سه‌باره‌ت به دوایین سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڕێز حوسێن ئه‌میر عه‌بد ئیلاهیان یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (ارنا) ی ئێرانی ده‌ڵێت: "له‌م سه‌ردانه‌یدا نێچیرڤان بارزانی ده‌بێت روونكردنه‌وه بدات له‌سه‌ر هه‌ندی نا ڕوونی ره‌فتاری هه‌ندی گروپی تیرۆرستی له هه‌رێمی كوردستان".
ئێمه وه‌ك فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت رایده‌گه‌یه‌نین كه به داخه‌وه به‌ڕێز حوسێن ئه‌میر عه‌بد ئیلاهیان یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شێوه‌ی بانگهێشتی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئێران بی ئاگایه.
بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ئارام و سه‌قامگیره‌و پێویست ناكات به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پرسه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران روونبكه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به جموجۆڵی گروپی تیرۆرستی داعش، هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم روون و ئاشكرایه‌و ئێمه وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆرستی سه‌یریان ده‌كه‌ین.
له سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و به‌رپرسانی باڵای ئه‌م وڵاته كۆبووه‌وه‌و باسیان له پرس و قه‌یرانی سیاسی و ئه‌منی عیراق و چۆنیه‌تی پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌و زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان كرد.
