|
ئاطادارييةك لة مالَثةرِي كؤرثةلة ةوة |
|
ئاشكرایه منداڵان هه‌وێنی دروست بونی كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتوون و هیوا و ئامانجی گه‌لن، وه هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ئه‌وچینه‌ی پشتگوێ خستبێت به‌رده‌وام كه‌وتۆته دووای گه‌لانی پێشكه‌وتووه‌وه. دیاره به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاوه و هاتنه‌كایه‌ی تۆری ئیته‌رنێت چه‌ندین ماڵپه‌ری هه‌واڵ و تایبه‌ت به باری ڕامیاری دامه‌زرا به‌زمانی كوردی، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌مترین ماڵپه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌زمانی كوردی به‌رچاو ده‌كه‌وێت، له‌م ساته‌دا ماڵپه‌ری كۆرپه‌له به‌ئامانجی پركردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كی بچوكه له‌و كه‌لێنه‌دا. به‌ڵام دیاره كورد ووته‌نی (چه‌پڵه به‌یه‌ك ده‌ست لێ‌نادرێت) بۆیه داوا له هه‌موو ڕۆشنبیران و نوسه‌ران ده‌كه‌ین كه هاوكاری ماڵپه‌ره‌كه بكه‌ن جا به پێشنیار یا به ڕه‌خنه یا به بابه‌تی تایبه‌ت به كۆرپه و ئافره‌تی دووگیان. وه خوێنه‌ران و نوسه‌ران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه ماڵپه‌ری كۆرپه‌له له ده‌رفه‌تێكی نزیكدا تازه ده‌كرێته‌وه، چاوه‌ڕێی په‌یوه‌ندی ئێوه‌ی دڵسۆزه. په‌یوه‌ندی: korpala@korpala. com korpala@hotmail. com |
||