25-02-2008 18:30

 

 

 ناموباره‌ك  .....   ئه‌حمه‌د ده‌شتی

 گه‌لۆ شتێكی تازه‌نیه‌ كه‌ كه‌لێ له‌ سه‌رانی عاره‌بان كاتێ كه‌ باسی گه‌لی كورد ده‌كرێت زۆر نامرۆڤانه به‌ هه‌ستی بۆگه‌ن و دكتاتۆر‌یانه‌یانه‌‌وه‌ یه‌كسه‌ر به‌ بێ چه‌ندو چوون دژ به كوردو كوردستان ده‌دوێن، هه‌ر وه‌ك زۆر له‌ مێژه‌ باوه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌‌ی كه‌ ناوی كورد له‌ ده‌روونیان دا ساله‌هایه‌ بووه‌ته‌ قه‌لایه‌كی پڕ زه‌ندق چوی له‌ بن نه‌هاتوو كه‌ناوی كورد ده‌بیستن یه‌كسه‌ر دژی كوردن و له‌ پێناوی مانه‌وه‌ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان دا له هیچ په‌یف و ده‌ربڕێنێكیان دا دژ به‌ گه‌لی كورد ناپه‌نگێنه‌وه ‌و زۆر نامرۆڤانه‌و شه‌رماوه‌رانه‌ ده‌ست له‌ گه‌ل داگیركه‌رانی كوردستان دا تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و دژ به‌ هه‌موو مافێكی ڕه‌وای گه‌لی كورد ده‌وه‌ستن، له‌ سه‌ردانه‌كه‌كه‌ی حوسنی ناموباره‌كی سه‌رۆك كۆماری میسریش دا هه‌مان تاس و هه‌مان حه‌مام دوو باره‌و چه‌ند باره‌ بووه‌وه‌و بیستمان ‌و دیمان كه‌ چۆن حوسنی ناموباڕه‌كیش به‌بێ چه‌ندو چوون خۆی دایه‌پاڵ وه‌لاتێكی داگێركه‌ری‌ كه‌مالیستی بكوژی گه‌لی كورد، كه‌ هه‌ر له‌وساوه‌ی ئه‌و ده‌وله‌ته‌ داگیر كه‌ره‌ هاتۆته‌ كایه‌وه‌ كه‌مالیسته‌شۆڤێنی و كورد كوژه‌كان هه‌میشه‌ دژایه‌تی گه‌لی كوردیان كردووه‌ و له هه‌موو كاتێكیش دا ته‌نانه‌ت دژ به‌ ناوی كوردو كوردستان هه‌نگاویان ناوه ‌و وا هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌ ڕاشكاوی و زۆر بێ شه‌رمانه‌ به‌ جیهانیان راده‌گه‌یێنن كه‌ له‌ هه‌ر كوێی جیهان دا مافێك بۆ گه‌لی كورد دابین بكرێت ئه‌وا ئه‌وان دژ به‌و مافه‌ی گه‌لی كوردو كوردستان ده‌وه‌ستن و تا بۆیان بلوێت لێ ناگه‌‌ڕین كه‌ گه‌لی كورد له‌ هه‌موو جیهان دا به‌ ئاسوده‌یی و ئارامی و ڕه‌هایی بژیت، هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ نامرۆڤانه‌یه‌ كه‌ داگیركه‌ری تورك له‌ كوردستانی باكورد دا ته‌نانه‌ت ناوی 30 ملیۆن كورد له‌ سه‌ر خاكی خۆی دا به‌ توركی چیا ناو ده‌به‌ن، ئه‌و كورده‌ی كه تا ئه‌مڕۆ كه‌ش‌ له‌ سه‌ر خاكی كوردستانی ئازئزی خۆی دا دوورن له‌ هه‌موو مافێكی میللی خۆیان و ته‌نانه‌ت هه‌تا ئه‌مڕۆش داگیركه‌ری تورك مافی به‌ كوردی په‌یڤینیشی به‌ گه‌لی كورد نه‌داوه‌ و هه‌روا دڕندانه‌ كورد ده‌كوژن و هه‌موو مافێكی ڕه‌وای ئه‌م گه‌له‌ كورده‌یان پێ شێڵ كردووه‌ و دژایه‌تی گه‌لی كورد له ته‌وای پارچه‌كانی تری كوردستانیش ده‌كه‌ن و زمان و نه‌ریتی كورده‌واریشیان له‌ كوردستانی باكور دا قه‌ده‌غه‌ كردووه‌‌و زۆر بێ شه‌رمانه‌ دژ به‌ وشه‌ی كوردو كوردستانن و ناو بردنی ئه‌م دوو وشه ‌پێرۆزه‌ی كورد و كوردستان به‌ گوناهێكی زۆر گه‌وره‌ ده‌زانن و زۆر ملهوڕانه‌ و نامرۆڤانه‌ كه ساڵه‌هایه‌ وا‌ دژ به گه‌لی كورد و كوردستان هه‌نگاو داوێن. ده‌بینین كه له‌ كاتی سه‌ردانی هه‌ر سه‌رۆكێكی عاره‌بان و دونیاشدا به‌ تایبه‌ت دراوسێكانی كوردستان ئه‌وا داگیركه‌رانی تورك باسی كێشه‌‌ی كورد ده‌كه‌ن و وا له‌و سه‌رۆكانه‌ش‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وانیش یه‌كسه‌ر ده‌چنه‌ سه‌ر ڕای