طةأانةوة

حةمةسةعيد حةسةن

دێمه‌وه و دڵ نه‌ك پێ،

ده‌نێمه سه‌ر خاكی خاوێنت،

دێمه‌وه و گشت گیانت ماچ ده‌كه‌م،

له ته‌وقی سه‌رته‌وه

هه‌تاكوو داوێنت.

دێمه‌وه و هێنده بۆ دیدارت

عه‌زره‌تی و تامه‌زرۆم،

به لێزمه‌ی فرمێسكم

ڕووخساری یه‌كه‌مین گابه‌ردت

پاك ده‌شۆم.

دێمه‌وه و له ئاوی سه‌رچاوه‌ت

تینوێتیی ساڵانی غه‌ریبیم ده‌شكێنم،

دێمه‌وه و به شانه‌ی مژۆڵم

په‌رچه‌می ده‌وه‌نت دادێنم.

دێمه‌وه و به گرد و چیاتا هه‌ڵده‌زنێم

دێمه‌وه و چی شار و لادێته ده‌گه‌ڕێم.

دێمه‌وه و ئه‌وه‌نده شه‌كه‌تم

به‌ردێكت ده‌كه‌مه بالیف و

لێی ده‌نووم،

دێمه‌وه و ڕۆحی پڕ حه‌سره‌تم

له دار و له به‌ردت هه‌ڵده‌سووم.

30. 10. 2004

مژۆڵ: برژانگ

بالیف: سه‌رین

 

 

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر: hemeseidhesen@hotmail.com

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org