زماني سةربأين و دووبةرةكي ئصمة ... ئاسؤ بيارةيي
ئه‌وان
كوشتنی ئێمه‌یان پێ حه‌ڵاڵه، به گڵاومان ئه‌زانن. ئه‌وان بۆ
له‌ناوبردنی ئێمه، بۆ ئه‌نفالكردنی ئێمه، دووبه‌ره‌كی خۆیان له
بیر ده‌چێته‌وه.
ماڵی ئێمه ئه‌گه‌ر كهلاوهكهشی مابێ، ئه‌وان له گه‌ڵ زه‌ویدا
ته‌ختی ده‌كه‌ن. ماڵی ئه‌وان دهواریش
بێت، ئێمه بۆیان ده‌كه‌ین به كۆشك.
جیاوازی نێوان ئێمه و ئه‌وان زۆره، ئه‌وان زمانی سه‌ربڕین ئه‌زانن،
ئێمه چه‌ند مرۆڤ پهروهربین، ئه‌وان دڕه‌نده‌تر ده‌بن، ئێمه چه‌ند
شانازی به عێراقچییه‌تی خۆمان بكه‌ین، ئه‌وان سووك سه‌یرمان
ده‌كه‌ن. ئه‌وان چه‌ند شهڕخوازبن، ئێمه ئاشتی خوازتر ده‌بین.
ئێمه زوو ڕابردووی خۆمان له بیرده‌كه‌ین، ئه‌وان یاسای 1400ساڵ
په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن. ئێمه بۆ قڕانی یه‌كتر، ده‌ستی هاوكاری بۆ ئه‌وان
درێژ ده‌كه‌ین. ئه‌وان دژی ئێمه یه‌ك ده‌گرن، ئه‌وان له نووكی
شمشێر تیژترن بۆ ئێمه.
له نێوان ئێمه و ئه‌واندا خاڵی به ستنه‌وه نییه، كه داوای مافی
خۆمان ده‌كه‌ین، به‌كافر و خائینمان ده‌زانن. ئه‌وان له له
ده‌ریاوه بۆ كه‌نداو به ووڵاتی خۆیانی داده‌نێین، ئێمه بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خێڵه‌كی و پارتایه‌تی، پارچه‌كانی تری
كوردستان به كوردستان نازانین. ئه‌وان موسڵمانانی دونیا به
ده‌روێشی مه‌ككه ده‌زانن. سه‌ركردایه‌تی كورد، له به‌ر نه‌بوونی
بوێری، جوگرافیای كوردستان ده‌كاته بیانوو، ده‌بوو 13سال پێش ئێستا
جاڕی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی باشوروی بدایه!
سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌بێ ڕۆژێك زووتر گوێ له وویستی جه‌ماوه‌ری
كوردستانی باشوور بگرێ، پرۆسه‌ی مافی بڕیاردانی چاره‌ی خ
نووسین، مافی هه‌موو گه‌لێكی ژێرده‌سته‌یه. نه‌ك بۆ هێمن
كردنه‌وه‌ی ڕای جه‌ماوه‌ر، جار جار قسه‌یه‌ك بكرێ، كه ڕێگه له
ڕابوونی گه‌ل و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ شوڕشێكی ناوخۆ ببه‌ستێت، دژی
ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆ، چونكه كه جه‌ماوه‌ر هه‌ستایه سه‌رپێ، به‌زه‌یی
به هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی داسه‌پاودا ناێته‌وه.
ئه‌ركێكی هه‌نووكه‌ییه، كه سه‌ركردایه‌تی كورد وه‌كو هێزێكی
ڕێكخه‌ر و بزوێنه‌ر، كه گه‌لی كوردستانی باشوور فێری كێشه‌ی
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات و بیكاته پرسێكی ڕۆژانه‌ی جه‌ماوه‌ر،
پرسێكی زیندوو كه ببێته بنچینه‌یه‌كی پته‌و بۆ دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ، نه‌ك هه‌وڵی پێكه‌وه لكاندنی باشووری
كوردستان به خاكی سه‌ربڕین و ژێرده‌سته‌ییه‌وه.
16-10-2004