25-02-2008 18:30

 

 

 

دیسان دوژمنان ....  ئه‌حمه‌د ده‌شتی

 

 له‌ سه‌ر لاپه‌ره‌ی ئه‌ڵجه‌زیره‌ نێت دا بابه‌تێك دیاری كراوه به ناوی ئایا ده‌ته‌وێ كه‌ كورد ببێ به خاوه‌ن ده‌وله‌ت یاخێر؟ته‌نیا به‌كلیك كردن له‌ سه‌ر نه‌‌خێر یا به‌لێ دا ده‌یانه‌وێ چاره‌نوسی كورد دیار بكه‌ن، خۆ كه‌ دیایشه‌ هه‌رچی عاره‌ب و توركی سۆڤێنیه‌ كلیك له‌ سه‌ر نه‌خێر ده‌كات و ده‌یانه‌وی به‌م شێوه‌ش مافه‌ ڕه‌واكانی كوردبخۆن، هه‌رچه‌ند كه‌‌ ئه‌م بڕیاره‌ی جاره‌نوس‌ بێجگه‌له‌كورد كه‌سێكی تر مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ كه‌ بۆ كوردی دیار بكات ته‌نیا خودی كورده كه‌ ئه‌و مافه‌ی بۆخۆی هه‌یه‌‌كه‌ بڕیاری له سه‌ر بدات و ڕا پرسی بۆ بكرێت، ئه‌لجه‌زێره‌ ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كات با بیان گوتبایه‌ ئه‌م ڕا پرسیه ته‌نیا بۆ كورده‌ كه‌ وه‌لام بداته‌وه‌ نه‌ك داگیركه‌ران و نه‌یارانی كورد، خۆ نیازه‌كانی ئه‌لجه‌زیره‌ی كۆنه‌ به‌عسیه‌كانی مرۆ كوژ و كورد كوژ به‌ ڕوون و ئاشكرا دیاره، ‌چونكه‌ئه‌و ڕا پرسیه‌ی كه‌ ‌خستویانه‌ته‌‌ به‌ر چاوی خه‌لكه‌وه، مه‌به‌ستیان نه‌خێره‌كه‌یه، كه‌هه‌موو كوردێكیش ئه‌و راستیه‌ زۆر جاك ده‌زانێ كه‌هــه‌رچی عاره‌ ب و توركه‌ به‌ نه‌خێر ده‌نگ ده‌دات، چونكه‌ ئه‌وان نه‌ك ده‌یانه‌وی كه‌ كوردستان ببێ به‌ خاوه‌ن وه‌لاتێكی سه‌ر به‌خۆ به‌لكو ئه‌وان واته‌ عاره‌ب و تورك عه‌جه‌م قه‌ت ده‌وله‌تی كوردیان ناوێ به‌ڵكو به‌ تێكڕایی دژ به‌ ناوی كوردو كوردستانیشن، هه‌ر ئه‌و عاره‌به‌ سۆڤێنیانه‌و تورك و عه‌جه‌مانه‌ نه‌بوون كه‌ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و كاره‌ساته‌نه‌یان به‌سه‌ر كورد و كوردستان هێناو به‌ تایبه‌تی له‌وه‌تی كه‌ كودرد بووه ‌به‌ موسه‌لمان و خۆی به‌ برای عاره‌ب داناوه و زولمی له خۆی ده‌كات، ئه‌وا ئه‌وان نه‌‌ک ده‌نق بۆ بوونی وه‌لاتێكی كوردی ناده‌ن به‌لكو به‌ ناوی دینیش له‌ناومان ده‌به‌ن‌ و هه‌تا ئه‌مرۆش دانیان به‌ مافی ڕ‌وای كه‌لتوری و فه‌ره‌نگی كوردیش دانه‌ناوه‌ و قه‌تش دانی پێ نانێن و كورد به خاوه‌ن خاكی خۆی كوردستان هه‌ر نازانن و ئه‌وه‌ نیه‌ له‌ ساری كههركوك دروشمی (لئیلاه‌ئیلله‌لا كوردستان عه‌دوولا) دژ بهه كوردو كوردستان ه‌لده‌گرن.

