زاواكةشمان دذي كوردة ... ئاسؤ بيارةيي

عه‌لی یاوه‌ری زاوای كورد، دژی هه‌موو جۆره جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی بوونێكی كوردستانه. ئه‌ویش ڕق و كینه‌ی خۆی ئاشكرا كرد به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد، سه‌لماندی كه نه‌ك یه‌ك كچه‌ كورد ژنی بێت، به‌ڵكو لایه‌كی ژنانی كوردستان هی ئه‌و بن، به‌ دیل و ده‌ستكه‌وتی خۆیانی ئه‌زانێت، به‌جاریه‌ی به‌هه‌شتی خۆی دایان ئه‌نێت. ئه‌ی ئه‌وه نیه له‌ كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ كوردی كورستانی باشور كردووه كه‌ باسی جیابوونه‌وه بڤه‌یه، خیانه‌ته له‌ سه‌روه‌ری عێراق، به‌ تووندترین شێوه به‌ر په‌رچی ئه‌درێته‌وه.

ئاخۆ ئێستا (نه‌سرین) خانی تازه‌ بووك، هه‌ڵوێستی چی بێت كه‌وا شووه‌كه‌ی وا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی و به‌ چاوێكی كه‌م سه‌یری ده‌كات!

ووتمان باشه‌، زاواكه‌مان عه‌ره‌به و ئاگایه‌كی لێمان ئه‌بێت، نه‌مان زانی تا (نه‌سرین) خانی چنگ نه ‌كه‌وتبوو، ئاماده‌بوو لایه‌كی عێراق بكاته كوردستان. ده‌بوو (نه‌سرین) خان په‌له‌ی له‌ شایی و مانگی هه‌نگوینی نه‌كردایه تاكو مه‌سه‌له‌ی كوردستانی بوونی كه‌ركوك و فیدرالی بۆ كورد مسه‌وگه‌ر بكردایه. یان دیاره دووژنه‌كه‌ی تری یاوه‌ر چاویان له‌ یاوه‌ر و بووكێ زه‌ق كردووه‌ته‌وه!

نه‌سرین خان!

تۆ ووتت: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی د‌‌اهاتووی عێراق وه‌كو مرۆڤی پله یه‌ك سه‌یری كورد نه‌كات، ئاماده‌م له‌ وه‌زاره‌ت بكشێمه‌وه، ئه‌گه‌ر پارته‌كه‌م لێم داوا بكات. وا مێرده‌ شۆڤێنییه‌كه‌ت، نه‌ك كورد وه‌كو مرۆڤێكی سووك سه‌یرده‌كات، به‌ڵكو ئاماده‌شه‌ ئه‌نفالێكی تری بۆ سازبكات ئه‌گه‌ر بێت و باسی كوردستان بكات.

 

 هه‌موو شتێك ڕوو ئه‌دات، كێ ئه‌یووت سه‌دام ئه‌بێته‌ مشك و گوربه‌ (بۆش) به‌ ئاسانی نێچیری ئه‌كات؟ باشه‌ دره‌نگ نیه، هێشتا شاری فه‌لوجه‌ و سامه‌را و ئه‌نبار ڕزگار نه‌كراون، كورد ئه‌توانێ فریای خۆی بكه‌وێت. به‌ڵام هیوادارم تا یاوه‌ر نه‌بووه‌ته باوك و منداڵی دووڕه‌گی بۆ درووست نه‌كردووین، سه‌رۆك ژن (نه‌سرین) لێی جیابێته‌وه.

هه‌موو بڵێن ئامین!

به‌لێ بۆ جیابوونه‌وه

به‌لێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان

7-10-2004

 

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر: 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter