سوكايةنيكردن بة سروودي ئةيأةقيب ... ئاسؤ بيارةيي

سوكایه‌تیكردن به‌سرودی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لێك، نه‌ك هه‌ر تاوانه‌ به‌ڵكو نكوڵیكردنه ده‌رهه‌ق به‌مافی بوونی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ‌و خۆخزاندنه‌ ناو سه‌نگه‌ری داگیركه‌رانه‌وه.

تێكدانی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی كوردمان (ئه‌یڕه‌قیب) و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی تێكدراو و گالته‌جاڕی له‌لایه‌ن كوردستان پۆسته‌وه له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا، گه‌وره‌ترین سوكایه‌تیه‌ به‌گه‌لی ژێرده‌سته‌ی كوردمان، بێحورمه‌تیه‌ به‌ گیانی پاكی شه‌هیدان و پساندنی پیرۆزی سنووری نه‌ته‌وایه‌تیمان، بێنرخكردنی خه‌باتی درێژخایه‌ن و بێوچانی‌ ڕزگاری گه‌له‌كه‌مانه، به‌ڵكو خۆڕیسواكردنه‌ به‌رامبه‌ر مێژووی گه‌له‌كه‌مان كه‌هه‌رگیز ئاماده‌نه‌بووه له بستێك له‌داگیركردنی خاكه‌‌كه‌ی و سڕینه‌وه‌ی زمانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداربێت.، گوێنه‌د‌‌‌انه به‌دڵ و هه‌ستی چل ملێون مرۆڤی بێ ووڵات.

ئه‌وه‌ی یه‌ك تۆز ویژدانی هه‌بێت كورپه‌ ووشه‌ی سرودی نه‌ته‌وه‌كی ناكاته‌ ژێر پۆستاڵی ڕه‌شی پاشماوه‌ی هه‌تیوه‌كانی به‌عسی فاشیست، كه‌ تادوێنێبوو له‌به‌رده‌م هه‌وره‌گرمه‌ی سرودی ئه‌یڕه‌قیبدا كوردستانیان لێبووبوو به كونه‌مشك..

سوكایه‌تیكردن به‌ سرودی نه‌ته‌وایه‌تی به‌هۆی كام هۆكاره‌وه‌بێت نابه‌جێیه، جێگه‌ی تیرو تانه‌ی گه‌له‌، ئه‌وانه‌ی‌ گه‌له‌كه‌ی خۆیان لا نزم و سووكه، دڵنیام به‌یانێكی نزیك ئاماده‌ن ئاڵای گه‌له‌گه‌كه‌‌شیان بكه‌نه‌قوربانی یه‌ك ده‌قه‌ی كاسه‌لێسی و نۆكه‌ریكردنی داگیركه‌ران.

ئه‌گه‌ر مرۆڤێك ڕێزی گه‌له‌كه‌ی خۆی نه‌گرێ، مه‌حاڵه‌ بتوانێ ڕێزی ئاڵا و سرودی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لانی تر بگرێ.

سه‌دامی دۆڕاو چونكه نه‌یتوانی ڕێزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی بگرێ، نه‌یتوانی ڕیز بۆ گه‌لی كورد دابنێ، نۆكه‌ر و جاشه‌كانیش لاسووكبوون..

با ئه‌وانه‌ی كه‌ گوێیان له‌ئاست سرودی ئه‌یڕه‌قیب كه‌ڕه، با باش بزانن كه ‌سرودی ئه‌یڕ‌قیب سرودی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ كه‌كه‌س ناتوانێ چۆكی پێبدات، سرودێكه‌ كه ‌له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌و گیانی گه‌لێك تێكه‌ڵه، كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ستاندا ئازای ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه و كوردستان ده‌كاته‌ گۆڕستان بۆیان..

***********************************************

11/9/2004

 

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر: 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter