به‌ڕێزان: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت: به‌شداری خه‌ڵك له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان
پاش سڵاو
له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای باكور و لاتین، هاوڵاتیان بۆیان هه‌یه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كانیان له‌ناو هۆڵی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن، له هه‌ندێك وڵات‌دا ه
اووڵاتیان مافی به‌رز كردنه‌وه‌ی لافیتهشیان هه‌یه، ئێمه له پێناو به دیموكراتیزه‌كردنی زیاتری كاری په‌رله‌مانی له كوردستان و به‌شداری زیاتری هاووڵاتیان له ژیانی سیاسی كوردستاندا، داواكارین له به‌ڕێزتان:
- له هۆڵی سه‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان كات بۆ به‌شداریكردنی خه‌ڵك و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان دیاری بكه‌ن، به‌شدارییه‌كان له رێگای پسپۆری كه‌سان و رێكخراوی تایبه‌تمه‌ند به پرسه‌كانی رۆژه‌وه دیاری بكرێن.
- مافی به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشم و لافیته به به‌شداربووان بدرێت.
- مافی دابه‌شكردنی به‌یاننامه‌و بڵاو كراوه‌و داواكاری به هاووڵاتیان بدرێت.
- به‌شداربوان پێشتر ناوی خۆیان بۆ به‌شداریكردن تۆمار كردبیت.
سه‌ركه‌وتوو بن
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری
27-5-2014
