووسیوومه. ئه‌و شته‌م جارێك به ده‌نگی به‌رز كه
ته‌مه‌نێكه عه‌زابم ده‌دات وتووه.
منیش پێم خۆشه كه ئه‌و شته‌ت وتووه، به‌داخه‌وه من كتێبی "شیوا"م
نه‌خوێندوه. نازانم چیرۆكه یان باسی به‌سه‌ر هاتی خۆته.
"شیوا" چیرۆكێكی زانستیه. یانی ساینس فیكشنێكه (science-fiction)
له‌سه‌ر لاوێكی زانای ئێرانی. له نێو ئه‌م كتێبه‌دا چیرۆكی پێوه‌ندیدار
به زانست و خه‌یاڵیدا دێ. من له‌م چیرۆكه‌دا تێكۆشاوم بیسه‌لمێنم كه بۆچی
ئێرانیه‌ك ناتوانێ ببێ به مرۆڤێكی زانا. یانی له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا
زانیاریه‌كه‌ی بخاته گه‌ڕ. هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم كۆماری ێیسلامی ئێران
نیه و مهبستم گشتییه. چونكه من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئێران له باری
جوغرافیاییه‌وه جێگه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره، به كورتی جوغرافیایه‌كی
مه‌ترسیداری هه‌یه. بۆ نموونه "فۆرد" به‌م هۆیه‌وه ناتوانێ بدۆزێته‌وه
(اختراع) ی ماشین بكا، به‌ڵكو له ئا‌مریكا ئه‌م كاره ده‌كا چونكه
جوغرافیاكهی هێمنه و له هه‌موو بارێكه‌وه ئیجازه‌ی دۆزین (اختراع و
كشف) و كار كردنی پێ ده‌درێ. له نێو ئه‌م كتێبه دا من ویستوومه به
كورتی له‌مانه بكۆڵێمهوه. ئێستا ئیتر ده‌بێ خۆت كتێبه‌كه بخوێنێ، من
لێره‌دا بیلامانا ئه‌م كورتهیهم پێوه‌ندی داوه به به‌ندیخانه‌كانی
كۆماری ئیسلامی ئێران و كچه‌كانه‌وه. كهنیشكگهلێك كه له ته‌مه‌نی
چوارده، پانزده، شانزده ساڵاندا هاتنوو به یه‌كجار بوون به سیاسی، به
ته‌واوی توانایانه‌وه كاری سیاسی ده‌كه‌ن. به بڕوای من ئه‌م كچانه زۆر
نه‌جیب زاده بوون، به‌ڵام وا بیر ده‌كه‌مه‌وه كه زۆربه‌ی ئه‌مانه گرفتی
وه‌كوو گرفتی منیان هه‌بووه. به باوه‌ڕی من، بۆ خۆت ده‌زانی كه له
ئێران‌دا "ئامار" ناگرین. چوونكه ئامار ناگرین خۆمانمان زۆر پێ نه‌جیبه.
زۆر ساغ و به شه‌رم و به حه‌یا و له‌م شتانه. ئامریكاییه‌كان هه‌میشه
ئامار ده‌گرن. كتێبێك هه‌یه به ناوی«The
Courage To
Heal»
كه ژنی ده‌روونناسی ئامریكایی نووسیوویانه، كه یه‌كێكیان له لایه‌ن
باپیریه‌وه ده‌ستدرێژی جینسی پێ كراوه. ئه‌مانه له سه‌ر زینای (با
محارم) لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه، لێره‌دا چه‌ند ئامارێكی زۆر جوانیان
هێناوه. ئاماری یه‌كه‌م پێشانده‌دات كه له هه‌ر سێ كچی ئامریكایی
یه‌كیان و له هه‌ر حه‌وت كوڕی ئامریكایی یه‌كیان له منداڵی‌دا له لایه‌ن
باوك یان باپیریانه‌وه ده‌ستدرێژییان پێ كراوه. من به ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ
دۆستێكم كه له ئێراندایه له سه‌ر ئه‌م گرفته قسه‌م كرد، وتی:"شه‌هری
گیان، باوه‌ڕ بكه، باوه‌ڕ بكه! له ئێرانیشدا ئاماره‌كان به‌و جۆره
نیشان ده‌ده‌ن". من باوه‌ڕم به‌وه‌یه چوونكه ئاماره‌كانی دونیا وه‌كوو
یه‌كن، یانی بۆ نموونه (منحنی) هۆشی له ته‌واوی جیهاندا یه‌ك جۆره.
