ثةند
وةرنةطرتن ئاكامي سةر خواردنة ... ئةحمةد دةشتي
هه‌ر
له‌و ڕۆژگارانه‌وه كه بێگانه‌كان هاتوون و به زۆری زۆرداری
ده‌ستیان به سه‌ر خاكی كوردستان داگرتووه و گه‌لی كوردیان زۆر
به دڕندانه چهوساندوتهوه و له‌ژێر سایه‌ی هه‌ستی دكتاتۆری و
مرۆكوژیان و جنایهتكارانهیانهوه، ئه‌وانه‌ی كه به بیر‌و
ڕه‌فتاری نامرۆڤانهیانهوه هاتۆنه‌ته سهركارو به‌سه‌ر خه‌لكی
كوردستان دا خۆیان چه‌سپاندووه‌و زۆر نه‌هامه‌تی وتا بلێی
كاره‌سات و دواكه‌وتوویی و ناڕه‌واییان له سه‌ر خاكی كوردستان
وه‌دی هێناوه‌و هه‌تا توانیان زوڵم و زۆر داریان ئه‌نجام دا‌و
خه‌لكی كوردی بێ تاوانیان له‌ناو برد و كوێرهوهریان بۆ گه‌لی
كورد وه‌دی هێنا، ئه‌و ملهوڕو زۆردارانه ساله‌های ساڵ خۆیان به
سه‌ر خاكی كوردستان داسهپاندوله هیچ كارێكی دژ به مرۆڤی كورد
درێغیان نهكردو كوردستانیان كرد به دهرییایێ له خوێن و هێسك و
پروسك و خاكی كوردان و گه‌لی كوردیان به كرده‌وه‌و هه‌ستی
بۆگه‌نیان به ده‌ردێكه‌وه برد كه پێم وایه له‌م هه‌موو
جیهانه‌دا هیچ مللهتێكی تر وه‌ك میلله‌تی كورد په‌یدا نابێت كه
به‌م جۆره ئاوای به‌سه‌ر هێندرابێت و ئاوا به‌و شێوه‌یه دڕندانه
ماڵ وێران و خاك لێ داگیر كراو‌و چه‌وساوه‌و تهپهسهرو له هه‌موو
مافێكی مللی خۆی له‌ناو زێد‌و لانه‌ی خۆی دا بێ به‌ش كرابێت و
به‌هه‌زاران هه‌زار ڕۆله‌ی لێ شههیدكرابێت وبه هه‌زاران هه‌زاری
لێ ون و وێل كرابێت و ئا به‌م شێوه دڕندانه له‌ناو برابن و به
ئه‌نفال و گازی سیانیدو خه‌رده‌لی قه‌ده كراویش له نێوان
جیهانیاندا له‌ناو برا بن و ئاوا به‌كۆمه‌ل و زینده به چاڵ كرابن
و له سه‌ر خاكی خۆی دا مافیان لێ زه‌وت كرا بێت و مالی خۆیان لێ
حه‌ڕام بوو بێت، به‌ڵام هه‌رچه‌ند كه دكتاتۆرو دوژمنانی گه‌لی
كورد به هه‌موو هێزو توانایانه‌وه كوردیان كوشتووه‌و بۆ له ناو
بردنی گه‌لی كورد ته‌نانه‌ت بڕیاری جینۆساید كردنی كوردشیان داوه‌و
به‌سه‌دان هه‌زار ئاوایی و شار‌و شارۆچكه‌ی كوردستانیان به‌خاك
یه‌كسان كردوه‌و تا توانیویانهكوردستانیان خاپورو به‌خوێن كێشاوه
به‌لام ئه‌وان نه‌یان توانێوه كه گه‌ل كورد له ناو به‌رن، دیمان
كه ئه‌و هه‌موو جنایهتكارانه له ئاكام دا چیان وه‌سه‌ر هات و
چۆن له به‌ر چاوی جیهانیان ڕیسوا بوون وله‌دوا جاریش دا سه‌دامه
خوێن ڕێژ و دكتاتۆره كورد كوژه‌كه‌ی به‌غدامان دیت كه به چه
ده‌ردێك براو له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هێزو له‌شكرو چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژی
و له خۆ بایی بوونیه‌وه له گه‌ڵ ده‌ست و پێوهندهكانیهوه
چۆن ده‌ست به‌سه‌رو هه‌موو ساتێكی ژیانیان مه‌رگ و نه‌مانه‌و ئاوا