ئه‌وان و وه‌كو ئه‌وان ده‌به‌نگ ده‌بن و ئاوا دژ به‌ كوردوكورستان‌ده‌دوێن، ئه‌مه‌ش شتێكی تازه نیه‌ كه‌ سه‌رانی عاره‌بان وه‌ك داگیركه‌رانی كوردستان بیر ده‌كه‌نه‌وه، به‌ تایبه‌تی ئه‌مڕۆكه‌ كه‌ هه‌ڵ و مه‌رجێكی باش و له‌بار دژ به‌ ڕژیمی دیكتاتۆری و زۆردار و چه‌وساوه‌یی گه‌‌لانی ئازادی خوازله ئارا دایه‌ و بیری دیموكراتیه‌ت و‌ هه‌ڵبژاردن و فه‌رمان ڕه‌وایی خودی گه‌لان وا له‌م ناوچه‌یه‌ دا هاتۆته‌‌كایه‌وه‌، به تایبه‌تی كه‌ ئه‌م هه‌سته‌ مه‌زن و پیرۆزه‌ وا خه‌ریكه‌ له‌ كوردستانی باشوردا سه‌ری هه‌لداوه‌ و به‌ر‌ه‌و سه‌ركه‌وتن ده‌ڕوات و وا خه‌ریكه‌ كه ته‌‌شه‌نه‌ ده‌كات و زڵهێزێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیش وان له‌پشته‌وه‌ی ئه‌م ڕوداوه‌گرنگانه‌‌ی كه له‌م رۆژگاره‌ دا هاتۆته‌كایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌‌ سه‌ره‌تاوه به لێدان و روخاندنی ڕژێمێكی دكتاتۆرو مرۆ كوژی وه‌ك سه‌دامی خوێن رێژ وه‌دی هات و ده‌ستی پێ كرد، كه‌ ئه‌م ده‌ست پێ كردنه‌ش له ڕاستی دا نه‌ك هه‌ر بۆ عێراق بوه‌و به‌س به‌لكو بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه‌یه‌، ئه‌م ڕوداوانه‌ش بۆ گه‌لی كورد له‌و هه‌ڵ و مه‌رجه‌ دا هه‌تا بڵیێ چاك و زۆر باش ڕه‌خساوه‌و وا گه‌لی كورد سیمای هه‌لبژاردن و وه‌دی هێنانی دیمكڕاتیانه‌ی گرتۆته ‌به‌رو له‌گه‌ڵ هه‌موو گیرو گرفته‌كانی كه‌ ئه‌و داگیركه‌ره‌دڕندانه‌ی كوردستان بۆ كوردی دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ نه‌یان توانیوه‌ كه كورد به‌ره‌و‌ دواوه‌ بگێڕنه‌ و چۆك به گه‌لی كورد دابده‌‌‌ن و ده‌بینین كه‌ گه‌لی كورد هه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌ڕوات و سه‌ركه‌وتوانه‌ چاوی داگیركه‌ران و هه‌موو ڕژێمه‌كانی دكتاتۆر و ڕژێمه‌كه‌ی حوسنی ناموباره‌كیشی كویر كردوه و ‌‌كوێر تریشیان ده‌كات، جا ئه‌مڕۆ كه‌ زڵهێزێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكاش‌ له‌ عێراق دا وا خۆی ده‌سه‌پێنێ و تازه‌ وا خۆی جێگیر ده‌كات و دۆستایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن و هاوكاری كردنی گه‌لی كوردیش كه‌ له پێناوی پاراستنی كوردو كوردستان دا و بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌ ڕه‌واكانی خۆی و سود وه‌رگرتنی كورد له‌م هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌دا هاتۆته‌ ئاراوه‌و ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌پێنای ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌و نه‌مانی دكتاتۆریه‌ت و وهه‌ستانی ئه‌و هه‌موو زوڵم و سته‌مانه‌ی ساڵه‌های ساڵ له سه‌ر گه‌لی كوردو وه‌دی هێنانی دیموكڕاتیه‌ت له‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌ دا هه‌نگاوی بۆ دهه‌اویژرێ، بۆیه‌كه‌ ده‌بینین كه‌ هه‌موو دكتاتۆره‌كانیش وه‌ك داگیركه‌رانی كوردستان كیچیان كه‌وتۆته‌ جه‌سته‌و هه‌موویان دژ به‌ گه‌لی كورد ده‌وه‌ڕن وخه‌یاڵی پوچ و پوچه‌ڵیان به‌ با ده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌شه‌ كه داگیركه‌ری تورك تا ئه‌مرۆكه‌ش پیلان دژ به‌ كوردو كوردستان ده‌گێڕێ و سه‌رانی عاره‌بانیش بۆ لای خۆیان ڕاده‌كێشن و له‌ هه‌موو