(منحنی) ، وه‌كوو هه‌ستی جینسی، هێزی جینسی یه‌ك جۆره. كه‌وابوو مه‌یل به
زینای (با محارم) و ده‌ستدرێژی كردن هه‌ر وه‌كوو یه‌كه. من ئه‌مه‌م
له‌گه‌ڵ دۆسته ئێرانیكانمدا باس ده‌كرد. من بۆ خۆم دوو كچ ده‌ناسم كه به
منداڵی باوكیان ده‌ستدرێژیی پێ كردوون. ژنێك بۆی باس كردم كه باوكێك كه
هاتووه‌ته ئا‌مریكا، ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر هه‌ر پێنچ كچه‌كه‌ی و
كاتێك كه له لایه‌ن قوتابخانه‌ی كچه‌كانه‌وه بانگی ده‌كه‌ن، له به‌ر
ئه‌وه‌ی كچه‌كان به جۆرێك له قوتابخانه شكایه‌تیان له باوكیان كردبوو،
خێرا وتبووی: دارێك كه خۆم چاندوومه، ده‌مه‌وێ له میوه‌كه‌ی كه‌ڵك
وه‌رگرم". هه‌ر له‌و بابه‌ته‌دا، باوكێك ده‌ستدرێژی كردووه‌ته هه‌ر سێ
كچه‌كه‌ی، له پشته‌وه سه‌ری كابرایان به شمشێر بڕی، له به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌مه یاسایه، گۆیا كاتێك كه باوكه‌كه ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر
منداڵه‌كه‌ی به‌م جۆره "مجازات"ی ده‌كه‌ن. دوو كچی تر ده‌ناسم كه له‌گه‌ڵ
براكانیان پێوه‌ندیان بووه. كچێكی تر ده‌ناسم كه خاڵی ده‌ستدرێژی پێ
كردووه، یان كچێكی تر ده‌ناسم كه دراوسێكه‌یان ده‌ستدرێژی پێ كردووه.
لێره‌دا ده‌بینین كه ئه‌مانه ته‌نیا شتهایهكن كه من بێ ئه‌وه‌ی
"ئامار"م گرتبێ، یان له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه كاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن
پێوه‌ندیم گرتبێ، بۆ خۆم هاكه‌زایی ده‌یانزانم. لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه
له ئێران‌دا له‌م شتانه زۆر ڕووی داوه. ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تییه! ڕووداوێك كه ڕووده‌دا، ته‌واوی ئه‌م منداڵانه بێ
ئه‌ملاو ئه‌ولا تووشی هه‌ست به گوناح كردن ده‌كه‌ن. ئه‌مانه هه‌میشه بیر
ده‌كه‌نه‌وه كه تووشی گوناح بوون كه ئه‌م شته ڕووی داوه و له‌گه‌ڵ هیچ
كه‌سدا قسه ناكه‌ن. یانی ئه‌م گرفته وه‌كوو "ڕازێك" له مێشكی خۆیاندا
هه‌ڵ ده‌گرن. هه‌ر له‌م كتێبه‌دا، ژنێكی ده‌روونناس نه هه‌ر ئه‌وه‌ی دان
به‌م گرفته‌دا ده‌نێ به‌ڵكوو باپیری ده‌ستدرێژی جینسی پێ ده‌كا و هه‌م ناو
و هه‌م وێنه‌كه‌شی له كتێبه‌كه‌دا هه‌یه، هه‌م دیسان ڕاسته‌وخۆ
ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه "لێسبیسك" (هاوجینسباز) ه و له‌گه‌ڵ ژنێكدا ده‌ژی و
لێره‌وه چیرۆكه‌كه ده‌ست پێ ده‌كا. به‌ڵام زۆربه‌ی كه‌س ئاوا ڕاسته‌و خۆ
باسی خۆیان ناكه‌ن. له ئا‌مریكا ڕێكخراێك هه‌یه كه له ته‌واوی ئامریكادا
له سه‌ر ئه‌م كچانه زانیاری كۆدهكهتهوه. ته‌واوی ئه‌م كچانه‌ش به
ڕێكخراوه‌كه‌یان ده‌وت: "كه ناوه‌كه‌مان به‌ڵاو نه‌كه‌نه‌وه! یانی ناوی
نهێنی دابنێن". هه‌مووشیان هۆێكیان هه‌یه كه ده‌ڵێن :"ئێمه بۆ خۆمان
نیگران نین، به‌ڵام كه‌سانی بنه‌ماڵه‌كه‌مان تووشی سه‌ر لێشێواندن ده‌بن،
تووشی گرفتاری ده‌بن". وایه ڕاسته! بۆ نموونه باوكێك ده‌ستدرێژی جینسی
به كچێكی كردووه و چوار منداڵی تری هه‌یه. باشه ئه‌م منداڵانه له نێو
كۆمه‌ڵدا مه‌ئیوس ده‌بن، یان باوك و دایكه‌كه له یه‌ك جیا ده‌بنه‌وه،
به كورتی گرفتی بنه‌ماڵه‌یی ده‌ست پێ ده‌كا، یان خزمه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن
به ههڵسوكهوتیی ناشیرین له‌گه‌ڵ یه‌كدا، یان له ڕووی دڵسۆزیه‌وه،
گرفتی ده‌روونی بۆ یه‌ك پێك دێنن! سه‌رئه‌نجام ده‌بێ "ئامار"ی ئێران به
شێوه‌یه‌كی وه‌حشه‌تناك له سه‌ره‌وه بێ. تۆ ده‌زانی له ئێران‌دا ته‌مه‌نی
شوو كردن، ته‌مه‌نی 9 ساڵانیان داناوه. یانی هه‌شت ساڵ و نۆ مانگ به پێی
حه‌سابی ساڵی مانگی (قمری) ، له هه‌مان كاتیش‌دا له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ری
(فقها) فهقیهكاندا نووسراوه گه‌ر بێ پاره‌ی، ده‌توانی كچی پێنج ساڵ یان
شه‌ش ساڵ سیغه بكه‌ی و له‌گه‌ڵیا یاری بكه‌ی. ئه‌ی ئه‌مه تجاوز نیه
چیه؟ ئه‌م كاره هه‌ر وه‌كوو تجاوزه. گه‌ر چی له ئێران‌دا تجاوز
شه‌رعییه‌تی به خۆوه گرتووه، به كورتی شه‌رعیه. سه‌رنج بده له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا تجاوز له ئێران‌دا شه‌رعیه، نه ئامارێكی "زینای (با محارم) ،
به‌ڵام ئاماری ئه‌و كچانه‌ی كه به‌م شێوه‌یه تجاوزیان پێ ده‌كرێ چه‌نده
به‌رزه! چه‌نده به‌رزتره له كۆمه‌ڵگایه‌كی غه‌یره موسڵمان.
ئه‌ی
خۆت له چه‌ند ساڵاندا مێردت كرد؟
من له ته‌مه‌نی نۆزده، بیست ساڵاندا له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌م ئاشنا بووم.
