كه جێت هێشتم
وه ك منداڵێكم به سه ر هات
له كۆڕه ودا
دایك و باوكی ون كردبێ،
وه ك پێشمه رگه یه كم لێ هات
ڕێژنه ی گولله ی شه ڕی ناوخۆ
هه موو جه سته ی كون كردبێ.
دوای تۆ ڕووخا كۆشكی شكۆم،
تروسكه ی تیا نه ما ئاسۆم.
دوای تۆ خۆم وه ك گوندێ بینی
ئه نفال سیمای شێواندبێ،
یان وه ك شارێ بای زه ردی مه رگ
گه ڵاكانی وه راندبێ.
نه مه م به زین،
نه فه رهاد به شیرین شاد بوو،
ڕه نجی منیش
وه ك هی ئه وان به فیڕۆ چوو.
خۆشه ویستی هه میشه بێ هووده بووه،
هێشتا نه مبیستووه بڵێن
ئاشقێ ئاسووده بووه.