سه‌ر دانه‌كانیان له‌ گه‌ل یه‌كتر دا به ڕاشكاوی دژایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن. سه‌ردانه‌كه‌ی حوسنی ناموباره‌كی میسریش هه‌ر وه‌كوو زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سه‌رانی تری عاره‌بان و گه‌لێ له‌ هه‌ست بۆگه‌نه‌كانی تری ئه‌مڕۆ و ڕابوردویان دژ به‌ كورد كۆكن له‌ سه‌ر دژایه‌تی كردنی په‌نجا ملیۆن كورد، له‌م رۆژگاره‌ی جیهانگیریش دا هه‌ر واز ناهێنن و دژ به‌ كوردو كوردستان ده‌په‌یڤن و هه‌نگاو داوێن و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتیان هه‌بێت ئه‌وا هه‌مویان له‌ سه‌دامی خوێن رێژ و دكتاتۆر خراپترن و رۆژێ له رۆژانیش ناوه‌ستن، تا ئه‌وڕۆژه‌ی كه‌ به‌ چاوی خۆیان ده‌بینن هه‌موو ڕژێمه دكتاتۆره‌كان و دژ به‌گه‌لانی خۆشیان ته‌فرو تونا ده‌بن و هه‌مووگه‌لانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوین به‌ هه‌ستی دیموكڕاتیانه‌یان ڕوو ده‌كه‌نه‌ هه‌ڵبژاردن و سه‌دان دكتاتۆرانی وه‌ك حوسنی موباره‌ك و هه‌موو رژێمه‌ دكتاتۆره‌كانی تریش قاو ده‌درێن، حوسنی موباڕه‌كیش وه‌ك ئه‌وانی تر خه‌یاڵیان خاوه‌، تازه‌ گه‌لی كورد به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌ڕوات و مافی چاره‌نوسی له‌ ده‌ست خودی خۆیه‌تی و كه‌سی تر مافی بڕیاردانی چاره‌نوسی گه‌لی كوردی نیه‌، جا با حوسنی ناموباره‌ك و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ئا‌وان و هاوكاری داگیركه‌ی تورك ده‌كه‌ن و دژ به‌ كوردو كوردستانن هه‌نگاو داوێن وده‌په‌یڤن و نازانن كه‌سه‌ریان له‌ به‌رد ده‌ده‌‌ن و رێڕه‌وه‌ی ئازادیخوازان و میلله‌تانی چه‌وساوه‌ به‌ تایبه‌تی گه‌لی كوردی قاره‌مان دوای ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته‌‌ی كه‌ به‌ سه‌ریان هێناوه‌ هه‌رو هه‌ر به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی هه‌میشه‌یی ده‌ڕوات بۆ وه‌دی هاتنی وه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیی كورده‌واری و پڕ له‌ دیموكڕاتیه‌ت و ئازادی و ڕه‌هایی و ده‌بێته‌ی نمونه‌ی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن و فه‌رمان ڕه‌وایی گه‌ل و ئارامی هه‌موو ناوچه‌ی ڕۆژه‌لاتی ناوین، ده‌بێته‌ سه‌ر چاوه‌ی هاتنه‌ كایه‌وه‌ی دیموكڕاتیه‌ت له‌ ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دا، جا با هه‌موو دكتاتۆره‌كان و كه‌سانی وه‌ك حوسنی موباره‌ك بچنه‌ سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتوركی جنایه‌تكار و مرۆ كوژ و په‌یمان به‌و گیانه گڵاوه‌‌ی كه‌ ملیۆنها مرۆڤی كوشت بده‌ن و دڵسۆزی خۆیان و هاو بیریان بۆ ده‌وله‌تی داگیركه‌ری تورك ده‌ربڕن و با هه‌ر سیر بخۆن و زۆرنا لێ بده‌‌ن، كه ته‌نیا و ته‌نیا شه‌رمه‌زاری بۆ هه‌‌موو كه‌سانی وه‌ك حوسنی ناموباره‌ك ده‌مینێته‌وه‌ كه‌ دژ به‌ دیموكڕاتیه‌ت و مافی ڕه‌وای گه‌لانن و بیری دكتاتۆریه‌تیان له‌ مێشكا دا هه‌ر ماوه‌ و هاكا بوو به‌ مه‌رگیان و چاره‌یان بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ون بوو. بژی كورد و كوردستان، نه‌مان و روخان بۆ داگیر كه‌رانی كوردستان و هه‌موو هه‌ست بۆگه‌نه‌كانی دژ به‌ دیموكراته‌ت و مافی چاره‌نووسی گه‌لی كورد.

12. 2. 2004