هه‌موو ئه‌م گرفتانه‌م بۆی باس كرد. به‌ڵام هه‌رگیز بیرمان له زه‌ماوه‌ند
نه‌كرده‌وه. مێرده‌كه‌م چوار ساڵ له من گه‌وره‌تر بوو. چوار ساڵ و نیو
گه‌وره‌تر بوو. پاشان ئه‌و زۆر ئارام و له سه‌ر خۆ له‌گه‌ڵ من دا
هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد و مه‌به‌ستی زهماوهندیشمان نه‌بوو. مه‌به‌ستی من
ئه‌وه بوو سه‌ره‌تا كه بڕۆمه گه‌شت و گوزار. پاشان من حامله بووم و
چوومه لای دوكتور كه دڵنیا بووم حاملهم، دوكتورهكهش وتی: "من ده‌توانم
منداڵه‌كه‌ت له نێو به‌رم". منیش نه‌مده‌ویست منداڵه‌كه‌م بكۆژم و به هیچ
جۆر مرۆڤێكی بێ ئه‌خلاقیش نیم كه كاری وه‌ها بكه‌م، ئه‌وه بوو مێرده‌كه‌م
وتی:" ده‌ته‌وێ چی بكه‌ی؟" من وتم:"ته‌واوی بیری خۆمم كردوه‌ته‌وه و
نامه‌وێ منداڵه‌كه‌م ده‌ر هێنم و منداڵه‌كه‌مم ده‌وێ".
ئه‌و كاته من له ته‌له‌فزیۆن كارم ده‌كرد. وتم تاكوو پێنج مانگان زۆر
گه‌وره نابێ لێره ده‌مێنم، دوایش ده‌ڕۆم به‌ره‌و باكووری وڵات،
مه‌سه‌له‌ن له جێگایه‌ك منداڵه‌كه‌م ده‌بێ، پاشانیش دێمه‌وه، له‌گه‌ڵ
منداڵه‌كه‌م دێمه‌وه بۆ تاران. . . له‌م بیره قۆڕانه‌م ده‌كرده‌وه.
ده‌ورانێك بوو كه كه‌مێك ئازادی جینسی له ئێران‌دا باو بوو له ده‌ورانی
حكومه‌تی شادا، كه مه‌یدانیان به ئازادی جینسی ده‌دا و چه‌نده‌ش پێویست
بوو و حه‌قیشیان بوو! دوایی چه‌نده‌ش له زه‌مانی شۆڕشدا له‌و
كۆمه‌ڵگایه‌دا هاوار و دادیان كرد كه له سه‌رده‌می شادا ئازادی جینسی
داوه و خه‌ریك بووه به ته‌واوی ئازادی بكا، هه‌م پێویست بوو هه‌م
حه‌قیشیان بوو! چه‌نده‌ش ئێستا له نێو ئه‌م زه‌لكاوه گیریان كردووه و
ناتوانن خۆیان ده‌رباز بكه‌ن. كاتێك به مێرده‌كه‌مم وت كه ده‌مه‌وێ
منداڵه‌كه ده‌ر نه‌هێنم، وتی: "كه وابوو زه‌ماوه‌ند ده‌كه‌ین".
سه‌رئه‌نجام من سكم دوو مانگان بوو كه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌مدا زه‌ماوه‌ندم
كرد.
ئه‌ی مێرده‌كه‌ت یه‌كه‌م دۆستی كوڕت بوو؟
به‌ڵێ، دۆستێك به ته‌واوی هه‌ڵسوكه‌وتی و هه‌ستی و"عاتفه"ی. به‌ڵام پێشتر
كه‌سێكی تر بوو كه خۆشی ده‌ویستم. كه‌سێكی زۆر موحته‌ره‌م بوو كه
له‌گه‌ڵیا پێوه‌ندی نامه نووسینم هه‌بوو، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ده‌ژیا. له ڕاستیدا دۆستێكی وه‌ها بوو كه هاته خوازبینیشم، به‌ڵام من
قه‌بووڵم نه‌كرد و وتم من ده‌مه‌وێ بڕۆمه گه‌شت و گوزار و ده‌مه‌وێ بوومه
نووسه‌ر و. . . هه‌ڵبه‌ته هه‌مووشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گرفته‌ی
"بكارت"م كه قه‌بووڵم نه‌كرد مێردی پێ بكه‌م. منیش وام بیر ده‌كرده‌وه
كه مرۆڤێكی ساغم و پێویستم به پیاوێك و دژه جینسی خۆم هه‌یه. له
هه‌مان كاتیش‌دا بیرم ده‌كرده‌وه كه من كچ نیم! چۆن به‌مانه بڵێم كه من
(باكره) نیم!؟ تێ ده‌گه‌ی؟! كه‌سێك كه له ئا‌مریكا به دوكتور ده‌بێ و
خوازبێنیم لێ ده‌كا. . . وتم كه: "من ده‌مه‌وێ ببمه نووسه‌ر و ژنه
نووسه‌رێكیش بۆ دوكتورێك، ژنێكی باش نابێ" و هه‌ر به‌و جۆره‌ش مێردم پێی
نه‌كرد.