 له‌ هه‌موو جهان دا بڕیاری مافی جاره‌نوس له‌ ده‌ست خودی میلله‌تانه‌كه‌ هه‌ر میلله‌ته ده‌بێ بۆخۆی بریاری چاره‌نوسی خۆی بدات نه‌ك ئاوا مافی مێلله‌تێكی سته‌م لێ كراو به‌ درێژایی مێژوو به‌ ده‌ست ئه‌‌وانه‌ی كه‌ تا دوێنێ ئه‌نفالیان ده‌كردین به‌ میلیۆنها مرۆیان لێ كوشتین و ونیان كردین و مال و حالیان لێ داگیر كردین و ئه‌مڕۆش بێن و بابه‌تێكی ئاوا له‌ سه‌ر ئه‌نته‌ر نێته‌وه‌ بلاوی بكه‌نه‌وه‌ و له‌ داگیركه‌ران ڕا وه‌ربگرن و دوو نان و ئاوی پێ بخۆن، دیسانه‌كه زۆر به‌ ڕاشكاوی دژایه‌تی كوردو كوردستان بكه‌نه‌وه‌ ‌و به‌ ملیون ها ده‌نگی دژه كوردو كوردستان كۆ بكه‌نه‌وه‌ ڕا له‌وانه‌ وه‌ر بگرن كه هه‌تا ئه‌مرۆ مافیان به‌ خۆیان داوه كه‌ هاوكاری جینو ساید كردن و له‌ناو بردنی كورد بكه‌ن و بۆخۆیان ر‌وا ببینن كه‌ خاوه‌ن قه‌واره‌ی میللیان بن و به‌‌‌دها وه‌لاتی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت و خاوه‌نی هه‌موو شتێك بن و، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خاكی خه‌لكانی تریش بن هه‌ر هه‌ق به‌وانه‌ و به‌لام ده‌بێ دژ به‌ گه‌لێكی وه‌ك وه‌ك گه‌لی كورد كه‌ زیاتر له په‌نجا ملیۆنه‌و بن وا بزانن كه‌ كورد مافی ئه‌وه‌ی نیه كه‌ وه‌لاتێكی سه‌ر به‌خۆی هه‌بێت‌و سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ بژیت، ‌خۆ مه‌به‌ستی ئه‌لجه‌زیره‌ زۆر چاك دیاره، ئه‌لجه‌زێره‌ زۆر به‌ جاكی ده‌زانێت كه‌ عاره‌به‌كان‌و توركه‌ سۆڤێنیه‌كان و عه‌جه‌مه‌كانی داگیركه‌رانی كوردستان به‌بێ ئه‌و ڕا پرسیه ‌‌هه‌موویان كلیك له‌ سه‌ر نا ده‌كه‌ن دژی كوردو كوردستانه‌ بریاریان، هه‌موو كوردێكی دڵسۆز به‌ خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆشی زۆر باش ده‌زانێت كه‌ بوونی ئه‌م بۆچون و ناڕاستیانه‌ن كه له جهان دا ڕوو ده‌ده‌ن و ده‌بێته‌ هۆكاری كاره‌ساته‌مه‌زنه‌كانی دونیا، له‌ كامه‌ وه‌لا ت و بۆ كامه‌ میلله‌ت ئه‌م جۆره راپرسیانه‌ كراوه ؟ له‌كوێی دونیادا باوه كه‌ راپرسی بۆ كێشه‌یه‌كی وه‌ك كێشه‌ی میلله‌تی كورد له‌ داگیركه‌ران بكرێت و راپرسی به‌ دوژمنانی ئه‌و میلله‌ته‌ بكرێت كه‌ ئایای مافی هه‌یه یا خێر ؟ عاره‌به‌ شۆڤینیه‌كان و توركه‌كان و عه‌جه‌مه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌و مافه‌یان به‌ كورد ڕه‌وا بدیبایه‌ ئه‌وا هه‌رگیز كورد ئه‌نفال نه‌ده‌كراو ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌ی به‌ درێژایی مێژوو به‌ سه‌ر دا نه‌ده‌هات، ئه‌لجه‌زیره‌ كه‌سه‌ر به به‌عسیه‌ درنده‌كانه‌و هیچ مافێكی ئه‌وه‌یان نیه كه ئه‌و راپرسیه‌ به‌و شێوه له خه‌لك بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆخۆی نه‌یاریه‌تی و دوژمنایه‌تی كردنی گه‌لی كورده‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ له‌ رای گشتی جهان بگه‌یێنن كه‌ كورد مافی ژیانی نیه‌ و به‌ خه‌یالی خۆیان به‌م دژایه‌تی كردنه‌ی كورد و كوردستان و ئه‌و ڕوانگه نامرۆڤانه‌یان ‌و ئه‌م ڕاو بۆچونه چه‌وتانه‌ی عاره‌بیه‌ شۆڤێنیه‌ سه‌دامیه‌‌كان ده‌توانن كه‌ كورد به‌ره‌و دواوه‌ به‌رنه‌وه‌، ده‌بێ ئه‌لجه‌زێره‌و هه‌موو دوژمنانی كورد و كوردستان ئه‌و ڕاستیه‌زۆر چاك بزانن كه‌ ته‌نیا كورد به‌خۆی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه ده‌نگ بۆ چاره‌نوسی خۆی بدات و داگیركه‌ران و دژمنانی كورد به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوان ناتوانن ئه‌و مافه‌ به‌ خۆیان بده‌ن و به‌ ڕه‌وا دابندرێت كه‌ بۆ چاره‌نوسی كوردو كوردستان ده‌نگ بده‌ن، ئه‌مڕۆ له‌م رۆژگاره‌ی جیهانگیری دا ڕۆژگاری ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ كه‌عاره‌ب و توك و دوژمنانی كورد به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه و پیلانه‌كانیان دژ به‌ كورو كوردستان دابڕێژن و بۆیان بلوێت، ئه‌لجه‌زیره‌و هه‌موو نه‌یارانی كورد با چاك بزانن كوردستان به‌ره‌و ئامانجه‌كانی خۆی ده‌ڕوات و گه‌ر سه‌دان په‌یمانه‌كانی وه‌ك په‌یمانی سه‌نتۆش بسازنه‌وه‌و له‌ ئارا دابێت و دوژمنان دژ به‌ كورد یه‌ك بگرنه‌وه‌ش ئه‌وا ئه‌و باوكه‌یان مرد و هه‌زاران نه‌فرین له‌ گۆڕه‌كانیان، ده‌بێ دوژمنان و هه‌موو داگیركه‌رانی كوردستان بزانن كه‌ بوونی وه‌لاتێكی كوردیش له‌را وه‌رگرتنی ئه‌لجه‌‌‌زیره ‌و ئه‌ملاو ئه‌ولا دا نیه‌، جگه‌له خودی كورد كه‌سێكی تر ئه‌و مافه‌ی نیه‌ كه‌ ده‌نگ بۆ جاره‌نووسی كورد بدات خه‌یالیان خاوه‌و سه‌ریان له به‌رد داوه، جا با هه‌موو كوردێك باش بزانێت كه‌ دوژمنانی كورد چۆن له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ‌خه‌ریكن و بزانن ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ به‌ برایان دا ده‌نێین و وا هه‌ولی به‌هێز كردنه‌وه‌شیان ده‌ده‌ین وا خه‌ریكین له‌ به‌ر ئه‌وان خۆمان له‌ بیر بكه‌ین ئه‌وان دوستی كورد نین و قه‌ت نابن به‌برامان و با هه‌موو له‌ هه‌موو وازیان لێ بێنین و خه‌ریكی ماڵه‌كه‌ی خۆمان بین و مالی خۆمان ڕێك بخه‌ین و نه‌فرین له‌ بێگانه‌كانه داگێركه‌ران بكه‌ینو و پێكه‌وه‌ بلێێن بێگانه‌‌ هه‌ر بێگانه‌یه‌.

مه‌رگ و نه‌مان بۆ هه‌موو دوژمنێكی كوردو كورستان و داگیركه‌رانی كوردستان، بژی كوردوكوردستان و هه‌ر سه‌ركه‌وتو بێت گه‌لی كورد.

8. 1. 2004