له ناو هه‌موو جهانیان دا وا ڕووڕه‌ش و په‌ست و ڕه‌زیل بوونه ،
خۆ ئه‌مه ئاكامی هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه وه‌ك سه‌دامی تاوانبار دژ
به گه‌لانی ئازادی خواز هه‌نگاو داوێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی
داخه كهخهلكانێ هه‌ن په‌ند وه‌رناگرن وهه‌مان هه‌ست وبوچوونی
مرۆكوژانیان و دكتاتۆره گۆڕ به گۆڕه‌كانیان هه‌یه، نازانن كه
ئه‌وانیش ئاكامه‌كانیان هه‌ر وه‌ك دكتاتۆره‌كانی تری دیرۆك ده‌بێت
و ناگه‌ن به هیچ ، كاك یاوه‌ری سه‌رۆك كۆماری كاتی عێراقیش گه‌لێ
سه‌هوه كه ئه‌و شه‌كرانه‌ی شكاندوه‌و ئاوا هه‌ڕه‌شه له‌گه‌لی
كورد ده‌كات و كورد به خاین ناو ده‌بات ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی
كه داوای مافی ڕه‌وای خۆی ده‌كات، یاوهركه ئاوا نا دموكراتیانه
بیر ده‌كاته‌وه نزانم چۆن دكاری كه سه‌ره‌ك كۆماری وه‌لاتێك بیت
كه سالههاێه خه‌لكی ئه‌م وهڵاتهلهژێر چنگی سه‌رانی دڕنده‌دا
كه ئاوایان بیر دهكردۆتهوه ده‌یان نالاند، جه‌نابی غازی
یاوه‌ر كه هه‌ستی دژایهتیگهلی كوردی له ناخ دایه ئه‌ویش
دیاره كه سه‌ری خۆی له به‌رد ده‌دات، كاك یاوه‌ر به‌و هه‌سته
ناپاكه‌ی كه دژ به كورد‌و كوردستانی نیشان داتهنیا په‌شیمانی بۆ
ده‌مێنته‌وه، ئه‌و كه په‌ندی له ڕابوردووی عێراق وه‌ر نه‌گرتووه
و دژی مافی چاره‌نوسی میلله‌تی كورده چه جیاوازیه‌كی له گه‌ڵ
سه‌دامیان دا هه‌یه، ئه‌و گهرراست ده‌كات كه ده‌یه‌وێ خزمه‌ت
بكات باترۆریستهكان له ناوبه‌رێت كه گه‌لێ چاكتره له‌وه‌ی
كه هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه له گه‌لی كورد بكات واش نه‌زانێ كه
عێراق هه‌تاهه‌تا هه‌ر ئاوا ده‌مێنته‌وه‌و گه‌لی كوردههرگیز به
مافی چاره‌نوسی خۆی شاد نابێت!!! و ئه‌و ده‌مانه به سه‌ر چوو كه
كه‌سانی هه‌ست بۆگه‌ن بكارن به سه‌ر گه‌لی كورد دا زاڵ ببن،
تازه حه‌زره‌تی یاوه‌ریش خۆی له‌به‌ر چاوی گه‌لی كورد ڕیسوا
كرد‌و هه‌موو كوردێك نه‌فرینی بۆ ده‌نێرێت و كارێكی باشیشی كرد كه
خۆی وه‌ده‌رخست و له به‌ر چاوی ساده دڵانی كورد ماهیه‌تی باش
ده‌ر كه‌وت و ده‌روونی خۆی وه‌ك كه هه‌یه ئاشكرای كرد و ئه‌و
هه‌سته بۆگه‌نه‌ی ته‌نیا سه‌ری خۆی ده‌خوات و به‌س، كوردستانیش
به كوێرایی چاوی نه‌یارانی به‌ره‌و ئامانج و ئاسۆیه‌كی ڕوونی خۆی
كه سه‌ر به خۆیی كورد‌و كوردستانه ده‌ڕوات و ڕا پرسیش كارێكی
دموكراتیانهو مافی هه‌موو میلله‌تانی جیهانه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی
كه دژ به مافی چاره‌نوسی میللهتانو دژی ڕاپرسین دیارن كه
دوژمن به گه‌لان و دكتاتۆرن و نامێنێن . 7. 10. 2004