شهرنوش گیان من چه‌ند پرسیارێكی تایبه‌تیم هه‌یه. من پرسیاره‌كان ده‌كه‌م
تۆش ئازادی وه‌ڵام بده‌یته‌وه یان نه‌ده‌یته‌وه. یه‌كیان ئه‌وه‌یه كه
ده‌مه‌وێ بزانم ئایا خۆشه‌ویستیت ئه‌زموون كردووه؟
وه‌ڵا خۆشه‌ویستی، به‌داخه‌وه نا! هه‌ر به هۆی ئه‌م كچ نه‌بوونه‌م، من
هه‌میشه له نێو پهریشانیدا بووم و نێوان من و عه‌شق مه‌ودایه‌ك هه‌بوو.
من له منداڵی‌دا مرۆڤێكی شه‌رمن بووم. له‌و منداڵانه بووم كه گۆشه‌گیرن.
هه‌ڵبه‌ته یاریشم ده‌كرد و ڕووداریشم ده‌كرد، له قوتابخانه‌دا دیار بووم
و قوتابیه‌كی یه‌كه‌م بووم و ده‌میان كرده (موبسر) سه‌رپه‌ره‌ستی
پۆله‌كه. هه‌موو ئه‌مانه‌م ده‌كرد. به‌ڵام هه‌میشه حه‌زم له ته‌نیایی
ده‌كرد.
هه‌ر به هۆی ئه‌و گرفته‌وه بوو؟
به‌ڵێ، له ده‌روونی خۆمدا زوو دهڕهنجام. یانێ كوڕی خاڵه‌كه‌م به
گاڵته‌وه دهویوت:"دایكم وتوویه كه شه‌ری هات، سڵاوی لێ مه‌كه‌ن! هاا
ئێستا ده‌گری!" یانێ من به تووندی له به‌رانبه‌ر هه‌موو شتێك‌دا
ڕاده‌وه‌ستام. من لێره‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه له سوننه‌تی دینیدا،
به كورتی سوننه‌تی بارهێنانی ئێران‌دا، به جۆرێك كه‌سایه‌تی ژن به هۆی
مه‌وزوعی "بكارت" بوونی ورد ده‌كه‌ن كه جێی سه‌رسووڕمانه! یانێ له
ڕاستیدا ئه‌مه "بكارت"ه كه ژن له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سه‌ی جینسیدا
ده‌گۆڕێته‌وه.
من هیچ قسه‌یه‌كم نیه له‌گه‌ڵ كچه‌كان كه كچ بوونی خۆیان ڕاگرن، ئه‌مه‌ش
زۆر باشه. ئه‌وه‌ش زۆر باشه كه كچ پێوه‌ندی زۆری نه‌بێ و عه‌شق و
زه‌ماوند پێكه‌وه تێكه‌ڵ نه‌كا. ئه‌مه‌ش جوانترین و سهمبۆڵی ترین جۆری
ژیانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه به هۆی "بكارت"ه‌وه هه‌میشه له شه‌ڕێكی
ده‌روونی دا داتان نێن، ئه‌مه شتێكی زۆر وه‌حشه‌تناكه و له‌وانه‌یه
به‌مه‌ش هۆیه‌ك بێ بۆ ئه‌وه‌ی كه وا له زۆر ژن بكا ده‌ست بده‌نه
خۆفرۆشی. كچێنیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و دوایش له نێو كۆمه‌ڵگادا جێگایان
نابێته‌وه. له‌و باره‌وه من وره‌یه‌كی باشم هه‌بوو، نه‌مده‌توانی هه‌روا
دانیشم و خۆم بخۆمه‌وه و بیر له "بكارت" بكه‌مه‌وه و خۆم به‌دبه‌خت
بكه‌م. یێواش یێواش به‌رنامه‌ی مه‌سیحی بوونم نا لاو و وتم ده‌چم بۆ
جیهانگهردهی. بڕیارمدا لیسانسهكهم وه‌رگرم و كتێبێك بنووسم و بڕۆم
ده‌وری دونیا بگه‌ڕێم. ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێك بوو له ژیانمدا، خۆشتر له‌وه‌ی
كه له ژیان و چارهنووسمدا سه‌فه‌ری زۆری تێدا بوو بێ ئه‌وه‌ی كه
به‌رنامه‌م بۆ جیهانگهردیهكهم داڕشتبێ.
هه‌ر جۆرێك بێ ئه‌وانه‌ی كه بۆ نموونه ڕوومه‌تیان زۆر جوان نه‌بوو یان
هه‌ژار بوون، مێردیان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، پیاویان بۆ په‌یدا نه‌ده‌بوو، و
ئا له‌م جۆرانه. به‌ڵام ئێستا ئه‌م پرسه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بووه‌ته
شتێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره. هه‌ر له به‌ر ئه‌مه ئێستا كچه‌كان تاكوو دیپلم
وه‌رنه‌گرن، لانی كه‌م نابێ زه‌ماوه‌ن بكه‌ن. گه‌ر زه‌ماوه‌ند بكه‌ن له
قوتابخانه ده‌ریان ده‌كه‌ن. پاشانیش مه‌سه‌له‌ی زانكۆیه، ده‌بێ بڕۆنه
زانكۆ. ئێستا ده‌بینین كه شه‌ست و دوو له سه‌دی خوێندكارانی زانكۆكانی
ئێمه له كچ پێكهاتووه. پاشانیش مێرد په‌یدا كردن وه‌كوو جاران ئاسان
نیه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ماڵ ده‌ست ناكه‌وێ، كار نیه و له‌و بابه‌تانه.
ئێستا ئێمه كچی "باكره"ی بیست و هه‌شت ساڵه، سی ساڵه، سی و پێنچ
ساڵه‌مان هه‌یه، به كورتیش ئه‌مانه ژیانێكی پڕ له مه‌ینه‌ت و تووڕه‌یان
هه‌یه. یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ی كه ژنانی ئێران به‌م تووند و تۆڵی و
یه‌كگرتوو له چالاكی سیاسی‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن و دژی ڕژیمێكن كه زۆر
ده‌یه‌وێ به‌ره‌و سوننهتێكیی كۆن بگه‌ڕێته‌وه و له جێژن و شادی دا شلاق
به‌كار دێنن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م گرفتانه كه ژنان ناتوانن له پێستی
خۆیاندا بمێننه‌وه!
سه‌رچاوه: سایتی ایران امروز
وه‌رگێڕانی: حه‌مید
ته‌یموری
------------------------------------------------------------
تێبینی: ئه‌م وتاره به‌شێك له وتووێژێكه له‌گه‌ڵ "شهرنوش پارسی پور" كه
له ساڵی 2003 دا ئه‌نجام دراوه و به‌و هیوایه كه ده‌قی ته‌واوی ئه‌م
وتووێژه له كتێبێكدا به ناوی "ژنان له زمانی ژنانه‌وه"دا چاپ بكرێ.
١٤/٤/٢٠٠٤ |